|
راگه‌یاندنى کۆمه‌ڵه
به بۆنه‌ى پێشوازى کردن له ئه‌وه‌ڵى مانگى مه‌ى رۆژى جیهانى کریکاران
کۆماری ئیسلامی به پشت به‌ستن به سیستمی سه‌رکوتگه‌ری خۆی و به دانانی هه‌ستیارترین لقه‌کانی، له ناو کرێکاراندا و به سه‌رکوتکردنی هه‌ر چه‌شنه جووڵه‌یه‌ک که خواستی سیاسی و پیشه‌یی له‌گه‌لڕ بێت یان رێگا خۆشکه‌ر بێت بۆ سازدانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها به داسه‌پاندی نامرۆڤانه‌ترین هه‌لوومه‌رجی ژیانء به هه‌ژار هێشتنه‌وه‌ىکرێکاران به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا که له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌یه غورووری هێزی کار و به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا، ئه‌م شارۆمه‌نده زه‌حمه‌تکێشانه تێک بشکێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانى درێژه بدات به‌م هه‌ل و مه‌رجه کویله‌ئاسایه‌ی به سه‌ر کرێکاراندا داسه‌پاوه.
نابه‌رپرسایه‌تی له به‌شی ئابووریدا له ژێر ناوى درووشمه ره‌نگین و بێناوه‌ڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد و ئه‌نجامه مه‌رگهێنه‌ره‌که‌ی راسته‌وخۆ قورسایه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی کرێکاران و چینی بێبه‌شی کۆمه‌ڵگا. "رانت خۆری" سه‌ره‌کیترین شکڵی چالاکی به‌رهه‌مهێنانی چینی سه‌رمایه‌داره و ئه‌و قه‌یرانه‌ی لێی که‌وتۆته‌وه، پیشه‌سازی سوننه‌تێیه‌کانى ئێرانیشی تووشی شکست هێناوه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌مه‌ش خۆی له شکڵی دره‌کردنی یه‌ک له دوای یه‌کی کرێکاره‌کان‌دا بینیوه‌ته‌وه و له راستیدا چۆکی به‌و چینه داداوه...
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى کۆمارى ئیسلامى
بژى سۆسیالیسم
دریژه‌ی...
وتووێژی رادیو ده‌نگی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ هاوڕێی
ئه‌بوبه‌کری موده‌ره‌سی ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه له سه‌ر"ڕۆژی
کرێکار، چۆنێتی ژیان و هه‌لومه‌رجی ئیستای چینی کرێکار له
کوردستان و ئێران"
دایبه‌زینه

به‌شداری هاوڕیانی كۆمه‌ڵه له رێ‌وڕه‌سمی ڕۆژی كرێكار له ئۆسلۆ
گوزارشی پێشوازیکردن له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی کرێکاران
لـــــــه
فینلانـد
|