راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی یه‌كی ئه‌یار
"شكۆدار بێت ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران"
پێش هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌وه، هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكاران به سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و كوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێین‌و به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی هه‌روه‌ك رابردوو، ببێته ره‌مزی یه‌كگرتوویی و هاوپشتی كرێكاران له هه‌ر شوێنێك كه سه‌رقاڵی كار‌و خه‌باتی رۆژانه‌ی خۆیانن. ئه‌مساڵ له كاتێكدا رێز له رۆژی جیهانی كرێكاران ده‌گرین كه ژیان و بارودۆخی كرێكاران له ئێران و كوردستان وه‌ك زۆر ناوچه‌ی قه‌یران لێدراوی دیكه‌ی جیهان، ئاویته به هه‌ژاری و مه‌ینه‌تی زیاتر له رابردووه به چه‌شنێك كه ئاستی خه‌سار لێدراویی به‌رچاوی ئه‌م بارودۆخه له ژیانی رۆژانه‌ی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی روخێنه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه.
دریژه‌ی په‌یامی کۆمه‌ڵه ..
|