|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٦-٠٩
تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئامانجه‌كان
نزیكه‌ی مانگێكه سوپای پاسدارانی ئێران به‌شێوه‌یكی به‌رده‌وام و
رۆژانه تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و
له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه دوژمنكارانه‌دا تا ئێستا كه‌سێك كوژراوه و
چه‌ندین كه‌سیش برینداربوون. هاوكات زیانێكی زۆری مادی له خه‌ڵكی
ناوچه‌كه كه‌وتووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی
كه تۆپباران كراون، ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان بوون. سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژییه‌كانی پاسدارانی
ئیسلام تا ئه‌و شوێنه گه‌یشتووه كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك هاتوونه‌ته
ناو خاكێ هه‌رێمی كوردستان و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌م
هێزانه سه‌رقاڵی دروستكردنی رێگاوبان و كردنه‌وه‌ی پایگا‌و مۆڵگه‌ی
نزامی له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌یه كه
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له رێگه‌ی چه‌ندین
نامه و نووسراوه‌وه داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی تۆپبارانكردنی هه‌رێمی
كوردستانیان كردوه و كۆماری ئیسلامیش وه‌ك ئه‌وه‌ی مێشێك میوانی
نه‌بێ، تا ئێستا وڵامی ره‌سمی به‌م داواكارییه نه‌داوه‌ته‌وه و له
تۆپبارانكردنه‌كانی به‌رده‌وامه.
ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی بوونی چه‌كداره‌كانی پژاك و پ ك ك وه‌ك
بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م هێرشه نزامییه ده‌ستنیشان ده‌كا، به‌ڵام ئه‌م
واتایه هیچ حه‌قیقه‌تێكی تێدانییه و ئه‌وه‌ی تا ئێستا بینراوه
ته‌نیا زیان گه‌یاندن به خه‌ڵكی ئاسایی و سڤیلی ئه‌م ناوچانه بووه.
ئه‌م بیانووه ته‌نیا رواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یه و هێرشی به‌رفراوانی
سوپای پاسداران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی ئاشكرای
سه‌ره‌وه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانج و
هۆكاری دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شێك له‌م ئامانجانه كورت خایه‌ن‌و
به‌شێكی دیكه‌شیان هۆكارگه‌لێكی به‌رده‌وام بۆ هه‌ستان به ره‌فتاری
له‌مشێوه‌یه.
هۆكاره هه‌میشه‌ییه‌كانی ره‌فتاری له‌مشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی خۆی له
چه‌ندین خاڵدا ده‌بینێته‌وه كه بریتین له‌م خاڵانه:
-
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه، ده‌ستێۆه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه و
پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه نیۆده‌وڵه‌تییه‌كانی كرده خاڵێكی گرینگ له
سیاسه‌تی خارجی خۆیدا و ئه‌م واتایه به درێژایی ته‌مه‌نی سیاسیی
كۆماری ئیسلامی دووباره‌و چه‌ند باره بۆته‌وه. ده‌ستیۆه‌ردان له
كاروباری ناوخۆیی عێراق، لوبنان، فه‌له‌ستین‌و ده‌یان وڵاتی دیكه
به‌شێكی بچووك له‌م كارنامه‌ن و شێوازه‌كانی ده‌ستیۆه‌ردان له چه‌ندین
بابه‌تی وه‌ك تیرۆریزم، سیخوڕی‌و هێرشی سه‌ربازی‌و هه‌تادواتردا
بینیوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌م مه‌سه‌له له ده‌قه
ئیدئۆلۆژیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڵێنجراوه و له ژێر ناوی
هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامی‌دا به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.
-
هۆكارێكیتر ئه‌م كاره خۆی له دوژمنایه‌تی گه‌لی
كوردا ده‌بینێته‌وه‌و له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له
ناوچه‌كه شكڵی گرتووه، به‌رده‌وام و به‌هه‌موو شێوازێك دژایه‌تی
كراوه. بوونی هه‌رێمێكی ئازاد و دیموكرات به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان
له پاڵ ده‌ستی ئێران، جێگه‌ی نیگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه و
سه‌قامگیری زیاتر و رۆڵی به‌رچاوتری هه‌رێمی كوردستان له گه‌مه
سیاسییه جیهانییه‌كان، ئارام و قه‌راری له كۆماری ئیسلامی بڕیوه.
كۆماری ئیسلامی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زیانی به‌رژه‌وه‌ندییه
ستراتژییه‌كانی خۆی ده‌بینێ و سه‌رجه‌می ئه‌و به‌ناو دیپلۆماسی و
پێوه‌ندییانه‌شی كه له ئارادایه، درۆ و ده‌له‌سه‌یه.
هۆكارێكیتری هێرشی ئه‌مجاره‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هه‌رێمی
كوردستان له قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌گه‌رچی پێشووتریش بابه‌تێك به‌ناوی
تۆپباران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كات
به‌م شێوه به‌رده‌وام و به چڕی هێرش نه‌كراوه. له راستیدا
دروستكردنی قه‌یران بۆ سوككردن و داپۆشین قه‌یران ئامانجی سه‌ره‌كی
هێرشی ئه‌مجاره‌ی سوپای پاسداران بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستانه و به
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له قه‌یرانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوخۆیی
و ده‌ره‌كی ئه‌م مه‌سه‌له ئاشكرا ده‌بێ. بۆ ساڵێك ده‌چێ كه ئێران
رووبه‌رووی ناره‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان بۆته‌وه و ئه‌م
ناره‌زایه‌تییه ناوخۆییانه گورزێكی كوشنده‌ی له ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی داوه. هاوكات بڕیاره تا چه‌ند رۆژی‌تر
ناره‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئێران، ئاراسته‌یه‌كی به‌رفراوانتر و
به‌هێز به‌خۆیه‌وه بگرێ‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش كۆماری ئیسلامی تۆقاندووه.
حكومه‌تی ئێران ده‌یهه‌وێ كێشه و گرفته جیدییه ناوخۆییه‌كانی بۆ
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی بگوازێته‌وه و به‌م كاره‌ی رای گشتیی له
ئه‌سڵی بابه‌ته‌كان دووربخاته‌وه و هاوكات فه‌زایه‌كی تووندتری
ئه‌منییه‌تی له كوردستانی ئێران به‌م بیانووه ساز بكات. له
لایه‌كیتره‌وه قه‌یرانه ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامی له ئاستی نیۆده‌وڵه‌تی ده‌توانێ وه‌ك پاڵنه‌رێكی دیكه
بۆ ئه‌م واتایه ده‌ور بنوێنێ.
ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانی باشوور
ده‌گه‌ڕێته‌وه، پیۆیسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جیدی له پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی بكات و هاوكات جیدی‌تر بێته مه‌یدانی به‌ره‌وروووبنه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته و به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا نیۆده‌وڵه‌تییه‌كان و
داواكردن له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش
به‌ر به‌م هێرشه دوژمنكارانه بگرێ. له‌لایه‌كیتره‌وه پیۆیسته
پێداچوونه‌وه له بیركردنه‌وه و ته‌وه‌هوومی به‌شێك له خه‌ڵكی
كوردستانی باشوور به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی بكرێ و چیتر خه‌ڵك
فریوی كۆمه‌ڵێك دروشمی بێبنه‌مای وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و هه‌تادواتر
نه‌خۆن.
تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌شكه‌ركه‌شی
سوپای پاسداران بۆ قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكردنی هه‌موو
یاسا نیۆده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌گاڵته‌گرتنی هه‌موو پره‌نسیبه‌كانی
دراوسێیه‌تییه و پێویسته كۆده‌نگییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له
دروست بێ.
|