|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٤-٢٤
١ی ئه‌یار و بارودۆخی هه‌نووكه‌یی كرێكاران
سیاسه‌ته تێكشكاوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌رجه‌می بواره سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانی ئێران، خێراییه‌كی زیاتری به ره‌وتی
قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگا داوه‌و ئابووری وه‌ك بوارێكی ریشه‌یی و گرنگ
له هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی ئێران كوشنده‌ترین
زه‌بره‌كانی لێكه‌وتووه. چینی كرێكار وه‌ك به‌رده‌نگی سه‌ره‌كی ئه‌م
قه‌یرانه روو له خێرایه، قوربانی یه‌كه‌می ره‌وتی قه‌یرانه
ئابوورییه‌كانی ئێرانه‌و پلان و پڕۆژه هه‌ڵه‌كانی سیستمی سیاسیی حاكم
به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، چینی كرێكاری بۆ هه‌لومه‌رجێكی
ته‌واو تراژیك و نائینسانی راكێشاوه. كرێكارانی ئێران ئه‌مساڵ له
بارودۆخێكدا به پێشوازی ١ی ئه‌یار رۆژی جیهانی چینی كرێكار ده‌ڕۆن،
كه بێ مافتر له هه‌موو سه‌رده‌مێكن‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو بانگه‌شه‌و
وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، سه‌خترین‌و
دژوارترین رۆژه‌كانیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن و كرێكاران
به‌به‌ربڵاوی له ناوه‌نده كرێكارییه‌كان ده‌رده‌كرێن. به‌ربڵاوی ئه‌م
قه‌یرانه به‌راده‌یه‌كه كه ته‌نانه‌ت ناره‌زایه‌تی كه‌س و
لایه‌نه‌كانی سه‌ر به باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشی لێكه‌وتۆته‌وه‌و
چه‌ندین جار مه‌جلیشی شۆرای ئیسلامی بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له. راسترین لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێران و ته‌نانه‌ت ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ماف و داخوازه كرێكارییه‌كان
بێده‌نگه‌یان لێكردوه و یان ته‌نانه‌ت به دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه،
ئه‌مڕۆكه باس له فلاكه‌تی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران ده‌كه‌ن.
له‌وه‌ها بارودۆخێكدایه كه كرێكارانی ئێران به‌ره‌وه پێشوازیكردن
له ١ی ئه‌یار ده‌ڕۆن. ئه‌گه‌رچی كرێكارانی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێ
گرفتی وه‌ك دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان، ده‌ره‌كردن له‌سه‌ر كار،
مه‌سه‌له‌ی له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كان‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی دیكه
به‌رده‌وام و به درێژایی ئه‌م ساڵانه ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و
كۆبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له رێكخستووه، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك
هۆكاری وه‌ك دیكتاتۆری و داخراوبوونی كۆمه‌ڵگا، پرژوبڵاوبوونی
ریزه‌كانی كرێكاران و له هه‌مووی گرنگتر نه‌بوونی رێكخراوه
كرێكارییه سه‌ربه‌خۆكان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كرێكارانی نارازی،
نه‌یانتوانیوه هێزێكی گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستبكه‌ن و ئه‌م
ره‌وته درێژه‌ی هه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌مساڵ تاراده‌یه‌ك جیاوازی هه‌یه و ئه‌م جیاوازییه‌ش له
مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ناوی هه‌بوونی شه‌پۆلی نارازایه‌تی گشتیی و هه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی زیندووی ئاماده له كۆمه‌ڵگایه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك
كه ئه‌گه‌رچی تا ئێستا پێداگری له‌سه‌ر موتالبات و داواكارییه
ئابوورییه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك گوتاری وه‌ك
دیموكراسی و مافی مرۆڤه و ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش پێوه‌ندی به هه‌موو چین
و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و له‌وانه‌ش چینی كرێكاره‌وه هه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری پتانسیلێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌رچه‌شنه
ئاڵوگۆڕێكی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ربۆیه ده‌بێ و پێویسته كه
خواست و داواكارییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له
دروشم و داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ره‌نگ بداته‌وه، تا
كرێكارانیش به‌شێوه‌یه‌كی جیدی‌تر له رابردوو له مه‌یدانی جوڵه سیاسی
و جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به دروشم و خواستی سه‌ربه‌خۆ و هاوشان
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌شداری بكه‌ن. هه‌ر چه‌نده نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر
بكرێ كه گوتاری به‌چه‌شنێك لیبراڵ - دیموكراتیكی بزووتنه‌وه‌ی
دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگاش، خۆی له خۆیدا له قازانجی چینی كرێكار و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه و ته‌نانه‌ت درێژه‌ی
نارزایه‌تییه‌كان و بڕینی قۆناغه‌كانی خه‌بات، به‌بێ پڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م
لاوازیه‌ش له بارودۆخی مه‌وجوود باشتره.
|