|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-22
3ی
ره‌شه‌مه‌ی
77،
هه‌نگاوێكی مێژوویی له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
3ی
ره‌شه‌مه‌ی
77،
یاده‌وه‌ری حه‌ره‌كه‌تێكی به‌رینی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك و
بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه كه بوو به لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه له مێژووی
خه‌باتگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. سه‌ركوتی بێ به‌زه‌ییانه و كوشتاری
خه‌ڵك له شاره‌كانی سنه و سه‌قز و مه‌ریوان وهتد، هه‌رگیز نه‌یتوانی
وره‌ی به‌رز و خه‌باتگێڕانه‌ی خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه و باقی
شاره‌كان بشكێنێت و كۆڵیان پێ بدات. پاسدارانی رژیم به ئاشكرا و له
رۆژی رووناك ده‌ستیان له كوشتنی ژنان ولاوان و ته‌نانه‌ت منداڵانیش
نه‌پاراست و زۆر فاشیستانه له گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی بێ سیلاح كه
به هێمنی له شه‌قامه‌كان ته‌زاهوراتیان ده‌كرد ته‌عامولیان كرد و
به گژیاندا چوونه‌وه. دیاره ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رینه سیاسی و
كۆمهڵایه‌تییه بێ زه‌مینه‌ی مێژوویی نه‌بوو و چه‌شنی سكڵی نێو ژیله‌مۆ
له پچوكترین ده‌رفه‌تێك كه بۆی هه‌ڵكه‌وت، پروشه‌ی گه‌شاوه‌ی خۆی بۆ
جارێكی دیكه به دژی دوژمنی داگیركه‌ر خسته روو. ئه‌و ده‌رفه‌ته
گیرانی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكاران كوردستان بوو كه
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی توركییه زۆر به سووكی له شاشه‌ی
تله‌ویزیون پێشانی خه‌ڵكیان دا.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری
ئیسلامی، دژوارترین و سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانی به‌خۆوه دیوه.
سه‌ركوتی خوێناوی، ژینۆساید، دواكه‌وتویی ئابووری و هه‌روه‌ها هه‌وڵی
سیستماتیك بۆ شێواندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بزووتنه‌وه‌كه و گه‌لێك
سیاسه‌تی دژه ئینسانی دیكه له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان كه به
سه‌دان شێواز به سه‌ریاندا سه‌پاندوه. ئاوڕدانه‌وه له مێژووی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه پێشانده‌ری دیمه‌نگه‌لێكی پڕاوپڕ له كاره‌ساتێكه
تراژیكه كه هه‌ناوی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز ده‌هه‌ژێنێت. داگیركردنی
كوردستان له لایه‌ن رژیمی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی
ده‌سهڵاتییه‌وه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌رچه‌كرداری توند‌و تیژ و
به‌ره‌نگاری چه‌كدارانه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
به چه‌شنێك كه به‌هاسانی مه‌به‌سته‌كانی ده‌سهڵاتدارانی رژیم بۆ
داگیركردن له‌و ساڵانه‌دا به هیچ جۆریك مسۆگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو به
چه‌ند جار هێرشی سه‌راسه‌ری و بێڕه‌حمانه‌و به هه‌زاران تۆپ و تانك و
چه‌كی جۆراوجۆر، پاشه‌كشه به هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاری
چه‌كدارانه كرا له كوردستان. ئه‌مه نزیك به یه‌ك ده‌یه‌ی خایاند
كه لوتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی پاش خواردنی جامه
ژه‌هره‌كه‌ی خومه‌ینی له شكستی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و
عێراق، ئیعدامی به كۆمه‌ڵی هه‌زاران زیندانی سیاسی له هاوینی ساڵی
67
بوو، ئه‌م ده‌یه به حه‌ق ده‌بێ به ده‌یه‌ی خوێناوی‌ترین
سه‌ركوته‌كانی كۆماری ئیسلامی له مێژووی تاریكی ده‌سهڵاتیدا له ئێران
و كوردستان تۆمار بكرێت.
ده‌یه‌ی دووهه‌می ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، بوو به‌ده‌یه‌ی بێ
ده‌نگی و خه‌مۆكی سیاسی سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه كۆمهڵایه‌تییه‌كان،
هاوكات بوو به ده‌یه‌ی تێرۆری نه‌یاران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به
تایبه‌ت رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و كوردستانی (له‌وانه هاورێ
سدیقی كه‌مانگه‌ر، غولامی كه‌شاوه‌رز، دوكتور قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی
و هتد). له راستیدا ئه‌م ده‌یه‌ش به درێژایی خۆی نه له رێگای
خه‌فه‌قان و كپ كردنی سیاسی هه‌رده‌نگێكی نه‌یار و بیرجیاوازییه‌ك و
نه چاكسازی ئابووری ناسراو به "سه‌رده‌می سازه‌نده‌گی" ره‌فسه‌نجانی،
توانی به‌رهه‌ڵستكاری و خه‌باتگێری له ئێران و به تایبه‌ت كوردستان
بۆ هه‌میشه له خشته به‌رێت. كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی هه‌موو
تواناییه‌كی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی كۆمهڵایه‌تی له كوردستان
بۆ خۆی دسته‌به‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌م ئاواته شوومه‌ی هه‌رگیز نه‌هاته
دی و هه‌رگیز پچوكترین مه‌شروعییه‌تێك بۆ رژیم له كۆمه‌ڵگای كوردستان
ده‌سته‌به‌ر و سه‌قامگیر نه‌بوو. هه‌ربۆیه بیست ساڵ سه‌ركوتی
سیستماتێك و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆماری ئیسلامی له دژی بزووتنه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كورد له سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌مه‌ی
77
له‌گه‌ڵ بڵێسه‌ی ئاگری به‌رهه‌ڵستكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به
بیانوی گیرانی ئۆجه‌لانه‌وه به‌ره‌وڕوو بوو. بۆ جارێكی دیكه كابووسی
ده‌یان ساڵه‌ی ده‌سهڵاتدارانی رژیم هاته دی و شانۆی خه‌باتگێڕی خه‌ڵك
له شاره‌كان، له‌رزه‌ی مه‌رگی خسته جه‌سته و زه‌ینی خۆش خه‌یاڵی
نووستوو له سه‌ر تاج و ته‌ختی ده‌سهڵاتدارییه‌تیان و بی ناوه‌رۆك
بوونی هه‌موو پڕوژه‌كانی رژیم له كاتی سه‌رده‌می ئیسلاحخوازی
ده‌وڵه‌تی خاته‌می و دروشمه بێ بنه‌ماكانیانی خسته روو. به داخه‌وه
ئۆجالان و كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پ ك ك له‌م روداوه مێژووییه‌دا نه
ته‌نیا پشتیوانیان له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كرد به‌ڵكو
به دژی وه‌ستانه‌وه و له راگه‌یاندنه‌كانیاندا به ده‌سكردی
ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌كیان له قه‌ڵه‌م دا.
یازده سال رابورد و یاده‌وه‌ری ساڵیادی سێی ره‌شه‌مه‌ی شاری سنه و
باقی شاره‌كانی كوردستان له كاتێكدا به‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه كه
ئه‌زموونی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی
شوانه‌ی سه‌ید قادر له هاوینی
84،
بۆ هه‌مووانی سه‌لماند كه خه‌باتی به‌رفراوانی خه‌ڵك، قۆناغێكی دیكه‌ی
له چه‌قی سه‌ركوت و خه‌فه‌قانی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی ناوه‌ته
پشت سه‌ر. ئه‌زموونی سیاسی، خۆوشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، له راستیدا
چۆته ئاستێكی زۆر جیاوازه‌وه و گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردوه. به‌ره‌ی
نوێ زیاتر له هه‌ركاتێك كرده‌ی سیاسی‌یان ئه‌زموون كردووه و مێژووی
رابردوی بزووتنه‌وه‌كه‌یان باشتر له هه‌ركاتێك ده‌زانن. حیزبه
سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا و به دامه‌زراندنی كاناڵه
ئاسمانییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی زۆر مێژووییان به پانایی هه‌موو
كۆمه‌ڵگای كوردستان و بگره زیاتریش داناوه.
ئێستا، ئاسۆی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له هه‌ركاتێك زیاتر روونتر و
ئه‌گه‌ری گۆڕانی ئیجابی و هه‌ڵكه‌وتنی هه‌لی مێژویی بۆ خه‌ڵكی كوردستان
زۆرتره، قه‌یرانی بێ وێنه‌ی كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانی و
ناوچه‌یی و ناوخۆیی، زیاتر له هه‌ركاتێك هانده‌ری حیزبه سیاسییه‌كان
و بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه كه رێكخراوتر و یه‌كده‌نگتر خۆیان بۆ
گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو ته‌یار بكه‌ن. له ساڵیادی سێی ره‌شه‌مه‌ی
77،
وێڕای رێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی ئه‌م مێژووه له
كوردستان، پێمان وایه راستییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و مافه
ره‌واكانیان، سه‌ڵماندی كه خوێنی به ناحه‌ق رژاوی شه‌هیدانی خه‌باتی
چه‌كداری و رووداوه‌كانی سێی ره‌شه‌مه و هاوینی
84،
به فیڕۆ نه‌چوون و بوون به هه‌وێنی قورس و قایمی خه‌بات و شۆڕشی
داهاتومان به‌ره‌و گه‌یشتن به رزگاری و ئازادی یه‌كجاری له كوردستان. |