|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٤-٢٦
لانیكه‌می خواسته‌كانی كرێكاران
له ٢١ رێبه‌ندانی ساڵی رابردووی هه‌تاوی، واته دوو مانگ له‌مه‌وپێش
به‌بۆنه‌ی ٣١مین ساڵیادی ئینقلابی رێبه‌ندان چوار دامه‌زراوه‌ی كرێكاری
راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و لانیكه‌می خواسته‌كانیان
راگه‌یاند. ریزی داواكارییه‌كانی ناو ئه‌و بڵاوكراوه، ده‌ره‌ئه‌نجامی
گفتگۆ و ئه‌زمونی كرێكارانی ئێرانه و ئێمه‌ش به‌پێویستمان زانی له
نزیكبوونه‌وه له ١ی ئه‌یار دوای دوو مانگ بۆ جارێكی‌تر ئه‌م
راگه‌یاندنه بڵاوبكه‌ینه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه كه
پێشكه‌شتان ده‌كرێ.
..................................
٣١ ساڵ به‌سه‌ر شۆرشی ٥٧ تێپه‌ڕی. خه‌ڵكی ئێران له‌و رۆژانه‌دا به
هیوای به‌هره‌مه‌ندبوون له ژیانێكی باشتر و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌تری
سه‌ركوت و ئیستبداد، له ریزی ملێونیدا هاتنه شه‌قامه‌كان. چینی
كرێكار و له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌وان، كرێكارانی شیركه‌تی میللی نه‌وت به
مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خۆیان و گرتنه‌وه‌ی شێره‌كانی نه‌وت، پشتی
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریان شكاند و ئاپۆڕه‌ی ملیۆنی جه‌ماوه‌ریش به
دروشمی" كارگر نفت ما، رهبر سرسخت ما" وڵامێكی دڵخۆشكه‌ریان به‌م
هه‌نگاوه مێژووییه‌ی ئه‌وانیان دایه‌وه‌و له رۆژی ٢٢ی رێبه‌ندان ٥٧
ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ستی خه‌ڵك.
روخانی جكومه‌تی ئیستبداد له ٢٢ی رێبه‌ندانی ٥٧، بۆ خه‌ڵكی
وه‌زاڵه‌هاتوو له ده‌ست سته‌م و داپڵۆسین، به‌هارێكی شكۆدار بوو كه
ژن و پیاو و پیر و گه‌نج و مناڵ به سروودی "به‌هاران خجسته
باد"و به سه‌رودڵخۆشییه‌كی نه‌بڕاوه به‌پێشوازی چوون، خه‌ڵك
یه‌كتریان له‌باوه‌ش ده‌گرت، فرمێسكی خۆشییان داده‌وه‌ران و له پشت
دڵۆپه‌كانی فرمێسكه‌كانیان هه‌ستیان به رزگاربوون و به‌خته‌وه‌ری
ده‌كرد. ئێستا ٣١ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه شكۆدار و شیرینانه تێپه‌ڕ
ده‌بێ. ٣١ ساڵێك كه له سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌موو ئومێد و زیندوێتییه
شتێك به‌غه‌یری هه‌ژاری و نه‌گبه‌تی، بێكاری و حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی
هه‌ژاری، گه‌ڵاڵه‌ی لابردنی یارانه‌كان و ده‌سته‌وه‌ستانبوونی ملیۆنان
كرێكار و موزدبگیر بۆ گوزه‌رانی ژیان، به‌جێ نماوه. به‌ڵام درێژه‌ی
ژیان به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئێران هێشتا له خولیای گۆڕاندا به‌سه‌ر
ده‌با‌و ئومێده‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی ئینسانی و خۆش و
ئازاد له ده‌ست نه‌داوه. له‌م نێوه‌دا كرێكارانی ئێران به‌درێژایی
ساڵه‌كانی رابردوو به مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تییه جه‌سورانه‌كانی خۆیان
و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكانیان، بۆ پارێزگاریكردن له
مافی مانه‌وه و ژیانی خۆیان خرۆشاون و ئه‌مڕۆكه به‌شێكی زۆر له‌وان
به تاوانی رێكخراوخوازی و خواستی ژیانێكی ئینسانی له پشت مێڵه‌كانی
زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كرێكار ژووره‌كانی زیندان
كۆتایی كار نییه، ئێمه به‌ملێون ئینسانین، ئێمه به‌رهه‌مهێنه‌ری
سه‌رجه‌می سه‌روت و نێعمه‌ته‌كانین، چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان و ژیانی
كۆمه‌ڵگا له ده‌ستی ئێمه‌دایه، پاشكه‌وتی ئێمه ئه‌زموونی مانگرتنی
یه‌كگرتوو‌و شكۆداری كرێكارانی نه‌وت له شۆڕشی ٥٧ و ئێمه به
پشتبه‌ستن به‌م ئه‌زموونه و به پشت به‌ستن به هێزی ملیۆنی خۆمان و
به ئیلهام له خواسته ئینسانییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له ئینقلابی ٥٧،
ئه‌مڕۆكه و له‌دوای ٣١ ساڵ له رێبه‌ندانی ٥٧، ریزی لانیكه‌می
دواكارییه‌كانی خۆمان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه راده‌گه‌یه‌نین و
خوازیاری جێبه‌جێ بوونی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای سه‌رجه‌می ئه‌و
داواكاریانه‌ین.
١-
به‌ره‌سمییه‌ت ناسینی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، مانگرتن، ناره‌زایه‌تی،
كۆبوونه‌وه، ئازادی راده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و دامه‌زراندنی حیزب
٢-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سزای ئیعدام و
ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای سه‌رجه‌می چالاكه
كرێكارییه‌كان و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی ناو زیندان
٣-
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی لانیكه‌می
حه‌قده‌سته‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی رای خودی كرێكاران له رێگه‌ی
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌وان له ئه‌نجوومه‌نه گشتییه‌كانی
كرێكاران
٤-
گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ندكردنی یارانه‌كان ده‌بێ
رابگیری و حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ عوزر و
بیانوویه‌ك به كرێكاران بدرێ.
٥-
دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران و
سه‌رجه‌می موزدبگیران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتی و ئیمزا
سپییه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستكرده
حكوومه‌تییه‌كان له شوێنی كار و نووسین و په‌سندكردنی یاسای كاری نوێ
به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نه
گشتییه‌كانی كرێكاران.
٦-
ده‌ركردن و بێكاركردنی كرێكاران به‌هه‌ر بیانوویه‌ك
بێ رابگیرێ و ته‌واوی بێكاركراوان و ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نی كار
گه‌یشتوون و ئاماده به كارن، ده‌بێ تا كاتی ده‌ستبه‌كاركردن له
بیمه‌ی بێكاری گونجاوی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ژیانێكی ئینسانی،
به‌هره‌مه‌ندبن.
٧-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی كه هه‌ڵاواردن
له نێوان ژنان و پیاوان دروست ده‌كا و گه‌ره‌نتی كردنی ته‌واو و بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای مافه‌كانی ژنان و پیاوان له سه‌رجه‌می بواره‌كانی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و خێزانی
.
٨-
به‌هره‌مه‌ندبوونی ته‌واوی خانه‌نشینكراوان له
ژیانێكی باش و بێ كێشه‌ی ئابووری و، ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه
هه‌ڵاواردنێك له دانی مووچه‌ی خانه‌نشینی و به‌هره‌مه‌ندبوونی ئه‌وان
له دابینكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان.
٩-
ته‌واوی مناڵان ده‌بێ بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی
ئابووری دایك و باوك، جنسییه‌ت و گرێدراوبوونه نه‌ته‌وه‌یی و
ره‌گه‌زی و ئاینییه‌كانیان، له‌سه‌رجه‌می ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌یی‌و
بێهداشتی به‌رابه‌ر و به‌لاش به‌هره‌مه‌ند بن.
١٠
-
ده‌بێ یه‌كی ئه‌یار وه‌ك پشووی ره‌سمی راگه‌یه‌ندرێ
و له رۆژژمێری ره‌سمی وڵات‌دا بگونجێ و هه‌ر چه‌شنه قه‌ده‌غه‌كردن و
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه‌كانی ئه‌م رۆژه
هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئوتوبووسرانی تاران و ده‌ورووبه‌ر
سه‌ندیكای كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌نی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په
یه‌كیێتی ئازادی كرێكارانی ئێران
ئه‌نجوومه‌نی سنفی كرێكارانی برق و فلزكاری كرماشان
|