|
وتەی ڕۆژ
٢٠١٠-٠٦-١٤
به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی
رووداوه‌كانی رۆژی ٢٢ی جۆزردان نیشانی دا كه بزووتنه‌وه‌ی
دیموكراسیخوازی زیندووه و به‌هێزتر له رابردوو خه‌ریكی بڕینی رێگای
پڕ له دژواریی گه‌یشتن به دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ و تێكشكانی
دیكتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
رووداوه‌كانی رۆژی شه‌ممه نیشانی دا كه هیچ شتێك له كۆمه‌ڵگا
نه‌گۆڕاوه و ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له رێگه‌ی
له‌شكه‌ركێشی و سه‌پاندنی كه‌شی سه‌ربازی ده‌توانێ ئارامی و سه‌قامگیری
بۆ شه‌قامه‌كان بگێڕێته‌وه و له هه‌ر غه‌فڵه‌تێكی چه‌كداره‌كان،
شه‌قامه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داگیر ده‌كرێ.
به‌رینتربوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامبوونی یه‌ك ساڵه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی، حكومه‌تی ئیستبدادی كۆماری ئیسلامیی به
شێوه‌یه‌كی ره‌ها به‌ره‌و ئاراسته‌ی میلیتاریسم بردووه‌و بچووكتیرن
ده‌ره‌فه‌ته‌كان ده‌توانێ كلیلی روخان و كۆكردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی
لێبدات. ئه‌گه‌رچی له رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له چه‌شنی
ساڵی رابردوو شكڵی نه‌گرت، به‌ڵام به‌رینتر و به‌ربڵاوتر له رابردوو
ناره‌زایه‌تی و بێزاری جه‌ماوه‌ر له كۆمه‌ڵگا شه‌پۆلی دا و چه‌ندین
تێكهه‌ڵچوون و پێكدادانی نێوان نارازیان و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان
نیشانی دا كه سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وامی حكومه‌ت له‌مه‌ڕ
كۆتایهاتنی ناره‌زایه‌تییه‌كان، بزووتنه‌وه زیندووتر له رابردوو رێگا
ده‌بڕێ.
ئه‌مجاره‌شیان زانستگاكان بوونه پێشه‌نگ و ناوه‌ندی به‌هێزی
خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان له رۆژی شه‌ممه له زانستگاكاندا
شكڵی گرت. خوێندكاران بۆ جارێكی‌تر ئاوانگاردبوون و به‌هێزبوونی خۆیان
دووباره‌كرده‌وه و پرۆژه و پیلانه په‌یتاپه‌یتاكانی وه‌ك دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ به‌دحیجابی و ده‌ركردنی خوێندكاران و هه‌ڕه‌شه له خوێندكاران
له یه‌ك ساڵی رابردوو له ئاراسته‌ی بێده‌نگردن و كپكردنی
ناره‌زایه‌تییه‌كانیان پوچه‌ڵ كرده‌وه.
ناره‌زایه‌تی به‌رین له كۆمه‌ڵگا هاوكاته له‌گه‌ڵ كێشمه‌كێش و
ململانێی تووند له نێوان باڵه‌كان و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی و تا
دێ ئه‌م ناكۆكی و كێشمه‌كێشانه تووندتر ده‌بێته‌وه. بێ گومان
به‌رده‌وامبوونی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی و پێداگریكردن له‌سه‌ر
ماف و داواكارییه‌كان ده‌توانێ كه‌لێنی نێوان ریزه‌كانی ده‌سه‌ڵات
گه‌وره‌تر بكاته‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش له دواجار قازانجێكی گه‌وره‌ی
بۆ بزووتنه‌وه لێده‌كه‌وێته‌وه.
ناره‌زایه‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ر له رۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی‌تر
ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی ئاشكرا كرد كه ئومێد به گۆڕان له ناو جه‌ماوه‌ردا
چه‌كه‌ره‌ی كردوه و هیچ هێزێك ئه‌و توانای نییه كه ئومێد به گۆڕان
له كۆمه‌ڵگا له‌باربه‌رێت. یه‌كگرتوویی زیاتری ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر و
به‌رده‌وامبوونی ناره‌زایه‌تییه گشتییه‌كان، قه‌یرانه
له‌راده‌به‌ده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌كات و له‌دواجاردا
براوه‌ی ئه‌م زۆرانبازییه سیاسییه، جه‌ماوه‌ری نارازیی خه‌ڵكی
ئێرانه. |