|
وته‌ی ڕۆژ
2009-11-08
13ی
ئابان‌و ده‌سكه‌وته‌كان
13ی
ئابان، گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به هه‌گبه‌ی به‌رخۆدان‌و شۆڕش به‌خشی،
گه‌لێك واتای ماناداركرد‌و گه‌لێك نه‌مامی نوێی هیوای رواند.
چاوه‌ڕوانییه‌كان، شكۆفه‌ی دا‌و به‌رده‌وامبوون تا سه‌ركه‌وتن‌و
بیركردنه‌وه له رۆژانی داهاتووی خه‌بات‌و خۆئاماده‌كردن بۆ فیداكاری
تا گه‌یشتن به سه‌ره‌نجام، له ده‌می دانه‌به‌دانه‌ی خۆپیشانده‌ران
بیسترا‌و له چاوی گه‌شبینی دانه‌به‌دانه‌یان، بیندرا. بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی شه‌قامیان كرده جێ‌ژوان، زۆر شاری
دیكه‌ش ده‌ستیان له ملی تاران كرد‌و ورته‌ی ئازادییان وته‌وه، وه‌همی
كۆمارێكی ئیسلامی دیكه‌و ریفۆرمیان له گۆڕ نا‌و سه‌رجه‌می پێكهاته‌ی
سیاسیی سیسته‌می سیاسی ئێرانیان كرده نیشانه، حه‌قیقه‌تی
به‌رده‌وامبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه ره‌سه‌نه‌یان پشت‌راست كرده‌وه،
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی زۆر جیدی‌و دژوارییان ئه‌زموون كرد، وڵاتانی
ده‌ره‌كییان له سات‌و سه‌ودا ئاگاداركرده‌وه‌و بانگهێشتی پشتیوانیان
به‌رزكردوه‌و به گشتی هیوای دنیایه‌كی باشتر‌و ژیانێكی ئینسانیتریان
به گۆی هه‌موواندا گه‌یاند.
1-
یه‌كه‌مین ده‌سكه‌وت‌و له راستیدا گرنگترینی
ده‌سكه‌وتی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌رفه‌تی
13ی
ئابان، ئاشتبوونه‌وه‌و به‌یه‌كگه‌یشتنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و
بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگا بوو. به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی، ناهاوئاهه‌نگی‌و ته‌نیاكه‌وتنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه
ره‌سه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا، پاشنه‌ئاشیلی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه‌كانی ئێران بووه‌و كه‌چی
13ی
ئابان ئه‌م خه‌سار‌و ئه‌م زیانه‌ی قه‌ره‌بوو كرده‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه
پیرۆزه ده‌توانێ ببێته ئیلهام بۆ په‌یوه‌ستبوونی بزووتنه‌وه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان،
كرێكاران‌و ژنان، له رۆژه سه‌خته‌كانی داهاتووی خه‌بات.
2-
پێداگری كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی‌و
درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی كۆمه‌ڵگا، به‌كرده‌وه بزووتنه‌وه‌كه‌ی
رادیكاڵیزه‌تر كرد‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاگاداركردنه‌وه‌كانی باڵی
ریفۆرمخواز بۆ هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی، تووندترین‌و رادیكاڵترین چه‌شنی
دروشمه‌كان وترایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی
حكوومه‌تی ژێرپێخرا.
ئه‌م ره‌فتاره‌ش به كرده‌وه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی ئاشكراكرد كه
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خوازیاری گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگای
ئێرانه‌و قه‌تیس مانه‌وه له یاسای بنه‌ره‌تی هه‌نووكه‌یی كۆماری
ئیسلامی، قسه‌یه‌كی بێ بنه‌ما‌و خواستی زۆرینه‌ی به‌شداربووان له
ناره‌زایه‌تییه‌كان نییه.
3-
به‌رده‌وامبوون یه‌كێكی دیكه له هێماكان‌و له ده‌سكه‌وته‌كانی
ناره‌زایه‌تییه‌كانی
13ی
ئابان بوو. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، واته به‌رده‌وامبوون، خیسله‌تی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌ن‌و جه‌ماوه‌رییه‌و بێ گومان سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئاسته‌نگی‌و سه‌ركوته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی رێگه‌ی خۆی
ده‌بڕێ.
4-
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیدی‌و دژوار یه‌كێكیتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ره‌فتاره به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
13ی
ئابان بوو. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و ئاماده‌كارییه
پێشۆه‌خته‌كان‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌زموونی تووندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانی
رابردوو، خه‌ڵك مه‌رعوب نه‌بوون‌و به‌شدارییكی چالاكانه‌یان كرد.
13ی
ئابان، ماشێنی سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵات، خێراترین ده‌وری نواند‌و كه‌چی
سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی تووندوتیژێیكی به‌رچاو، خه‌ڵك مه‌یدانیان چۆڵ
نه‌كرد‌و بۆ جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵاتیان به‌چاڵش كێشا.
5-
وڵاتانی ده‌ره‌كی له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ كه‌یسی ئێران،
به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو
به‌هاكان داناوه‌و به‌ڵام له
13ی
ئابان، خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌یان كرد.
له‌لایه‌كیتره‌وه به دروشمه ره‌خنه‌ئاساكانیان، بانگهێشتی
پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌كییان كرد‌و
خوازیاری پشتیوانیكردنی نیۆنه‌ته‌وه‌یی بوون.
به‌گشتی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئاماژه‌پێكراوانه،
13ی
ئابانی ئه‌مساڵی كرده رۆژێكی شكۆدار له مێژووی خه‌باتی دوورودرێژی
ئازادیخوازی له كۆمه‌ڵگای ئێران. له به‌ستێنی ئه‌م رۆژه‌و ده‌یان
رۆژی هاوشیۆه، سه‌رجه‌می دام‌و ده‌زگای سه‌ركوت له گۆڕده‌نرێت‌و
به‌دڵنیاییه‌وه دواڕۆژێكی گه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌مووان ده‌كات. |