|
وتهئ ڕۆژ
2009-11-02
13ی
ئابان، ئه‌گه‌ره‌كان‌و پرسیاره‌كان
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه، شه‌قامه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه،
ببێته گۆڕه‌پانی شانوێیكی دیكه له ئیراده و خواستی گۆڕان‌و
ئازادیخوازی‌و هه‌ر دوو لایه‌ن، واته خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵات خه‌ریكی
خۆرێكخستن‌و
ئاماده‌كاریین. ده‌سه‌ڵات وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خه‌ریكی
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنه‌و له راستیدا به‌م ره‌فتاره‌ی
نیگهرانیو
ترسه‌كانی ده‌شارێته‌وه. خه‌ڵكی نارازیش، به بڵاوكردنه‌وه‌ی
راگهیاندنو
شهونامهو رێگاكانیتر خه‌ریكی رێكخستن‌و
ئاماده‌كردنی ریزه‌كانیان. مه‌یل و ره‌وته جۆراوجۆره‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن، باسیان له
به‌شداری گه‌رموگوڕ
كردووه‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر له ئێستاوه ده‌وری زانستگاكانی به میلیشیا
چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران و ئۆباشی به‌سیجی ته‌نیوه‌و كه‌ش و
هه‌وایه‌كی ته‌واو ئه‌منییه‌تی حاكم كردووه.
ئایا
13ی
ئابان شانۆیه‌كی دیكه له خۆپیشاندان‌و بانگهێشتكردنی ژیانێكی
ئینسانی‌تر، به‌رپا ده‌بێت؟ له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی خۆپیشاندانێكی
به‌هێزی جه‌ماوه‌ری، ئایا ده‌سه‌ڵات توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
بارودۆخه‌كه‌ی هه‌یه؟ ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری هاوشێوه‌و
وڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه، بۆته باس و خواستی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی
دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و به‌رده‌وام دووباره بۆته‌وه‌و
ده‌بێته‌وه. بۆ وڵام به‌و پرسیارانه پیۆیسته پێش له هه‌ر شتێك
پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بكرێته‌وه كه چ خۆپیشاندان بكرێت و چ
نه‌كرێت، براوه‌ی ئه‌م مه‌یدانه خه‌ڵكه. له راستیدا بزووتنه‌وه‌ی
هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگا، به‌و ئاسته له وشیاری و شعوری سیاسی
گه‌یشتووه كه توانای لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه و بارودۆخه‌كانی
ههبێتو بێ گومان له ئه‌گه‌ری له‌باربوونی ههلومهرجو
بارودۆخه‌كه، خه‌ڵكی نارازی زۆر به‌باشی ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه‌و
مه‌یدانی شانۆی حكوومه‌تی به ئیعتراز له دژی حكوومه‌ت، ده‌گۆڕن.
ئه‌زموونی چه‌ندین مانگ ره‌فتاری به كۆمه‌ڵ‌و ناره‌زایه‌تی، ئه‌م
ئاسته‌ی له وشیاری سیاسی به ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه به‌خشیوه‌و
نیگه‌رانی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له بێ مانایه. پراكتیكی رۆژانه‌ی
خه‌بات، سه‌رجه‌می خۆپیشانده‌رانی نارازی كردووه به لیدێرو رێبه‌ری
به توانا‌و، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دروشمه‌كان، له مه‌یدانی
خه‌بات له دایك ده‌بن. نموونه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له له كاتی كرانه‌وه‌ی
پێشانگای چاپه‌مه‌نی له تاران، بیندراو و بێ گومان ده‌یان نموونه‌ی
له‌م شیۆه دووباره ده‌بێته‌وه.
به‌رپابوونی خۆپیشاندانی به‌هێزو جه‌ماوه‌ری له
13ی
ئابان، ده‌توانێ توانایی‌و هێزی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه
ئاشكرا بكات. هه‌ر بۆیه به‌رپابوونی وه‌ها خۆپیشاندانێك، جیا له
هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، زه‌برێكی قورسی سایكۆلۆژی‌و ده‌روونیش له
ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌دات. هه‌روه‌ك له بۆنه‌كانی دیكه‌شدا بیندرا،
له‌گه‌ڵ هه‌ر رووداوێك، لێكترازانێكی زیاتر له ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا،
خۆی دهرخستو بێ گومان ئه‌گه‌ری خۆپیشاندان له رۆژی
13ی
ئابان، ده‌توانێ خێراییه‌كی زیاتر به‌م مه‌سه‌له بدات.
سه‌باره‌ت به توانایی ده‌سه‌ڵات له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، هێنده به‌سه كه بڵێین نموونه‌ی رۆژی قودس
باشترین به‌ڵگه بۆ لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره. له‌و رۆژه‌دا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئامادهكاریو ههڕشهكان، خه‌ڵك به بوونی چه‌ند
هه‌زاركه‌سی ریزه‌كانیان، ماشێنی سه‌ركوتیان له كار خست‌و ئه‌م
ده‌رسه ده‌توانێ بۆ هه‌مییشه دووباره ببێته‌وه. ده‌وڵه‌ت له
رووبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری زۆر‌و به‌ئیراده، هیچی پێ
ناكرێت‌و به‌كرده‌وه خۆی له مه‌یدانه‌كه ده‌دزێته‌وه.
|