|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-06
كارنامه‌ی
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له تێڕوانێكی خێرادا
دادستانی گشنیی ئێران له لێدوانێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر كارنامه‌ی
30
ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی و له وڵام به پرسیارێك سه‌باره‌ت به
ده‌سكه‌وته‌كانی
3
ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت كه به‌حه‌مدی خودا له
ماوه‌ی ئه‌م
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا، ئیسلامی راسته‌قینه به‌جیهان ناسراوه و
نه‌هادینه كراوه. موحسینی ئێژه‌یی دادستانی گشتی ئێران له
وتووێژێكدا له گه‌ڵ هه‌واڵنێری ئیلنا له درێژه‌ی وڵام به‌و
پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "له‌م سی ساڵه‌ی دوای شۆڕش، ئیسلامی راسته‌قینه
جێگیربووه و ئاشكرابووه كه سیستمی ئیسلامی وڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌می
پێداویستی و خواسته‌كانی مرۆڤایه‌تییه."
له راستیدا وڵامدانه‌وه به ئاخاوتن و قسه‌ی له‌و شێوه زۆر پێویست
نییه و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر هاكه‌زایی و سه‌رپێیانه له بارودۆخه
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌موو راستیه‌كان
به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌گه‌ره‌كانی كارتێكردنی
چه‌واشه‌كاری له زه‌ینیه‌تی به‌شێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا،
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت و خێرا نه‌ك بۆ كارنامه‌ی سی ساڵه‌ی كۆماری
ئیسلامی، به‌ڵكوو بۆ كارنامه‌ی ئه‌م
8
مانگه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ زۆر له راستییه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌بدات.
به‌درێژایی ئه‌م
8
مانگه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو له چه‌شنی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری
سیستمی سیاسیی له ئێران، هارترین، دڕندهترینو بێ به‌زه‌یانه‌ترین
چه‌شنی ده‌سه‌ڵاتداری له كۆمه‌ڵگای جیهان به‌نمایش ده‌رهات و كۆماری
ئیسلامی به‌چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌وه دژه خه‌ڵكییه‌كانی رووی زۆربه‌ی
دیكتاتۆره ناسراوه‌كانی جیهانی سپی كرد.
سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ واته مافی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین،
كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه و زۆر مافی دیكه له‌به‌رچاوی جیهان و له
رێگه‌ی میدیاوه پێشێلكرا و گرتن و كوشتنی شارۆمه‌ندان وه‌ك بابه‌تێكی
ئاسایی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر به‌رده‌وام دووباره بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر
له ساڵه‌كانی پێشووتر له رێگه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری زۆر له
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌شاردرایه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س و
كۆمه‌ڵگای جیهان به گومانه‌وه له‌و راستیانه‌یان ده‌ڕوانی، ئه‌وا
ئه‌م
8
مانگه‌ی رووداوه‌كانی ئێران رواڵه‌ت و واقعییه‌تی راسته‌قینه‌ی
ماهییه‌تی سیستمی سیاسیی ئێرانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا كرد و
به‌غه‌یری ئه‌م جه‌نابانی به‌رپرس له سیستمی دیكتاتۆر، هیچ كه‌س و
لایه‌نێك نه قسه و لێدوانی ئه‌وان به‌هه‌ند ده‌گرێت و نه بڕوای پێ
ده‌كات. هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌شنی گشتاپۆی
سه‌رده‌می ئاڵمانی نازی رۆژانه به ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی به‌ره‌و
گرتووخانه‌كان په‌لكێش ده‌كه‌ن و به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمی و به‌دوور له
هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامییان ده‌كه‌ن.
ده‌ستدرێژه‌ی جنسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگا و به‌ڵگه‌كانی
ئه‌م واقعییه‌ته تاڵانه نه‌ك له لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی كۆماری
ئیسلامی، به‌ڵكوو له لایه‌ن خودی دامه‌زرێنه‌ران و داڕێژه‌رانی رژیمی
ئیسلامییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن.
ئه‌وانه‌ی كه باسی لێكرا ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی بچووك له كارنامه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامییه و سه‌رجه‌می ته‌مه‌نی سیاسیی ئه‌م
سیستمه پڕ له ده‌سكه‌وتی له‌مشێوه. كۆماری ئیسلامی ئێران
زه‌رفییه‌ت و توانای وڵامدانه‌وه به هیچ یه‌ك له خواسته‌كانی
جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێرانی نییه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی له كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌یه، ده‌ره‌نجامی
ئه‌م لێكدادان و به‌ریككه‌وتنی راده‌ی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و
نه‌بوونی زه‌رفییه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ وڵامدانه‌وه به‌م
خواستانه‌یه.
|