|
ئاگاداری هه‌واڵه‌که کت‌وپڕ بوو
، جه‌رگ‌بڕبو ! زۆرزوش گه‌ییه هه‌مو جیهان . مه‌رزیه ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی
هونه‌ری کوردی کۆچی دووایی کرد ! تێلێفون ،ئی‌مایل ،
رادیۆ ، تلویزیۆن ، ئینتێرنێت هه‌مو که‌وته گه‌ڕ که ئه‌م هه‌واڵه دڵ‌ته‌ز‌ێنه
بڵاو که‌نه‌و‌ه :مه‌رزیه هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست و تێ‌کۆشه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2005-09-18
سه‌عات 11ی به‌یانی له نه‌خۆشخانه‌ی هودینگه شاری ستۆکهۆڵم دڵی له لێدان که‌وت ! هه‌مو به‌په‌له به‌ره‌و
نه‌خۆشخانه ڕێکه‌وتن ! که‌س نه‌یده‌ویست بڕوابکا ! به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌واڵه‌که
ڕاست بو ! هه‌ر زۆر زو خه‌سته‌خانه پڕبو له هۆگرانی ئه‌م خۆشه‌ویسته ! بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه
قه‌ره‌باڵغ نه‌بێت ، بڕیار درا که بۆ ڕێز گرتن له‌م ئازیزه پرسه و کۆبونه‌وه‌که
له هؤڵی موزاییک له برێدێنگ درێژه بدرێت ! پێویسته که
ئاگادارتان که‌ین ڕۆژه‌کانی دوشه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش هه‌ر له هه‌مان
شوێن له کات ژمێر 4 تا 7 ئێواران ڕێ‌و ره‌سمه‌که درێژه‌ی ده‌بێت ! بڕیار وایه که ڕێوره‌سمێکی
تایبه‌تی‌تریش بۆ ڕێزگرتن له‌م ئازیزه پێک بێت که به زوترین کات به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین ! کومیته‌ی ڕێزگرتن
له یادی هونه‌رمه‌ند
و تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی کورد مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و بنه‌ماڵه‌که‌ی |
|