|
وته‌ی ڕۆژ
2009-07-02
فهسلولخهتابهكهی شۆرای نیگابان و قۆناغێكی تازه له خه‌باتی
جه‌ماوه‌ر
له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر مشت‌ومڕ و نامه و نامه‌نگاری له نیۆان
ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، شۆرای نیگه‌هبان وه‌ك
بڕیارده‌ری یاسایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانی كرد و راست‌بوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی
ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ته‌ئید كرد. ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی له نامه
ئاماژهپێكراوهكهدا باسی له‌وه‌كرد كه ته‌قه‌لووب له ئاستێكی زۆر
زۆر كه‌مدا بووه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایی بوون و سروشتی بوونی
ئه‌م ته‌قه‌لووبه كه‌مه، ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری یاسایی
كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژێردراوه و په‌روه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی
ده‌هه‌م بۆ هه‌میشه به‌سترا.
هه‌رچه‌ند بڕیاره‌كه‌ی شۆرای نیگه‌هبان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌حمه‌دی
نژاد وه‌ك سه‌رۆك كۆمار بابه‌تێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ی شۆرای نیگه‌هبان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك
لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیدییه. پێش له‌هه‌موو شتێك پیۆیسته
ئاماژه به‌م خاڵه بكرێت كه ئه‌م بڕیاره شه‌رعییه‌تی یاسایی به
پرۆسه كودهتائاساكهی باڵی ئوسولگه‌رای سه‌ر به‌رێبه‌ری دا و هه‌موو
ده‌رفه‌ته به‌رواڵه‌ت یاساییه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ری كرده بڵقی
سه‌رئاو. شۆرای نیگه‌هبان به‌م هه‌نگاوه فۆرمالیتهبوونی ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵكی له نیزامی سیاسی - ئائینی ئێران كه چه‌ندین ساڵه
له‌ژێرناوی "مه‌ردووم سالاری دینی" بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، پشتڕاست
كرده‌وه و له هه‌مانكاتدا ریسوایێكی زیاتری بۆ ده‌زگای حاكمییه‌تی
كۆماری ئیسلامی به‌دیاری هێنا.
خاڵێكی جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌مجاره‌ی شۆرای نیگه‌هبان، ئاخاوتنه ناكۆك و
دژبه‌ره‌كانی وته‌بێژان و ئه‌ندامانی ئه‌م شۆرایه بوو. چه‌ند رۆژ
لهمهوپێش "كهدخودایی" وته‌بێژی شۆرای نیگه‌هبان باسی له
تهقهلووبی سێ ملیۆنی كرد و كه‌چی له راگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌م
ده‌زگایه باس له كه‌مبوونی راده‌ی ته‌قه‌لووب ته‌نانه‌ت له ئاستی
ژماره‌ی قامكه‌كانی ده‌ست كراوه. باسكردن له ته‌قه‌لووب و ساخته‌كاری
به‌ربڵاو ته‌نیا قسه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و باڵی
ئیسڵاحخوازی ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵكوو چه‌ند لایه‌نێكی به‌ره‌ی
پاوانخوازی ده‌وڵه‌تی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه موحسینی ره‌زاییش
باس له‌م بابه‌ته ده‌كات. بۆ وێنه نوێنه‌ری ره‌زایی له‌م سه‌ردانه‌ی
دوایی بۆ شۆرای نیگه‌هبان باسی له‌وه‌كرد كه هه‌فتا له‌سه‌دی
ده‌نگه‌كان به‌یه‌ك پێنووس و به‌یه‌ك خه‌ت نووسراون.
هه‌روه‌ك پێشووتر وترا، ئه‌م بڕیاره‌ی شۆرای نیگه‌هبان بابه‌تێكی
چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو به‌ڵام له هه‌مان كاتدا قۆناغێكی تازه‌ی
له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێرانی هێناوه‌ته كایه‌وه. پێشووتریش كاتێك
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پرسی كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند كه
دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی و پیتاندنی ئۆرانیوم به‌ستراوه، پێیوابو
كه ئه‌و قسه‌یه له دونیای واقێعیشدا دۆسیه‌كه ده‌به‌ستێ كه چی
وانه‌بوو و دۆسیه‌یه‌كه به‌ش به‌حالی رۆژئاوا هه‌ر كراوه
ماوه‌ته‌وه. له كێشه‌ی ته‌قه‌لوبی ئینتخاباتیشدا بریاره‌كه‌ی
شۆرای نیگابان، دۆسیه‌كه بۆ خه‌ڵكی ئێران نابه‌ستی و كێشه‌كه
ناخاته بایگانیهوه. ئه‌م په‌روه‌نده هه‌ر وه‌ك جاران كراوه‌یه و
خه‌ڵك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داخوازییه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی خۆیان نابن و
دهوڵهتهكودتائاساكهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش نه بۆ خه‌ڵكی ئێران و
نه بۆ رای گشتی دونیا و ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌وڵه‌تێكی یاسایی
نیه و به ره‌سمییه‌ت ناناسرێ.
له هه‌نگاوی سه‌ره‌تادا كاردانه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ی شۆرای نیگابان
له لای دوو پالێوڕاوی به‌ره‌ی ریفۆرمخواز به ته‌واوی مه‌نفی
بووه و هه‌ردوو كاندیدا موسه‌وی و كه‌روبی پێداگری خۆیان له سه‌ر
داوه‌كه‌یان واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر موسبه‌ته و هاوئاهه‌نگه له گه‌ڵ ویستی
راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك. له هه‌مان كاتدا بریاره‌كه‌ی شۆرای نیگابان
یارمه‌تی ده‌دا تا قۆناغی به‌زاندنی هێڵه سووره‌كانی سیسته‌می
سیاسی زۆرتر بهرجهستهببێتهوه. رویشتن بۆ قۆناغی تازه به بێ
ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی خه‌ڵك لێكبترازی و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگاش بۆ مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی
راكێشرێن، ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه هه‌م ژیری ده‌وێت و هه‌م ئیراده، قسه
له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رێبه‌ری ئیستای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تا چ
راده‌یه‌ك حازره جێگای خۆی له‌و قۆناغه تازه‌یه‌ش راگرێ و به جێ
نه‌مێنێ؟ |