|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-24
ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له جه‌نایه‌ت
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له جه‌نایه‌ت‌و دڕنده‌یی
هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌وته‌به‌رده‌ستی
هه‌مووان. ئه‌م به‌ڵگه‌یه فیلمێكی نیو سه‌عاتی له هێرشی ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر كوی زانستگای تارانه كه له لایه‌ن كاناڵی
"بی بی سی"یه‌وه بڵاوكرایه‌وه‌و ئێستاكه له‌سه‌ر زۆربه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینترنێت دانراوه. كاتی روودانی ئه‌م رووداوه
دڵته‌زێنه بۆ شه‌وی سێ رۆژ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی خولی
ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و رووداوه
دڵته‌زێنه‌ی كه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت بڕیاری
بێ مانای به‌داوداچوون له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمی ئیسلامی
لێكه‌وته‌وه. ئه‌م فیلمه نموونه‌یه‌كی بچووك و زیندوو له هه‌زاران
نموونه‌ی سه‌ركوت و دڕنده‌یی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان نمایشت ده‌كا،
نموونه‌یه‌ك كه ده‌نگدانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی سێ ده‌یه تووندوتیژی
له‌م چه‌شنه‌یه. هێرش كردنه سه‌ر حه‌ریمی زانستگا كه له خودی
یاساكانی خۆشیاندا مه‌نع كراوه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له تووندترین
شێوازه‌كانی سه‌ركوت كه له هیچ شوێنێكی دونیا نموونه‌ی نه‌بووه و
نییه، به‌كارهێنانی ناشیرین‌ترین قسه و جوێن له سه‌ر زمانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه
24
سه‌عات بانگه‌شه بۆ به‌ناو ئه‌خلاقی ئیسلامی ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌می عالم
و ئاده‌م به بێ ئه‌خلاق پێناسه ده‌كه‌ن و خۆشیان به نموونه‌ی
ئه‌خلاق و ره‌وشتی به‌رز ده‌ناسێنن، به‌ڵێ ئه‌مه‌یه پێناسه و
خه‌سڵه‌تی راسته‌قینه‌ی سیستمی حاكم و ئه‌م نموونانه شایه‌ت بتوانێ
به‌ئاگابێنێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا له زه‌لكاوی ته‌وهووم به
كۆماری ئیسلامی پلاقاژێ ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی
حكوومه‌ت ده‌ووترێ بووختان و ده‌سكردی وڵاتانی ده‌ره‌كییه.
شێوازی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه و ته‌نانه‌ت كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م
فیلمه‌ش حیكایه‌ت له بابه‌تێكیتر ده‌كا كه پێده‌چێ سیناریۆیه‌كی
تازه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان و یان نیشانده‌ری كێشه‌و ململانێی
نێوان ئۆرگانه جیاجیاكانی سه‌ركوتی سیستمی سیاسیی ئێران بێ.
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوو ئه‌گه‌ر و ئیمكان بوونی هه‌یه،
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه له لایه‌ن به‌سیجییه‌كانه‌وه به
كه‌یفیه‌تێكی زۆر باش گیراوه و پێده‌چێ له ئاراسته‌ی بێبه‌ری كردنی
به‌سیج و هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی له‌م جینایه‌ت و تاوانه
بڵاوكرابێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له فیلمه‌كه‌دا وانیشان ده‌درێ
كه هێزه ئینتزامییه‌كان به تووندترین شێواز هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و
له‌به‌رامبه‌ردا به‌سیجی و لیباس شه‌خسییه‌كان داوا له هێزه‌كانی
ئینتزامی ده‌كه‌ن كه به‌م شێوه ره‌فتار نه‌كه‌ن. ئاخر پێشووتر
فه‌رمه‌نده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كان رایگه‌یاندبوو كه ئه‌م هێرشه بێ
به‌زه‌یانه كاری لیباس شه‌خسی و به‌سیجییه‌كان بووه و ئه‌و كات
سه‌ردار ره‌جه‌ب زاده ئه‌م بابه‌ته‌ی راگه‌یاندبوو.
ئه‌گه‌ری دووهه‌م بۆ سیناریۆیه‌كی سه‌رجه‌می سیستمی سیاسیی ئێران و
ناوه‌نده‌كانی پلاندانان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ماوه‌یه‌كه باس له‌وه‌ده‌كرێ
كه به‌ندكراوان تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئازاد ده‌كرێن و پێیان وایه به‌م
هه‌نگاوانه ئارامی بۆ وڵات ده‌گێڕنه‌وه. پێده‌چێ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م فیلمه وانیشان بده‌ن كه كۆماری ئیسلامی ئه‌م ره‌فتارانه‌ی پێ
باش نییه و ئه‌وه‌تا به‌هۆی تاوانباربوونی هێزه ئینتزامییه‌كان
فه‌رمه‌نده‌ی ئه‌و هێزه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتار و هه‌ڵسووكه‌وتانه
له‌سه‌ر كار لابردووه.
به‌هه‌مووی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌شه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه
نیشانده‌ری كێشمه‌كێش و ململانێی جیدی له نێوان ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌كان ئاشكرا ده‌كا و چه‌ندین نموونه‌یتریش له‌مباره‌وه
له‌به‌رده‌ستدایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك
فریوی ئه‌م ته‌وته‌ئه‌و و فریوكاریانه ناخۆن و ده‌ستی كۆماری ئیسلامی
بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بۆته‌وه. خه‌ڵك خوازیاری گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له
سیستمی سیاسیی ئێرانن و بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگا له هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره و ده‌رفه‌تی تازه بۆ به چاڵشكێشانی كۆماری
ئیسلامییه، و كۆماری ئیسلامی رۆژانێكی سه‌ختی له‌به‌رده‌مدایه.
|