له یادی شه‌هید ئیسماعیلی محمدی
دیسانه‌وه تابوت ده‌رگای ئاوه‌ڵا کرد بۆ ته‌رمی شه‌هیدێکی تر
دیسانه‌وه خاکی گۆڕستان خۆی بۆ هه‌ڵکه‌ندن فش کرد
دیسانه‌وه چه‌ن په‌پوله‌ی ساوا بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌ڕێی باوکیان دانیشتن
دیسانه‌وه دایکێکی تر فرمێسکی گه‌شته به‌ر چاوی
دیسانه‌وه باوکێکی تری گۆچان به‌ده‌ست دڵی گڕی گرت
دیسانه‌وه هاوسه‌رێکی تر کراسی ڕه‌شی له‌به‌ر کرد
دیسانه‌وه خوشکێکی تر بێ ناز که‌وت
دیسانه‌وه کوردستان هاته‌وه گریان
دیسانه‌وه شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی چاخی به‌ردین ده‌نوکی گڵاویان نایه‌وه بینه‌قاقه‌ی لاوێکی تر
دیسانه‌وه...
دیسانه‌وه...
دیسانه‌وه...
دایه دایه دایه!!!
چیه ڕۆڵه... باش بو هه‌ڵتساندم دره‌نگه
ماشینه‌کان ده‌ڕۆن شه‌مشه‌مه کوێره‌کان دێنه خواری ڕێگه ده‌گرن.
دایه دایه خه‌وێکی خۆش
چی بو ڕۆڵه
له شوێنی بوم، لای منداڵان
کاتێ هه‌ر ساوایه‌ک بیویستایه بهاتبایه‌ته دونیاوه هه‌مو شتێک بۆی حازر بو،
دوکتوره‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستان
به‌خێرهاتنیان ده‌کرد
ده‌ی ده‌ی
باخچه‌ی منداڵان ئاماده کاتێ پێی گرت
مه‌کته‌به‌کان ده‌چون به پیریه‌وه
دایکی منداڵه‌کان به پێکه‌نین گه‌ره‌یان ده‌کردن
تا شه‌و و ڕۆژی له‌گه‌ڵیان بون
هه‌مو که‌سێ پاره‌ی هه‌بو
ئه‌ی دایه تۆ بۆ بۆ جارێک پێ ناکه‌نی؟؟؟
ئه‌ی بۆ سبه‌ی که هه‌ڵده‌ستین تۆ له لای ئێمه نه‌ماوی؟؟؟
بۆ کوێ ده‌چی؟؟؟
بۆچی ده‌چی؟؟؟
تا که‌ی به به‌رد من گه‌مه که‌م؟؟؟
تا که‌ی په‌ڕۆ له دار پێچم؟؟؟
که‌ی بوکێکم بۆ ده‌ستێنی ؟؟؟
ئه‌ی باوکم کوا با خه‌وه‌که‌م بۆ ئه‌ویش بگیڕمه‌وه؟؟؟
بۆ بێ باوکم؟؟؟
به‌سه ڕۆڵه وا بانگی دا
ماشینه‌کان جێم ده‌هێڵن
باشه ڕۆژی کرده‌وه ده‌چم بۆ ماڵی نه‌نێ خه‌وه‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌گێرمه‌وه.
نه‌نێ ئه‌مشه‌و خه‌وم بینی
چی بو ڕۆڵه
له شوێنێ بوم
به‌یانیان نه‌نکه‌کان که له خه‌و هه‌ڵده‌ستان به پێکه‌نینه‌وه
دیار بو خه‌وێکی خۆشیان بینیبو
ساکی کوڕه‌کانیان پڕ له شت ده‌کرد، ده‌یانناردن بۆ سه‌فه‌ر
به پێکه‌نین ده‌یانناردن
ماچ و پێکه‌نین پێکه‌وه بون
که هاتنه‌وه به هه‌ر به پێکه‌نینه‌وه به‌ده‌میانه‌وه ده‌چون
کوره‌کانیش باوک بون ، منداڵه‌کانیان ماچ ده‌کرد ئه‌مجا ده‌چون
که هاتیشنه‌وه منداڵه‌کانیان ماچ ده‌کرد
دیاریشیان بۆ ده‌هێنانۆ
ئه‌ی نه‌نێ تۆ؟؟؟
ئه‌ی تۆ بۆچی به‌یانیان به گریانه‌وه هه‌ڵده‌ستی؟؟؟
ئه‌ی باوکم کوا؟؟؟
بۆ کام سه‌فه‌رت نارد وا نایه‌ته‌وه؟؟؟
ئه‌ی نه‌نێ کۆڵه پشتیه‌که‌ی چیت بۆ تێ خست؟؟؟
ئه‌ی به چی چو؟؟؟
ئه‌ی بۆ کوێ چو؟؟؟
ئه‌ی بۆچی چو؟؟؟
به‌سه ڕۆڵه ده‌ی گڕم گرت!!!
باشه ده‌چم بۆ باوامی ده‌گێڕمه‌وه
باوا باوا
خه‌وم بینی خه‌وێکی خۆش
چی بو ڕۆڵه؟؟؟
له شوێنێ بوم
باواکان ڕیشیان نه‌بو
به‌یانی زو تراشیان ده‌کرد
فرمێسکێکم نه‌یه‌بینی به‌سه‌ر ڕیشی سپی که‌سیانه‌وه
منداڵه‌کانیش هه‌مو باوکیان بو
ئه‌ی باوا تۆ؟؟؟
بۆ ڕیشت ناتاشی؟؟؟
بۆ فرمێسکێک ده‌ڕوا و یه‌کێ تر دێت؟؟؟
ئه‌ی کوا باوکی من و کوڕه‌که‌ی تۆ؟؟؟
به‌سه تۆخوا ڕۆڵه
وام ده‌زانی ده‌سه سڕه‌که‌ی باوکتیان دۆزیوه‌ته‌وه
ئه‌ی بۆ که‌س جوابم ناداته‌وه؟؟؟
ئێواره با دایکیشت بێته‌وه جوابت ده‌ده‌ینه‌وه
دایه بڕۆین بۆ لای باوا جوابم به‌نێ
باشه ڕۆڵه
ده‌ی جوابه‌که‌م
ڕۆڵه که تۆ له دایک بویت له بنه به‌ردێک هه‌ر ئه‌و کاته باوکت نه‌بو !!!
په‌ره‌ستاره‌کانیشت چه‌ن دارێکی سه‌ر چیا بون
دوکتۆره‌کانیش دو چه‌ک به‌شانی کۆنه هاوڕێی باوکت بون.
باخچه‌ی منداڵانه‌که‌یشت ده‌شت و ده‌ر بو به بێ سێبه‌ر
مه‌کته‌ب؟!
بۆ پێ که‌نم؟ بۆ کام خۆشی؟ بۆ کام مێردم؟
به‌یانیانیش ده‌بێ بچم بۆ مه‌رزه‌که به‌شکو یه‌کێ کۆڵێکم بداتێ با ئێواره بێ نین نه‌بین.
ئه‌ی تۆ نه‌نێ
ڕۆڵه کاتێ دایکت به تۆ بێزوی ده‌کرد من باوکتم نارد بۆ سه‌فه‌ر
کۆڵه پشتیه‌که‌ی دو نان بو. حه‌گاڵه‌که‌ی خۆیشمم پێ دا بۆ برین پێج.
بردمه پشتی ماڵانه‌وه، ڕێگای هه‌ردم پێ نیشان دا
ڕۆیی ئیتر نه‌هاته‌وه
ئه‌و نه‌نکانه‌ی که تۆ خه‌وت پێوه بینین ئه‌وه کوڕیان نه‌مردوه
ئه‌و نه‌نکانه به‌یانیان له خه‌ویاندا کوڕه‌کانیان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، به پێ که‌نینیشه‌وه ماچیان ده‌که‌ن. به‌ڵام ده‌مم خسته ملی باوکت و تێر گریام. هه‌مو به‌یانیه‌ک هه‌ر ئه‌و کاته به‌خه‌و ده‌بینمه‌وه.
ئه‌ی باوا تۆ؟؟؟
ڕۆڵه ڕیشم بۆیه ناتاشم با ئه‌و فرمێسکانه‌ی بۆ باوکت دێنه خواری نه‌ڕژێنه عه‌رز
با له ناو ڕیشمدا وشک ببنه‌وه.
ئه‌ی باشه بۆ ئێمه ئاواین؟؟؟؟؟؟؟
چونکه کوردین!!! جونکه کوردین!!!! چونکه کوردین!!!!
ناسر ئه‌زه‌غ