|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-08
كۆماری ئیسلامی له گه‌مارۆی قه‌یرانه‌كاندایه
له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه له
22ی
رێبه‌ندان بارودۆخێكی تایبه‌تی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا
كێشاوه‌و كۆماری ئیسلامی گه‌مارۆدراو له ناو قه‌یرانه‌كاندا دوایین
هه‌ناسه‌كانی دیكتاتۆرییه‌ت‌و سه‌ره‌ڕۆی هه‌ڵده‌مژێت. سه‌رجه‌می ده‌زگا
و ناوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی تاوتوێكردنی دوایین
پێشهاته‌كان له رۆژی
22ی
رێبه‌نداندان‌و سه‌رلێشیواو و نیگه‌ران هه‌ڵوێست و لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا
ده‌گرن. شه‌پۆلی ده‌ستگیركردنه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌ڕه‌شه‌كان
به‌رده‌وامه و كه‌چی له‌هه‌مانكاتدا له زۆر شوێندا له جه‌ماوه‌ر
ده‌پاڕێنه‌وه كه دروشمی ساختارشكه‌ن نه‌ده‌ن‌و یه‌كێتی و یه‌كریزی
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و رۆژه رابگرن. له راستیدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی، هێشتا ئه‌گه‌ری به‌هێزی گورزێكی كاریگه‌ر
له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه ئازاریان ده‌دات. له‌وه ده‌ترسن كه
سیناریۆی رۆژی عاشورا بۆ جارێكی‌تر دووباره بێته‌وه، له‌وه ده‌ترسن
كه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ده‌ستیان ده‌ربچێت‌و
دوایین پایه له‌رزۆكه‌كانیان بڕوخێت.
قه‌یران ته‌نیا به ترس له رۆژی
22ی
رێبه‌ندان و خۆپیشاندانی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كۆتایی
نایه‌ت‌و سه‌رجه‌می راپۆرت‌و هه‌واڵه‌كانی ناوه‌نده‌كانی چاودێری
ئابووری ئێران باس له داته‌پین و قه‌یرانێكی جیدی ئابووری له ئێران
ده‌كات. ئابڵۆقه ئابوورییه‌كانی ئێران و زۆر هۆكاریتر ئابووری ئێرانی
به خاڵێكی مه‌ترسیدار گه‌یاندووه و نرخی شتومه‌ك و كاڵاكان له
ناوخۆی ئێران به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆریان به خۆیانه‌وه دیتووه.
شه‌پۆلی داخستن و ته‌عتیل بوونی ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی به خێرایه‌كی
سه‌رسوڕهێنه‌ر له ئارادایه و به‌گشتیی قه‌یرانی ئابووری له قه‌یرانی
سیاسیی جیدی‌تر خۆی نیشان ده‌دات. خه‌ڵكی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
به‌ربڵاو روویان له بانكه‌كان كردووه تا پوڵه‌كانیان له بانك
ده‌ربێنن و ئه‌م بابه‌ته‌ش زه‌ربه‌یه‌كی قورسی له كۆماری ئیسلامی
داوه و ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی و قه‌یرانێكی ئابووری
بێوێنه‌دایه. درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌توانێ له ئاینده‌یه‌كی
نزیكدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیعترازی جه‌ماوه‌ری له ئێران‌دا رێك
بخات و هه‌موو نیشانه‌كان باس له‌و ئه‌گه‌رانه ده‌كات.
كۆماری ئیسلامی ئێران دیكتاتۆرترین، نالایه‌قترین و دژه ئینسانیترین
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می جیهانه. هیچ یه‌ك له خواسته‌كان و
چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیستمه
سیاسییه‌دا به‌دی نه‌هاتووه و نایه‌ت و ته‌نیا رێگه‌ی رزگاربوون له‌م
قه‌یرانانه رزگاربوون له دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری
ئیسلامییه.
خه‌ڵكی ئێران به ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌م
8
مانگه‌دا توانیویانه به‌شێك له قورسایی له‌گۆڕنانی سیستمی سیاسیی
ئێران سووك بكه‌ن و سه‌رجه‌می ئاماژه‌كان باس له پرۆسه‌ی روو له
خێرای داڕمانی سیستمی سیاسیی حاكم ده‌كات. بێ گومان به‌شداری
چالاكانه‌ی خه‌ڵك له ده‌رفه‌تی گونجاوی
22ی
رێبه‌ندان ده‌توانێ خێرایه‌كی زیاتر به ره‌وتی ئه‌م پرۆسه بدات و
هه‌موو سه‌رنجه‌كان له ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی رۆژی
22ی
رێبه‌ندانه. هه‌رچه‌نده كه ئه‌گه‌ری روونه‌دانی ئه‌م چاوه‌ڕوانییه
ناتوانێ هیچ له قورسایی و گرنگی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م
8
مانگه، كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌شداری چالاكانه‌ی
جه‌ماوه‌ر له ریفراندۆمێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا، ده‌سكه‌وتی زۆر
گه‌وره و مێژوویی به پرۆسه‌ی دیموكراسیخوازی ئێران زیاد ده‌بێت و له
به‌ستێنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه گه‌لێك پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتن سه‌وز
ده‌بێت. |