|
وته‌ی ڕۆژ
20100214
22ی
رێبه‌ندان، ده‌رفه‌تێك بۆ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كان
كۆمه‌ڵگای ئێران
22ی
رێبه‌ندانێكی جیاواز له هه‌موو ئه‌م
30
ساڵه‌ی ئه‌زموون كرد. ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێك ئه‌م رۆژه ده‌بووه
ژینگه‌یه‌كی شیاو بۆ نمایشتی مه‌شرووعییه‌تی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ئه‌مساڵ
بووه ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگا و
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كان، لاوانی خه‌باتكار له ژێر
سێبه‌ری سه‌ركوت و میلیتاریزمێكی رووت و دڕنده‌دا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی
و حه‌قخوازی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازییان به‌رز كرده‌وه. له‌دۆخێكی
ته‌واو پۆلیسیدا بهردووامبوونی بزووتنه‌وه، روسوور هاته‌ده‌ره‌وه و
سه‌ره‌ڕای لاوازبوون له‌باری كهمییهت و چه‌ندایه‌تیه‌وه چه‌ندین
ده‌سكه‌وت و ئه‌زموونی به‌نرخی به‌ده‌ستهێنا.
كۆماری ئیسلامی ئێران له یه‌كه‌م رۆژی دوای یه‌كشه‌ممه‌ی پرشنگدار،
واته عاشوراوه، خه‌ریكی جۆشدان و ره‌وانه‌كردنی هێزه
سه‌ركوتكه‌ره‌كان بۆ شاری تاران و كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له ژووره
داخراوه‌كانی سه‌رجه‌می هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كاندا بووه و
هه‌زینه‌یه‌كی زۆری مادی و ئینسانیی بۆ ده‌ربازبوون له
22ی
رێبه‌ندان ته‌رخان كرد. له چه‌ندین هه‌فته پێش له
22ی
رێبه‌ندانه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ده‌ستگیركردنی وه‌رێخست و به‌سه‌دان
چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له گرتووخانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌موو
به‌سیج و ئۆباشی حیزبووڵاهی شارهكانیتری ئێرانی به‌ره‌و تاران
به‌ڕێكرد و وایدانابوو كه
22ی
رێبه‌ندان ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگی ناره‌زایه‌تیش له شه‌قامه‌كان
نه‌بیسترێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ئاماده‌كارییانه هه‌ر له
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی
22ی
رێبه‌ندان، هێرش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵی نارازییان له چه‌ندین شوێنی جیاجیای
تاران ده‌ستیپێكرد. شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان و خه‌ڵكی نارازی له چه‌ندین شه‌قامی تاران
هاته‌ئاراوه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین مووتۆر و ئوتوبووسی بهكرێگیراوان
ئاگری تێبه‌ردرا. رادیكاڵترین دروشم به‌رزكرایه‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جار
خواستی به‌رپابوونی ریفراندۆم له زاری خۆپیشانده‌ران هاته‌ده‌ره‌وه.
لایه‌نی به‌رامبه‌ریش سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نیشاندانی
مه‌شرووعییه‌ت و گوشارهێنان بۆ كارمه‌ندان و هێنانی خه‌ڵكی دیكه له
شار و گوونده‌كانی ده‌وروبه‌ری تاران نه‌یتوانی مه‌یدانی ئازادی، واته
شوێنی ریۆڕه‌سمی حكوومه‌تی پڕبكاته‌وه و به‌م شكسته‌ی خاڵێكی دیكه
له ریسوایهكانی به په‌روه‌ندی ده‌سه‌ڵات زیاد كرد. ناوه‌نده
هه‌واڵنێرییه‌كانی ده‌سه‌ڵات باس له به‌شداری گه‌رموگوڕی جه‌ماوه‌ر
له‌م بۆنه حكوومه‌تیه ده‌كه‌ن و كه‌چی سه‌رجه‌می وێنه و راپۆرته
واقعییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه نیشان ده‌دات.
له‌راستیدا به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئاماژه‌پێكراو، هاتنی
جه‌ماوه‌ری نارازی بۆ شه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت خولقاندنی چه‌ندین
وێنه‌ی خه‌باتكارانه، خاڵێكی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانه‌ی
كۆمه‌ڵگایه و ئه‌م بابه‌ته ئه‌و واقعییه‌ته‌ی سه‌لماند كه ئه‌م
بزووتنه‌وه خۆی له كۆمه‌ڵگادا چه‌قاندووه و چیتر نیگه‌رانییه‌ك
له‌هه‌مبه‌ر بێده‌نگبوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌ئارادا نییه. به‌ڵام
بهوردبوونهوهیهك له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كان له بزووتنه‌وه بۆ
رۆژی
22ی
رێبه‌ندان پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر تاكتیكه‌كانی خه‌بات زه‌رووره‌ت و
پێداویستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له ئاماده‌كاری بۆ نارازییان، سه‌ركوتی
له‌راده‌به‌ده‌ر، ده‌سته‌كه‌م گرتنی تواناییه‌كانی سه‌ركوتی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ره‌ڕۆ و زۆر هۆكاریتر كاریگه‌رییه‌كانی بزووتنه‌وه له رۆژی
22ی
رێبه‌ندانی كه‌متر كرده‌وه و ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوونی به‌شێكی به‌رچاو
له لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه له مه‌یدانی ئازادی قازانجیشی به
ده‌سه‌ڵات گه‌یاند.
ئه‌زموونی
22ی
رێبه‌ندان بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌توانێ ببێته
به‌ستێن و زه‌میینه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌ك و هه‌ڵسانگاندنێكی واقعبینانه
له‌م چه‌ند مانگه‌ی خه‌بات و پیۆیسته هه‌وڵ بۆ ناسینی خاڵه لاواز و
به‌هێزه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكرێت. بێ گومان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
له قه‌یرانێكی قووڵدا به‌سه‌ر ده‌بات و گرتنه‌به‌ری رێگه و شوێنی
گونجاو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ ئاسۆكانی
سه‌ركه‌وتن رووناكتر بكاته‌وه. |