|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-02
1ی
مه‌ی ئه‌مساڵ، لاپه‌ڕه‌یه‌كی پرشنگدار له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری
ئێران
رۆژی هه‌ینی، كاتژمێر
5ی
دوانیوه‌ڕۆ به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كرێكاران،
بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و ژنان، به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له جێژنی جیهانی
چینی كرێكار كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پاركی لاله‌ی تاران رێكخرا.
مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی پلان بۆداڕێژراو هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و به‌شیۆیه‌كی زۆر دڕندانه ناڕه‌زایه‌تی
هێمنانه‌ی كرێكارانیان سه‌ركوت كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كاندا، زیاتر له
150
كه‌س له به‌شداربووانی رۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستگیر و راپێچی
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كراون. له ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا،
ناوی چه‌ندین چالاكی ناسراوی كرێكاری و هه‌روه‌ها چالاكانی
بزووتنه‌وه‌ی ژنان و خوێندكاری ده‌بیندرێت و پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه له
گیراوه‌كان ده‌ستی پێكردووه. پیۆیسته بووترێ كه له شاره‌كانیتری
ئێران وه‌ك سنه، كرماشان و... ئه‌م ریۆڕه‌سمه به‌ڕیۆه‌چووه و
چه‌ندین كه‌سیش له‌م شارانه ده‌ستگیر كراون.
باسكردن له‌م مه‌سه‌له چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه و ده‌كرێ لێره‌دا به
كورتی ئاماژه‌ی پێبكرێت. له بابه‌ت سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات و
ده‌ستگیركردنی به‌شداربووانی ئه‌م ریۆڕسمه، پێداگری كردن له‌سه‌ر
ماهییه‌تی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ روبه‌رووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه ناره‌زایه‌تی و جوڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی،
سه‌ره‌كیترین خاڵه. به‌ڵام سه‌ركوتی ئه‌مجاره له روانگه‌یه‌كیشه‌وه
بڕێك جیاوازی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی له سه‌رده‌مانی نزیكبوونه‌وه له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان،
ئه‌گه‌ریش به رواڵه‌ت بووایه ئه‌وا ئاستی سه‌ركوت داده‌به‌زی و ئه‌م
هه‌نگاوه‌ش له ئاراسته‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن
و هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ته‌بلیغاتی بۆ باڵێكی ده‌سه‌ڵات به‌كرده‌وه
ده‌رده‌هات. كه‌چی هه‌روه‌ك بینرا ته‌نانه‌ت ئه‌م هێڵه تاكتیكیه‌ش
به‌زا و ئه‌وپه‌ڕی ترس و دڵه‌ڕاوكه‌ی ده‌سه‌ڵات له چوارچیۆه‌ی سه‌ركوت
نمایش كرا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی كرێكاران و ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی هاوشیۆه له
سه‌رتاسه‌ری ئێران جیا له‌وه‌ی كه هه‌ڵگری ره‌ساله‌تی راسته‌قینه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و ده‌ره‌نجامی شیاویش
به‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌به‌خشێت. رێكخستنی ئه‌م جۆره
ناره‌زایه‌تییانه چه‌مكی یه‌كگرتوویی وه‌ك توخمی سه‌ره‌كی هه‌موو
پێشڕه‌وییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات و ئه‌م خاڵه‌ش واته یه‌كگرتوویی
كاریگه‌رترین گورز له دیكتاتۆریه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕوَ
ده‌دات. یه‌كگرتوویی وه‌ك خاڵێكی پۆزێتیڤ له هه‌ناوی هه‌موو
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین ده‌سكه‌وتی هه‌یه و ئێمه
ده‌توانین لێره‌دا ئیشاره به چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌رێنی ئه‌م
خاڵه بكه‌ین. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه جیا له‌وه‌ی كه له‌لایه‌كه‌وه
كارئاسانی بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌كات،
له‌لایه‌كیتریشه‌وه خێرایی به هه‌نگاوه‌كانیتری بزووتنه‌وه
ده‌به‌خشێت. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م مانایه ده‌توانین باس
له‌وه‌بكه‌ین كه له‌زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌خشه و پلانی
هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو دارێژراوه.
درووستبوونی
رێبه‌رانی عه‌مه‌لی له هه‌ناوی كۆبوونه‌وه و یه‌كگرتوویی ئه‌ندامانی
بزووتنه‌وه، خاڵێكیتری ئه‌م بابه‌ته‌یه. جیلی نوێی خه‌باتكاری
به‌شدار له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پرۆسه‌یه‌كی
عه‌مه‌لیدا ده‌ستده‌ده‌نه چالاكی و له هه‌ناوی ئه‌م جوڵه
كۆمه‌ڵایه‌تییانه وانه‌كانی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
داواكاریه‌كانیان ئه‌زموون ده‌كه‌ن.
رۆژی جیهانی كرێكاری ئه‌مساڵ، گوزارشتی له هێز و توانای
له‌راده‌به‌ده‌ری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران كرد و
له‌لایه‌كیتره‌وه ئومێد به كرده و په‌رچه‌كرداره‌كانی داهاتووی چینی
كرێكاری ئاشكرا كرد.
بابه‌تێكیتر كه پیۆیسته به گرنگییه‌وه باسی لێبكرێت، به‌شداریكردنی
چالاكانه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و خوێندكاری له ریۆڕه‌سمی
یه‌كی ئه‌یاری ئه‌مساڵه. له ناو ده‌ستگیركراواندا چه‌ندین ناوی
ناسراوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌انه وه‌ك جلوه جه‌واهیری و كاوه موزه‌فه‌ری
و ....ده‌بیندرێت. هاوكاری نه‌كردن و پشتگیری نه‌كردنی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران له یه‌كتر، پاشنه ئاشیلی خه‌باتی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێرانه و به‌ڵام هه‌نگاوی ئه‌مجاره
حیكایه‌ت له هاتنه‌ئارای بارودۆخێكی نوێ له‌م خه‌باته‌دایه.
له كۆتایدا پیۆیسته بووترێت كه كۆبوونه‌وه‌ی چینایه‌تی 1ی ئه‌یاری
ئه‌مساڵ ره‌وتی رێكخراوبوونی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌نگاوێك
به‌ره‌وپێش برد و ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك خاڵێكی پرشنگدار له
مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران‌دا تۆمار بكرێت.
|