|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-25
كۆماری ئیسلامی له
22ی
رێبه‌ندان تۆقاوه
تا له
22ی
رێبه‌ندان نیزیك ده‌بینه‌وه، ترس و نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری
ئیسلامی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. به پێی خسڵه‌ت و چییه‌تی كۆماری ئیسلامی
و به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رچاوتر له جاران، ده‌ركردنی حوكمی
ئیعدام، گرتن و زیندانی كردن، هه‌ڕه‌شه كردن له خه‌ڵك و به گشتی
هه‌وڵدان بۆ به‌رگری كردن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرینی خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا، زیادی كردووه. كۆماری ئیسلامی هه‌موو توانا و وزه‌ی خۆی
ته‌رخان كردووه بۆ سه‌ركوت و، دام و ده‌زگاكانی سه‌ركوتی له هه‌میشه
زیاتر له دژی خه‌ڵك وه‌گه‌ڕ خستووه، له هه‌مان كاتدا چه‌شنێك له
شله‌ژان و نیگه‌رانیش به سیمای ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌دی ده‌كرێت و
ره‌فتاره هه‌نووكه‌ییه‌كانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ترسه‌ن.
ئه‌زموونی بۆنه‌كانی رابردوو و به تایبه‌تی رووداوه‌كانی رۆژی عاشورا،
په‌یامێكی گه‌وره‌یان بۆ سیستمی سیاسی ئێران پێ بووه، و پایه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی وه‌له‌رزین خستووه و ریزشی له ناو سیستمی سیاسی¬دا
زیاتر له هه‌میشه لێ كه‌وتۆته‌وه. ئێستا و هه‌ر پاش رووداوه‌كانی
رۆژی عاشورا، رژیم خۆی بۆ به‌رگری كردن له ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا ئاماده ده‌كات و به مۆحارب (دژه خودا) ناوزه‌د كردنی
نارازییانی ده‌ستگیر كرا‌و، ده‌ركردنی ده‌یان حوكمی ئیعدام و زیندانی
چه‌ند ساڵه و هه‌ڕه‌شه كردنی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، هه‌وڵه‌كانی
بۆ دروست كردن فه‌زای روعب و وه‌حشه‌ت له ناو خه‌ڵكدا به پێی
خه‌سڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی و به‌ڵام ئه‌م جاره زیاتر له هه‌میشه
خستۆته گه‌ڕ.
خاڵی جێگای سه‌ره‌نج لێره‌دایه كه ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان و
ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، هه‌رگیز توانای ده‌رك پێ كردنی
ئه‌م راستییه‌یان نییه كه ئیتر خه‌ڵك له ئێران به چه‌ند قات له
پێش زه‌رفییه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و هیچ
چه‌شنه سه‌ركوت و درنده بوونێك تیماری ده‌ردیان ناكات.
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌توانێ وه‌ك گه‌وره‌ترین رێفراندۆمی سه‌راسه‌ری
له ئێران، جارێكی تر نه‌بوونی مه‌شروعیه‌تی سیستمی سیاسی ئێران
بسه‌لمێنێت و جارێكی تر سه‌لماندنی كه خه‌ڵكی ئێران تا گه‌یشتن به
خواست و داوا به‌رحه‌قه‌كانیان ماندوونه‌ناسانه درێژه به‌م رێگایه
ده‌دن و هاوار بۆ مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له ئاراسته‌ی به‌رگرتن به حه‌ماسه‌یه‌كی تری
خه‌ڵكی ئێران و بۆ ئه‌م كاره‌ش سڵ له هیچ له ره‌فتارێك ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرینگ و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك چ
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بێت و چ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی دیكه بێت، له
فهرسهتێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به
سیستمی سیاسی له ئێران‌دا ده‌رببڕن و خه‌ڵك به په‌ی بردن به توانا و
پتانسیه‌له‌كانی كۆده‌نگی و یهكریزبوونیان و هاوار كردن بۆ
خواسته‌كانیان ئیتر و هه‌ر سات له ئاراسته‌ی هه‌ده‌فه‌كانیان دا هه‌وڵ
ده‌ده‌ن و تا به‌و خواستانهشیان نه‌گه‌ن، بێ ده‌نگ نابن.
|