|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٤-٢٨
قه‌تعنامه‌ی هاوبه‌شی رۆژی جیهانی كرێكار
ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی یه‌كگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكار و
رۆژی ناره‌زایه‌تی جیهانی كرێكاران به هه‌ژاری و نابه‌رابه‌رییه.
له‌م رۆژه‌دا به‌ملیۆن كرێكار له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان كاركردن
ده‌وه‌ستێنن، شه‌قامه‌كان داگیرده‌كه‌ن‌و به‌ده‌ربڕینی تووڕه‌یی و
بێزاری له ره‌نجه له‌راده‌به‌ده‌ره داسه‌پاوه‌كانی نزامی
سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا، هاوار بۆ رزگاربوون له
چه‌وسانه‌وه و به‌كوێله‌بوون‌و دامه‌زراندنی دونیایه‌كی باشتر
ده‌كه‌ن.
ده‌نگدانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكاران به ره‌نجه‌كانی نزامی
سه‌رمایه‌داری و به‌رابه‌ری خوازی ئه‌وان له شوێنه جیاجیاكانی جیهان
له رۆژی یه‌كی ئه‌یار له‌كاتێكدایه دنیا ده‌گرێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای
قه‌ده‌غه‌بوونی به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی ئه‌م رۆژه له ئێران، هێشتا
زۆربه‌ی كرێكارانی به‌رێوه‌به‌ری رێوره‌سمی یه‌كی ئه‌یاری ساڵی ٨٨ یان
به زیندان مه‌حكووم كراون و یان له‌به‌رده‌م په‌سندكردنی سزای قورسی
داده‌وه‌رییدا به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان كه‌س له چالاكان و
رێبه‌رانی كرێكاری به تاوانی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان
و به‌رگریكردن له مافه ئینسانیه‌كانیان له گرتووخانه‌كاندا به‌سه‌ر
ده‌به‌ن. ته‌حموولكردنی وه‌ها رووبه‌رێكی به‌رفراوان له بێ مافیی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر كرێكارانی ئێران له بارودۆخێكدایه كه سیستمی
سه‌رمایه‌داری ئێران پاش تێپه‌ڕبوونی سێ ده‌یه له ئینقلابی
رێبه‌ندانی ٥٧، حه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ یه‌ك چواره‌می نرخی ژێر هێڵی
هه‌ژاری دابه‌زاندووه و به دواكه‌وتنی ئه‌م حه‌قده‌سته و ده‌ركردن و
بێكاركردنی جه‌ماوه‌رێكی به‌رین له كرێكاران و ره‌واجی گرێبه‌سته
كاتییه‌كان، بارودۆخێكی به‌ته‌واو جه‌هه‌نه‌می به‌سه‌ر چه‌ندین ملێون
خانه‌واده‌ی كرێكاری داسه‌پاندووه، ئه‌مڕۆكه‌ش بۆ گه‌ره‌نتیكردنی
هه‌رچی زیاتری قازانج ویستی سه‌رمایه، به داخستنی كارخانه‌كان و
گه‌ڵاڵه‌ی وه‌ستانی سوبسیده‌كان، له‌هه‌وڵدان دوایین پاروه‌كان بۆ
زیندوومانه‌وه‌ی به‌ملوێن خانه‌واده‌ی كرێكاری له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌وان
بۆ گیرفانی خاوه‌ندارانی سه‌رمایه به‌ڕێ بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه ئێمه‌ی كرێكارانی ئێران له ئینقلابی
رێبه‌ندانی ٥٧ و ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی نیشانمان دا، توانای ته‌حموولی
ئه‌م هه‌موو چاره‌ڕه‌شی و بێ مافیانه ناكه‌ین و سه‌ره‌ڕای زیندان
وسه‌ركوت، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌ڵكی ئێران له به‌رامبه‌ر پاماڵ
بوونی سه‌ره‌تایترین مافه ئینسانییه‌كانمان ده‌وه‌ستینه‌وه و ئیجازه
ناده‌ین زیاتر له‌مه مافی ژیان و بوونمان به له‌ناوچوون كۆتایی بێت.
ئێمه به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌می سه‌رمایه و نێعمه‌ته‌كانی
ناو كۆمه‌ڵگاین و بوونی ژیانێكی ئینسانی له ئاست به‌رزترین
ئیستاندارده‌كانی ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به مافی ئاشكرای خۆمان
و سه‌رجه‌می جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران ده‌زانین. ئێمه له‌م پێناوه‌دا
سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تی به بارودۆخی هه‌یی كه له رۆژی جیهانی
كرێكاری ساڵی پار به‌م لاوه، كرێكاران و سه‌رجه‌می جه‌ماوه‌ری ئێرانی
زیاتر له هه‌میشه روبه‌رووی سه‌ركوت و داسه‌پاندنی بێ مافی كردووه،
له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م داواكارییانه‌ی خواره‌وه
ده‌وه‌ستینه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێبوونی ده‌ستبه‌جێ و بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌مووی ئه‌وانه‌ین:
١-
به‌رپابوونی رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت
و كارفه‌رما، مانگرتن، ناره‌زایه‌تی، رێپێوان، كۆبوونه‌وه و ئازادی
راده‌ربڕین مافی ئاشكرای ئێمه‌یه و ئه‌م خواستانه ده‌بێ بێ قه‌ید و
مه‌رج وه‌ك مافی نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران
به‌ره‌سمی بناسرێ.
٢-
ئێمه گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ده‌فمه‌ندكردنی یارانه‌كان و
لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ٣٠٣ هه‌زار تمه‌نی وه‌ك داسه‌پاندنی مردنی
به‌رده‌وام به‌سه‌ر چه‌ندین میلێون كرێكار پێناسه‌ده‌كه‌ین و خوازیاری
راگرتنی ده‌ستبه‌جێی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵگرتنی یارانه‌كان و
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان بۆ یه‌ك ملیۆن تمه‌نین.
٣-
ده‌بێ حه‌قده‌سته نه‌دراوه‌كانی كرێكاران
ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ عوزر و بیانووێك بدرێت و نه‌دانی ئه‌م
حه‌قده‌ستانه وه‌ك تاوان، هه‌ڵگری لێپێچینه‌وه‌ی داده‌وه‌ری بێ و
قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئه‌م دواكه‌وتنه بۆ كرێكاران بكرێته‌وه.
٤-
پێویسته ده‌ركردن و بێكاركردنی كرێكاران به‌هه‌ر
بیانووێك رابگیرێ و ده‌بێ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێكار كراون و
یان به‌ته‌مه‌نی كارگه‌یشتوون و ئاماده به‌كارن، تا كاتی
ده‌ستبه‌كاربوون له بیمه‌ی بێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ ژیانێكی ئینسانی،
به‌هره‌مه‌ندبن.
٥-
ئێمه خوازیاری سڕینه‌وه‌ی گرێبه‌سته كاتییه‌كان و
ئیمزای سپی، دابینكردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵی كرێكاران و ته‌واوی
موزدبگیران، له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزترین ئیستاندارده‌كانی بێهداشت و
ئیمه‌نی كار و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می دامه‌زراوه ده‌ستكرده
ده‌وڵه‌تییه‌كان له شوێنه‌كانی كارین.
٦-
ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام و
ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و بێ قه‌ید و مه‌رجی ئیبراهیمی مه‌ده‌دی،
مه‌نسووری ئوسانلو، عه‌لی نه‌جاتی و ته‌واوی هه‌ڵسووراوانی كرێكاری و
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیعترازییه‌كان له زیندانه‌كان و راگرتنی
لێپێچینه‌وه قه‌زاییه‌كان له‌دژی ئه‌وانین.
٧-
ئێمه وێڕای مه‌حكومكردنی هه‌رچه‌شنه ته‌عڕوزێك
به ناره‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر،
ناره‌زایه‌تی به هه‌رچه‌شنه بێ مافی و ده‌ربڕینی عه‌قیده به مافی
ئاشكرا و نه‌گۆڕی كرێكاران و سه‌رجه‌می جه‌ماوه‌ر ده‌زانین.
٨-
ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می
هه‌ڵاواردنه یاساییه‌كان له دژی ژنان و زامنكردنی به‌رابه‌ری ته‌واو
و بێ مه‌رجی یاساكانی ژنان و پیاوان له ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و خێزانین.
٩-
ئێمه خوازیاری ده‌سڕاگه‌یشتنی ته‌واوی
خانه‌نشینكراوه‌كان به ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و بێ ده‌غده‌غه‌ی ئابووری
و نه‌مانی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێك له پێدانی مووچه‌ی به‌رده‌وامی
خانه‌نشینكراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سڕاگه‌یشتنی ئه‌وان به دابینكردنه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كانین.
١٠-
ده‌بێ كاری مناڵان بسڕێته‌وه و ته‌واوی مناڵان بێ
له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دایك و باوكه‌كانیان و
جنسییه‌تیان و گرێدراوبوونه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی و ئاینییه‌كانیان
له ئیمكاناته په‌روه‌رده‌یی و ره‌فاهی و بێهداشتییه یه‌كسان و
خۆڕاییه‌كان، به‌هره‌مه‌ند بن.
١١-
ئێمه له‌م رێگه‌وه پشتیوانی خۆمان له ته‌واوی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئازادیخوازه‌كان راده‌گه‌ینین و گرتن و
موحاكمه‌كردن و زیندانیكردنی چالاكانی ئه‌م بزووتنه‌وانه به تووندی
مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
١٢-
ئێمه وێڕای راگه‌یاندنی پشتگیری ته‌واو له
خواسته‌كانی موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران‌و توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، خۆمان به یه‌كگرتووی ئه‌وان ده‌زانین و خوازیاری
ده‌سته‌به‌ربوونی ده‌ستبه‌جێی خواسته‌كانی ئه‌وانین.
١٣-
ئێمه به‌شێك له كرێكارانی جیهانین و ده‌ركردن و
داسه‌پاندنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردن به‌سه‌ر كرێكارانی كۆچه‌ری
ئه‌فغانی و نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌هه‌ر بیانووێك مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
١٤-
ئێمه وێڕای پێ‌زانین له ته‌واوی پشتگیرییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له خه‌باتی كرێكارانی ئێران و پشتیوانی ته‌واو
له ناره‌زایه‌تی و داواكارییه كرێكارییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان،
خۆمان به یه‌كگرتووی ئه‌وان ده‌زانین و زیاتر له هه‌ر كاتێكی‌تر جه‌خت
له‌سه‌ر هاوپه‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بۆ رزگاربوون له
ره‌نجه‌كانی نزامی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ین.
١٦-
ده‌بێ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی پشووی ره‌سمی
رابگه‌یه‌ندرێ و له رۆژژمێری ره‌سمی وڵات‌دا بنوسرێته‌وه و
هه‌رچه‌شنه یاساخكردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌یه‌كی به‌رێوه‌بردنی
رێوڕه‌سمی ئه‌م رۆژه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
بژی یه‌كی ئه‌یار
بژی هاوپه‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران
١ی ئه‌یاری ٢٠١٠ی زایینی به‌رامبه‌ر به ١١ی ئوردیبهێشتی ٨٩ی هه‌تاوی
پێویسته بووترێ كه ١٠ رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری ئێران ئه‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌یان ئیمزا كردوه.
|