بۆ هاوڕیانی ئازیز و خۆشه‌ویست جه‌میله، عومه‌ر و ئه‌سرین ئیلخانیزاده
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی دڵ ته‌زێنی گیان به‌خت كردنی هاوڕێ و ئه‌ندام و دۆستی خۆشه‌ویستمان شه‌وبۆ مان به‌ده‌ست گه‌یشت. به‌راستی ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه هه‌رهوومانی په‌رێشان و خه‌مناك كردووه. ئیمه ده‌زانین كه جێ و شۆنی شه‌وبۆ به هیچ پڕ نابێته‌وه.
هاوڕێیان ئیوه تاكو ئیستا توشی زۆر خه‌م و ئازاری گران هاتوون، له‌وانه خه‌می له ده‌ستدانی هاوڕێیان، دووری و تاسه‌ی ئازیزان و زۆر سه‌ختی تر به‌ڵام خه‌می له‌ده‌ست دانی شه‌وبۆ ئه‌وه‌نده قورس و گرانه كه به هیچ وشه‌یه‌ك ناكرێ به‌یانی كه‌ی. هاورێیان ئیمه خۆمان به شه‌ریك و هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
رێكخراوی لاوانی كۆمه‌ڵه
040610