|
پێرۆزبێت
26ی
رێبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه
رۆژی کۆمه‌ڵه،
رۆژی رێزگرتن له خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخواز و بنده‌ستی کوردستانه بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واکانی خۆیان و رزگار بوون له چنگ داگیرکاری و چه‌وسانه‌وه.
رۆژی ڕێزگرتن له خه‌باتی بێبه‌شان و چه‌وساوه‌کان و ژنانی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانه.
رۆژی کۆمه‌ڵه، رۆژی رێزگرتنه له خه‌باتی شێڵگیرانه‌ی
پێشمه‌رگه کۆڵنه‌ده‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و
خه‌بات له دژی داگیرکه‌ران وهه‌ر چه‌شنه ملهوڕی و کۆنه‌په‌رستییه‌ک و دامه‌زراندنی
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و سوسیالیزم. رۆژی رێزگرتنه له یادی هاوڕێ حه‌مه
حوسێنی که‌رێمی و هه‌موو گیانبه‌ختکردوانی رێبازی ئازادی و رزگاری گه‌لی کورد و
مرۆڤی بنده‌ست و چه‌وساوه.
|