|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-11
خوێندكاران له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدان
خوێندكارانی زانستگای رازیی كرماشان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی
زانستگای ئه‌میركه‌بیری تاران و چه‌ندین زانستگای دیكه، له رۆژی
شه‌ممه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ته‌حسوون. به‌پێی راپۆرتێكی خه‌برنامه‌ی
ئه‌میركه‌بیر، خوێندكاران به كۆبوونه‌وه له هۆلی تاقیكاریی كۆلێژی
فه‌ننی موهه‌ندسی، رایانگه‌یاندووه كه تا ئازادكردنی سه‌رجه‌می
هاوپۆلییه‌كانیان درێژه به ناره‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن‌و له
ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان، ئیمتحاناتی زانستگا ته‌حریم
ده‌كه‌ن.
له راستیدا به درێژایی ئه‌م
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، خوێندكارانی زانستگاكان، پێشه‌نگ‌و
نموونه‌ی خه‌بات‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ئێران بوون. هیچ كات ره‌ساله‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان
له‌بیرنه‌كردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌ڕگیری‌و ئینفعال له كولتووری
ئه‌واندا بوونی نه‌بووه. له ره‌شترین ساڵه‌كانی سه‌ره‌ڕۆیی، وه‌ك
ته‌نیا ده‌نگ ده‌سه‌ڵاتیان به‌چاڵش كێشاوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی
قۆناغی نوێی خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێران، چالاكی و هه‌ڵسوورانیان
دووهێنده كردۆته‌وه. خوێندكاران و بزووتنه‌وه پێشه‌نگه‌كه‌یان،
چاره‌نووسی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان بۆ گرنگ بووه‌و زیاتر له
چاوه‌ڕوانییه‌كان، تێكۆشانیان كردووه. بیستن‌و بینینی سه‌دان
ناره‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌مشێوه شایه‌تی بۆ ئه‌و واقعییه‌ته
ده‌دات كه به‌حه‌ق دیموكراسیی داهاتووی كۆمه‌ڵگا، قه‌رزداری ئه‌وانه.
له كاتێكدا كه گرتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌ڕه‌شه بۆته ته‌نیا
ده‌ركه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات‌و له‌كاتێكدا پۆل پۆل ئازادیخوازانی كۆمه‌ڵگا
راپێچی گرتووخانه‌كان ده‌كرێن، خوێندكاران له ئاراسته‌ی
به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی سه‌خت‌و دژواری هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگا، هه‌نگاو
ده‌نێن‌و به‌ده‌نگی به‌رز سه‌ركه‌وتنی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا هاوار ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران، مێژووی
قوربانیدانه، كه‌چی ئه‌م
7
مانگه،
7
مانگی پڕ له هه‌زینه بۆ خوێندكاران بووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئازاره‌كان هه‌دایان نه‌داوه. ئێستا به سه‌دان خوێندكار له زیندانه
به‌دناوه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن‌و هاوڕێكانیان له
ده‌روه‌ی زیندان‌و حه‌ریمی پیرۆزی زانستگا، بۆ ئازادكردنی ئه‌وان
تێكۆشان ده‌كه‌ن. شه‌هیدكردنی كیانووش ئاسا‌و ده‌یان كیانووش
نه‌یتوانیوه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری مه‌رعوب بكات‌و خوێندكاران
گه‌رموگوڕتر له هه‌مییشه خه‌ریكی خه‌بات‌و به‌رخۆدانن.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران شۆڕه‌سواری تئۆری‌و پراكتیكی دواڕۆژێكی
به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده بۆ كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌و ئه‌مڕۆكه له سێبه‌ری
ئاواته له‌مێژیینه‌كانیان كه یه‌كێكیان رزگاربوون له بێده‌نگی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو، خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بۆ رۆژه سه‌خته‌كانی
داهاتووه. هه‌موو رۆژێكی ژیانی سیاسیی ئه‌وان ئه‌زموونه‌و ئه‌م
ئه‌زموونانه‌شیان له ره‌وتی كرده‌گه‌رایانه‌ی خه‌باتدا
به‌ده‌ستهاتووه. ئه‌وان رێكخراوتر، یه‌كگرتووتر‌و به‌جه‌ربه‌زه‌تر له
هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌به‌رامبه‌ر دیكتاتۆردا
وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به‌شێكی به‌رچاو له حه‌ساسییه‌تی كۆماری ئیسلامیش
به‌ئه‌وان، بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م
7
مانگه‌ی خه‌بات له شه‌قامه‌كان، شانۆی پرشنگداری یه‌كگرتوویی
سه‌رجه‌می چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له دژی كۆماری ئیسلامی بووه‌و
جه‌ماوه‌ری نارازی خه‌بات‌و تێكۆشانی رۆڵه‌كانیان له زانستگاكانیان
به‌ته‌نیا نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵام ناره‌زایه‌تییه‌كانی خوێندكاران له‌م
زروفه هه‌ستیاره پێویستی به پشتگیری و هاوخه‌باتی زیاتر و
به‌رفراوانتره و پێویسته جه‌ماوه‌ری نارازی به‌هانای خوێندكارانه‌وه
بچن. زانستگای رازی كرماشان به درێژایی ئه‌م چه‌ند مانگه به‌رده‌وام
له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری له دژی كۆماری ئیسلامی بووه‌و هیچ
یه‌ك له پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ په‌كخستنی خه‌باتی ئه‌وان به
سه‌ره‌نجام نه‌گه‌یشتووه. هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی
چالاكی و خه‌باتی خوێندكارانی كورد له سه‌رجه‌می زانستگاكان جێگه‌ی
رێز و پێزانینه‌و ئێستا ئه‌وان له سه‌فی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستانن.
|