|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٦-٠٧
تابۆكان ده‌بێ بشكێن
كۆماری ئیسلامی ئێران، كۆماری ئه‌شكه‌نجه و به‌ندیخانه، كۆماری
ئیعدام و جیبه‌جێ كردنی حوكمی ئیعدام له شه‌قامه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی
تۆقاندن و زیندووكردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، كۆماری دژه ژن و زیندووكه‌ره‌وه‌ی یاسای
كۆیله‌تی ژنان، به‌ڵێ ئه‌و كۆماره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه
به‌ره‌وروی ئیعتراز‌و موقاومه‌تێكی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری
بۆته‌وه. ئێستا ته‌نیا كوردستان و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سیاسی و نوخبه و
رووناكبیر نین كه وه‌ك نه‌یاری سیاسی له بێده‌نگی و لانی‌كه‌م
كه‌م ده‌نگی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان خه‌ریكی خه‌بات بن و له
بێده‌نگی و بێئاگای جه‌ماوه‌ر برفێندرێن و بكوژرین و وه‌ك قه‌تڵه
زنجیره‌یه‌كان ته‌رمه‌كانیان له شه‌قامه‌كان و بیابانه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان فرێدرێت.
جه‌ماوه‌ری ئێران راپه‌ریوه‌و كوشت‌و بڕو زیندان و ئه‌شكه‌نجه و
ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر لاوانی كچ و كوریش له به‌ندیخانه‌كان
نه‌یتوانیوه ئه‌و جه‌ماوه‌ر و نوخبه‌كانیان و زیندانییه‌كان بتۆقێنێ
و بیانباته‌وه كون و له ئیعتراز و به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی پاشگه‌زیان بكاته‌وه.
گرینگ‌ترین چه‌كی مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له بارودۆخی ئیستادا
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیه‌تی و كێشه‌ی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی
دیموكراسیخوازی له ئێرانیش به‌ربه‌ره‌كانی و به‌رپرچدانه‌وه‌ی ئه‌و
چه‌كه‌یه واته سه‌ركوت و داپڵۆسین له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی.
ئێستا كه به‌ره‌و ساڵوگه‌ری ٢٢ی جۆزه‌ردان و ساخته‌كارییه
گه‌وره‌كه‌ی كوماری ئیسلامی له ده‌هومین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری ده‌ڕوین ده‌بێ بزانین جگه له له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی
كه هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاماژه‌ی پێكرا واته توانایی سه‌ركوت له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵێك
ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری دیكه‌شی له سه‌ر رێگایه كه بۆ پێشره‌وی
به‌سه‌ریان تێپه‌ڕێ و به سه‌ریاندا زاڵ بێ. یه‌كێك له‌وانه
به‌هاكانی كۆماری ئیسلامیه. بۆ زال بوون به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
ره‌شی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵپێچانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و خۆ ته‌یار
كردن به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه ده‌بێ بتوانین به سه‌ر ئه‌م به‌هایانه
زاڵ بین. بزووتنه‌وه و وته‌بێژه‌كانی ده‌بێ بتوانن قسه‌یان له
سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و به‌هایانه بده‌نه به‌ر ره‌خنه. تا ئێستا خه‌ڵك
نیشانیان داوه كه ئاماده‌ن تا گۆبیستی ئه‌و باسانه بن. دروشمی نه
غه‌زه نه لوبنانمان
له بیر نه‌چۆته‌وه.
روداوی تێكهه‌ڵچوونی كوماندۆكانی ئیسرائیلی له گه‌ڵ موسافیرانی
ئه‌و كه‌شتییه‌ی له توركییه‌وه به‌ره‌و شكاندنی گه‌مارۆی
غه‌زه‌وه ده‌چو، به داخه‌وه له لایه‌ن به‌شێكی به‌رچاوی نوخبه‌ی
ئێرانی كه به‌شێكی زۆریان به باگراوندی چه‌په‌وه ده‌ناسرێنه‌وه،
به به‌هاكانی كۆماری ئیسلامی و له ژێر نفووزی گوتاری ئیسلامی
سیاسییه‌وه ته‌عامولیان له گه‌ڵدا كرد. له راستیدا ئینسان دۆستی و
پشتیوانی له خه‌ڵكی غه‌زه ته‌نیا روكه‌شێكی دروینی ئه‌م
روداوه‌یه و له پشتی ته‌حه‌روك و جموجۆڵی تازه‌ی ئیسلامی سیاسی
ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌بوایه سرنجی رووناكبیران و ئازادیخوازانی
ئێرانی به‌ره‌و خۆی راكێشابایه. زۆرتر له نیو قه‌رنه دیكتاتۆرترین
و پێشێلكارترین حكوومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له ژێر ئاڵای
درۆینی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌لستین و له راستیدا به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له كوێره‌وه‌رییه‌كان و مه‌ینه‌ته‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه بۆ
خۆیان و حكوومه‌ته سه‌ره‌رۆكانی خۆیان مه‌شروعییه‌ت ده‌كرن و له
واقعدا پێشی هه‌ر جۆره سووكتر كردنی باری ئه‌م گشته
مه‌ینه‌تانه‌یان له سه‌ر شانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، گرتووه.
روداوی كه‌شتییه‌كانی به‌ره‌و غه‌زه‌ش له راستیدا به‌رنامه‌ی له
پێش دارێژراوی ئه‌م هێزانه و له سه‌روی هه‌موان ده‌وڵه‌تی
ئیسلامگه‌رای توركیه بوو كه ده‌یهه‌وێت به كاروانی وڵاتانی
دیكتاتۆری ئیسلامی په‌یوست بێ كه به كه‌لك وه‌رگرتن له بارودۆخی
ناله‌باری خڵكی غه‌زه بۆ خۆیان نفووز و پێگه‌یه‌ك له‌م ناوچه‌یه
ده‌سته‌به‌ر كه‌ن. |