|
وته‌ی ڕۆژ
2010-03-15
ئێران گه‌وه‌رترین له‌مپه‌ره له‌سه‌ر رێگای پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی
فه‌له‌ستین
به‌درێژایی ئه‌م سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام پرسی فه‌له‌ستین
و نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌و گه‌له بۆته كارتێكی كایه‌كردن له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌گه‌ر چه‌ندین جار مه‌جال و هه‌لی رێكه‌وتن
له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هاتبێته ئاراوه، ئه‌وا به‌رپرسانی
رژیمی ئیسلامی له پێناوی مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له
ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت له فه‌له‌ستین، ئه‌م مه‌جاله و ئه‌و
هه‌له‌یان له‌باربردووه. فرمێسكی درۆینه بۆ ئازاره‌كانی فه‌له‌ستین و
كاركردن بۆ به‌لاڕێدابردنی بابه‌تی ئاشتی له‌و وڵاته، چه‌ندین
ده‌سكه‌وتی ئیستراتژیكی بۆ كۆماری ئیسلامی بووه و ئێران به‌رده‌وام
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا ئه‌م ده‌سكه‌وتانه و ئه‌م به‌رژوه‌ندییانه
له ده‌ست نه‌چێت.
له تازه‌ترین هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین،
مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بۆ جارێكی‌تر و
ئه‌مجاره تووندتر له هه‌میشه هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی رژیمی
ئیسلامی و ئێرانی به گه‌وره‌ترین موسیبه‌ت بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین
ناوزه‌د كرد. مه‌حموود عه‌باس له میانه‌ی سه‌فه‌رێكی ره‌سمی دوو رۆژه
بۆ وڵاتی تونێس، لێدوانێكی ده‌رباره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كان له
ئاراسته‌ی رێكه‌وتنی ئاشته‌وایی له نێوان فه‌تح و حه‌ماس كرد و
رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی نێوان هێز و لایه‌نه‌كانی
فه‌له‌ستینی و له‌وانه حه‌ماس و فه‌تح به‌سه‌ره‌نجام نه‌گه‌یشتووه،
ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی له به‌رپرسان و رابه‌رانی كۆماری ئیسلامی بپرسن.
مه‌حموود عه‌باس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له هه‌نگاو و
هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی و ته‌شكیلاتی خودگردانی فه‌له‌ستین كرد و وتی كه
ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ گه‌لی فه‌له‌ستین له ژێر چه‌پۆكی رژیمی ئیسلامی
ده‌ربێنن. ناوبراو دواتر روو ده‌كاته به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران
و ده‌ڵێ: "ئێمه به سه‌رپه‌رشتی ئێوه پێویستیه‌كمان نییه‌و ئه‌گه‌ر
خێرێك به ئێمه ناگه‌یه‌نن، ئه‌وا مه‌بنه هۆكار بۆ فه‌لاكه‌ت و
به‌دبه‌ختی زیاتر.
ئه‌و وتانه‌ی مه‌حموود عه‌باس ته‌نیا چه‌ند روژ دوای چاوپێكه‌وتنه‌كانی
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان خامنه‌یی رێبه‌ر
و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ گرووپه تووندڕه‌وه‌كانی
فه‌له‌ستین و له‌وانه رێكخراوی حه‌ماس دێت. كۆماری ئیسلامی هه‌ر كاتێك
هه‌ست بكا كه خه‌ریكه رێكه‌وتنێكی ئاشته‌وایی له نێوان گرووپه‌كانی
فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بێته
ئاراوه، سه‌رجه‌می ئیمكاناته مادی و مه‌عنه‌وه‌ییه‌كانی
به‌كارده‌هێنێ تا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته
دروست بكا‌و چه‌ندین جار ئه‌م پیلانگێڕییه له لایه‌ن ئێرانه‌وه
دووباره بۆته‌وه.
له رونگه‌یه‌كی ئیستراتژیكه‌وه ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل
به قازانجی ئێران نییه. له ئێستادا دوو لایه‌ن پرسی چاره‌سه‌ری
فه‌له‌ستین به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه ده‌به‌ن، یه‌كێكیان كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌و ئه‌ویتریان حیزبی راستگه‌رای ئیسرائیله. فه‌له‌ستین بۆ
سیستمی سیاسیی ئێران جیا له به‌رژوه‌ندییه ناوچه‌یه‌كان، ده‌سكه‌وت‌و
مه‌سره‌فی ناوخۆیی بۆ رژیم هه‌یه‌و هه‌ر بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
نایهه‌وێ ئه‌م زه‌میینه له‌باره له ده‌ست بدات. هه‌روه‌ها شكستی
ره‌وتی ئاشتی، زه‌میینه‌ی ئاراسته‌كردنی پرسی به‌هێزبوونی ئێران له
ناوچه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كا‌و هه‌ربۆیه رێكه‌وتن‌و ئاشتی له نێوان
ئیسرائیل‌و فه‌ڵه‌ستین به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌قازانجی ئێران نییه.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی تا چه‌نده
ده‌توانێ كایه به‌م كارته بكا‌و ئایا مه‌یدانی فه‌له‌ستین ده‌توانێ
بۆ هه‌میشه ببێته مه‌یدانێكی شیاو بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانی رژیمی
ئیسلامی؟ هه‌موو ده‌ركه‌وته ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان باس له‌وه
حه‌قیقه‌ته ده‌كا كه ده‌ستی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته‌كانی بۆ
هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووه‌و ته‌مه‌نی ئه‌م سیاسه‌ته روو له
ته‌واوبوونه.
|