|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٤-١٧
ده‌ركردنی به‌لێشاوی كرێكاران
هه‌واڵنێری هه‌رانا له راپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاوی كردۆته‌وه كه له
ژماره‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌سی كرێكارانی عه‌سه‌لویه له ساڵی ٨٣، ئه‌م
ژماره به ٤ هه‌زار كرێكار گه‌یشتووه و شه‌پۆلی ده‌ركردنی كرێكاران و
بێكاركردنی ئه‌وان به خێرایه‌كی به‌رچاوتر له هه‌میشه په‌ره‌ی
سه‌ندووه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، شه‌پۆلی بێكاركردن و ده‌ركردنی
كرێكارانی پرۆژه‌كانی پارسی جنووبی، دوابه‌دوای ركودی ئابووری وڵات
له‌م ناوچه‌یه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندوه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م
بارودۆخه، قه‌یرانێكی جیدی‌تر له هه‌میشه چاوه‌ڕوانی به‌شی ئابووری
ئێران و ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران ده‌كات. به‌پێی راپۆرتێكی هاوشێویه
ماڵپه‌ڕی كه‌له‌مه، ئه‌م شه‌پۆله نوێیه ده‌ركردنی كرێكاران له‌م
ناوچه گرینگه ئابوورییه، نیشانده‌ری هاتنه‌خواره‌وه‌ی
له‌راده‌به‌ده‌ری چالاكی و هه‌ڵسوورانه ئابوورییه‌كانی ئێرانه. له
لایه‌كیتره‌وه ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ته‌برێز له هه‌واڵێكدا باس
له‌وه‌ده‌كات كه ره‌وتی ده‌ركردنی كرێكارانی زۆربه‌ی كارخانه و
ناوه‌نده پێشه‌ییه‌كانی ئه‌و شاره، خێراتر له هه‌میشه له
ئارادایه و زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌ندانه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون
و پێیان راگه‌یاندوون كه هه‌ر كات بارودۆخه‌كه باشتر بوو، ئه‌وا بۆ
سه‌ر كاره‌كانتان ده‌تانگێڕینه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه‌یه كه پێشووتر پێشبینی ده‌كرا و بێ گومان ئه‌م
كاره‌ساته به‌م ده‌ره‌نجامه‌ش كۆتایی نایه‌ت. ئابووری ئێران
به‌ره‌ورووی قه‌یران بۆته‌وه و رۆژ له دوای رۆژ كاریگه‌رییه‌كانی خۆی
له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌ت چینی كرێكار داده‌نێت. زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی تووشی وه‌رشكه‌ستگه‌ی
بوونه‌ته‌وه و له ئاكامدا دوكه‌ڵی ئه‌م ئاگره ده‌چێته چاوی خه‌ڵكی
كرێكار و زه‌حمه‌تكێش. سیاسه‌ته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه دژه كرێكاری و
هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌نانه‌ت سنووری لانیكه‌می ژیان و
گوزه‌رانی كرێكارانی تێپه‌ڕاندووه و هه‌لومه‌رجی ژیان و كاركردنی
كرێكارانی به نازڵترین ئاست له جیهانییه‌كاندا گه‌یشتووه. ئه‌م
كاره‌ساته كۆتایی نایه‌ت و كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته تاقانه‌كه‌ی
له هه‌وڵی به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو هه‌ده‌فمه‌ندكردنی
یارانه‌كانن و بێ گومان ئه‌م گه ڵاڵه دژه كرێكاریه‌ش خۆی له خۆیدا
ژیان و گوزه‌رانی چینی كرێكار خراپتر ده‌كات.
كرێكارانی ئێران بۆ روبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه، له
گرنگترین و به‌هێزترین چه‌ك، واته رێكخراو و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان
بێ به‌ش كراون و سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی بۆ
پێكهێنانی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان هاته‌ئاراوه، به‌رورووی
ئیستبداد و ملهوڕی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر بوه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێكی
له‌و رێبه‌ره كرێكارییانه‌ی كه له‌و ئاراسته‌دا هه‌وڵیان ده‌دا،
ئێستاش له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دان.
له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران، ره‌وتی روو له خێرای ده‌ركردنی
كرێكاران خێراتر ده‌بێت و رۆژانێكی دژوارتر له پێشمانه. ئه‌وله‌ویه‌ت
دان به خواست و داواكاراییه تایبه‌تییه‌كانی چینی كرێكار له لایه‌ن
بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران، ده‌توانێ ئه‌م هێزه مه‌زن
و عه‌زیمه بۆ مه‌یدانه‌كانی خه‌بات رابكێشێت و خودی كرێكارانیش به‌م
حه‌قیقه‌ته گه‌یشتوون كه باشتربوونی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان له
سۆنگه‌ی گۆڕانكاری ریشه‌یی و جیدی له كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه گوزه‌ر
ده‌كات. بێ گومان به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ساختاری سیاسیی ئێران، كه
ناوه‌ندی بڕیاردانی گۆڕه‌پانی ئابووری وڵاته، قه‌یرانی ئابووری وڵات
چاره‌سه‌ر ناكرێت و هه‌ربۆیه ده‌بێ و پێویسته كه كرێكاران به
شێوه‌یه‌كی جیدی‌تر بانگهێشتی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی وڵات بكرێن.
|