|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٤-١٢
ئاماره‌كان باس له بێكاری زیاتر و خراپتربوونی ئابووری ئێران ده‌كه‌ن
جێگری دامه‌زراوه‌ی دژه كرێكاری" خانه‌ی كارگر" له لێدوانێكدا بۆ
هه‌واڵنێری ئیلنا، هه‌واڵی ده‌ركردنی به‌ربڵاوی كرێكارانی له
سه‌ره‌تای ساڵی نوێی هه‌تاوی راگه‌یاند. حه‌سه‌نی سادقی له‌م
لێدوانه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌ركردنی كرێكاران له ته‌عتیلاتی
نه‌ورۆز به‌نسبه‌ت ساڵی رابردوو هه‌ڵكشانێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه
دیتووه. ناوبراو ئه‌م هه‌ڵكشانه له تاران به ٤٩ له سه‌دا باس
ده‌كات‌و له سه‌رجه‌می ئێران له سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ ده‌رسه‌د مه‌زنده
ده‌كرێ. ناوبراو چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئێخراج‌و ده‌ركردنی كرێكاران
بۆ نیگه‌رانی كه‌رتی سه‌نعه‌ت له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و
لایه‌حه‌ی هه‌ده‌فمه‌ندیكردنی یارانه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و باس
له‌وه‌ده‌كات كه ریسكی سه‌رمایه‌گوزاری له بواری پیشه‌سازی له ئێران
چۆته سه‌ره‌وه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كه جه‌نابی حه‌سه‌نی سادقی ئاماژه‌ی پێداوه، ته‌نیا
به‌شێكی بچووك له هۆكاره‌كانی هاتنه‌ئارای ئه‌م بارودۆخه‌یه‌و زۆر
هۆكاری دیكه‌و له هه‌مووی گرنگتر خودی پێكهاته‌ی سیاسیی ئێران و
ناوه‌رۆكی سیستمی سیاسیی ئێران ده‌ورێكی باڵا ده‌نوێنێ. كۆماری ئیسلامی
ئێران به سیاسه‌تی غه‌ڵه‌ت ره‌وتێكی خێرای به داڕمانی ئابووری ئێران
داوه. سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكومه‌ت‌و نه‌بوونی مۆدێلێكی
سه‌ركه‌وتوو له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام، رۆژ له دوای رۆژ ئابووری ئێران
به‌ره‌وه هه‌ڵدێرگه‌ی دواكه‌وتووی و هه‌ژاری ده‌بات. هه‌بوونی
مافیایه‌كی به‌هێزی ئابووری به ناوی سوپای پاسداران، رێكخستن‌و
سازماندانی هێنانی شتومه‌ك و كاڵا ده‌ره‌كییه‌كان به شێوه‌ی ره‌سمی و
قاچاخ له لایه‌ن داموده‌زگاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، زیاتر بایه‌خدان
به پیشه‌سازی میلیتاریستی‌و سه‌ربازی و كڕینی چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازی و
ده‌یان هۆكاریتر وه‌ك هۆكار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له رۆڵ ده‌گێڕن.
بێ گومان بارودۆخی ئێستای ئابووری ئێران به‌رهه‌می قه‌یرانی پێكهاته‌ی
ئابوورییه و به گۆڕینی كابینه و ده‌وڵه‌ت فۆرماڵیته‌كان چاره‌سه‌ر
ناكرێ. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێگاگه‌لی تاكتیكی و گه‌ڵاڵه‌ی كورت
خایه‌ن بتوانێ بۆ ده‌وره‌یه‌كی كورت له خراپتربوونی بارودۆخه‌كه كه‌م
بكاته‌وه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌م قه‌یرانانه به شێوه‌ی جیدی و
بنچینه‌یی چاره‌سه‌ر ناكرێ. ئه‌وه پێكهاته‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگایه كه
دیاریكه‌ری ئابووری وڵاته‌و تا ئه‌م گۆڕانكارییه له پێكهاته‌ی سیاسی
دروست نه‌بێ، ئه‌م بارودۆخه كۆتایی نایه‌ت.
درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه و ئه‌و فه‌لاكه‌ته‌ی به‌سه‌ر كرێكاراندا
هاتووه، تراژدیای مرۆیی ده‌خولقێنێ‌و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ئێران
پێداویستی و زه‌رووره‌تێكی هه‌نووكه‌ییه. مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و
ته‌نانه‌ت ریفۆرمی به‌ربڵاو له باری سیاسی و ئابووری، له خۆشبینانه
حاڵه‌تیش دا ناتوانێ دادپه‌روه‌ری و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران
گه‌ره‌نتی بكات. هه‌ربۆیه كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
مومكینترین و له هه‌مانكاتدا شیاوترین ئه‌ڵترناتیڤی خه‌ڵك بۆ
رزگاربوون له‌م قه‌یرانانه‌یه. |