|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-26
چه‌شنی پێوه‌ندی نێوان ئێران‌و گرووپه تووندڕه‌وه‌كان
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران‌و وه‌ڤدێكی
هاوڕێی سه‌رقاڵی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ گرووپ‌و لایه‌نه‌كانی گرێ‌دراو
به كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه‌دان. ته‌خشان‌و په‌خشان به داهات‌و
سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن‌و ره‌وت‌و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به خۆیان بۆ
ئه‌گه‌ری رووبه‌روبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن. پێش له‌م
سه‌فه‌ره، له پایه‌ته‌ختی ئێران‌و به ئاشكرا ده‌ستێوه‌ردان له
كاروباری ناوخۆیی عێراق ده‌كه‌ن‌و باس له به‌شداریدانی ئه‌م كاندید‌و
ئه‌و كاندید له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق‌و دوورخستنه‌وه‌ی
كه‌سان یان لایه‌نگه‌لێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی ده‌ستێوه‌ردان
له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و داڵده‌دان‌و ته‌یاركردنی
گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌یی
كۆماری ئیسلامی ئێران بووه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی
سیاسیی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت بارودۆخی سیاسیی ئێران ئه‌م هه‌نگاوه
تازانه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك په‌یام‌و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه‌و به‌رچاوتر
له هه‌میشه ئێران له‌م ئاراسته‌دا كار ده‌كا.
ئه‌حمه‌دی نژاد‌و وه‌ڤدی هاوڕێی به په‌له خۆیان گه‌یانده سوریه‌و
جیا له چه‌ندین رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، زنجیره‌یه‌ك
كۆوونه‌وه‌ی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی گرووپه‌كانی حیزبوڵڵا‌و
چه‌ندین گرووپی دیكه‌ی وه‌ك حه‌ماس‌و جه‌هادی ئیسلامی رێكخست. ئه‌مه
له كاتێكدایه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێش له‌م
سه‌فه‌ره‌ی به‌رپرسانی سیاسیی ئێران بۆ سووریه چه‌ندین هه‌وڵی جیدیان
بۆ پێوه‌ندی نێوان سووریه‌و رۆژئاوا هه‌ڵگرت. سه‌باره‌ت به عێراقیش
به‌هه‌مان شێوه بوو، واته دوای ئاشكرابوونی ده‌سوه‌ردانه ئاشكراكانی
ئێران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق به‌رپرسه
ئه‌مریكاییه‌كان زۆر راشكاوانه هێرشی ئیعلانیان له دژی كۆماری
ئیسلامی رێكخست‌و ته‌نانه‌ت كریستۆڤه‌ر هێڵ باڵێوزی ئه‌مریكا له عێراق
باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر عێراق له كۆماری ئیسلامی نزیك بێته‌وه
ئه‌وا دۆستێكی ستراتژیكی وه‌ك ئه‌مریكا له ده‌ست ده‌دا‌و ته‌نانه‌ت
ئه‌مریكا چاوخشاندنێكی نوێ له‌به‌رامبه‌ر عێراقدا ده‌كا. به‌گشتیی
ناوچه‌كه بۆته شوێنی لێكدادانی دوو بابه‌ت‌و ته‌نانه‌ت هه‌موو
هه‌ڵوێست‌و ئاخاوتنه‌كانی به‌رپرسانی ئێران له ئاراسته‌ی جۆشدانی
گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه بۆ ئاڵۆزی و بشێوی تازه‌یه.
پێده‌چێ ئه‌م بارودۆخه نوێیه زه‌میینه‌و به‌ستێنی هاتنه‌ئارای
رووداوێكی تازه بێ، رووداوێك له چه‌شنی شه‌ڕی حیزبوڵڵا‌و ئیسرائیل
له ساڵی
85و،
راپۆرت‌و هه‌واڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ناوچه‌كه حیكایه‌ت له
هه‌لومه‌رجێكی له چه‌شنی ئه‌و كات ده‌كا. ئه‌م گرووپه
ده‌سپه‌روه‌ردانه‌ی كۆماری ئیسلامی له كاتی قووڵتربوونه‌وه‌ی
قه‌یرانه‌كانی ئێران له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیستمی سیاسیی
ئێران به‌كارده‌هێنرێن‌و پێده‌چێ ئه‌م قۆناغه‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی
تاڵی له چه‌شنی رابردوو بێ. گریمانه‌یه‌كیتریش هه‌یه، ئه‌ویش
ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، تا له‌و كاته‌دا ئه‌م
گرووپانه‌و جوغرافیای نیشته‌جێبوونیان وه‌ك پوشتی جیبه‌هه‌یه‌ك كه‌ڵكی
لێوه‌ربگیرێ.
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ر كام له ئه‌گه‌ره‌كان، له قه‌یرانه‌كانی سیستمی
سیاسیی ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. قه‌یرانی ئه‌تۆمی‌و گوێرایه‌ڵ
نه‌بوونی ئێران به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ده‌ستچوونی ره‌های
مه‌شرووعییه‌ت له ناوخۆی وڵات، كێشمه‌كێش‌و ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆی
ئێران‌و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌توانن زه‌میینه‌ساز‌و هۆكاری جیدی بۆ
كاراكردنی گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كه بێ. كۆماری ئیسلامی ئێران
له ناوه‌ندی پرۆسه‌ی داڕماندایه‌و له چه‌شنی دۆڕاوێك په‌نا بۆ
هه‌موو شێوازێكی تووندوتیژی و ره‌فتاری به‌دوور له ئه‌خلاق و
مرۆڤایه‌تی ده‌با.
|