|
|
|
ڕێز گرتن له 8 ی مارس، ڕۆژی جیهانی
ژن له ستۆکهۆڵم! کۆمیته‌ی سۆئێدی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له
هاورێیانی کۆمه‌ڵه به‌شداری مه‌ڕاسمێکیان کرد که یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان له سۆئێد
ڕێکی خستبو. له‌و مه‌راسێمه‌دا زیاتر له 450 که‌س به‌شداریان کرد. له سه‌ره‌تاوه به‌ڕێز سه‌یران ده‌وران به‌رپرسی یه‌کیه‌تی
ژنانی کوردستان له سۆئێد وتارێکی سه‌باره‌ت به 8ی مارس پێش که‌ش کرد که وێڕای
پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ژن کورته‌یه‌کی له سه‌فه‌ری خۆی بۆ کوردستان و ئه‌و کارانه‌ی
که یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان له‌وێ کردویه‌تی گێڕاوه. به دوای ئه‌ودا
هاوڕێ به‌دری ته‌وحیدی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه وتارێکی پێشکه‌ش کرد. هاوڕێ به‌دری
وێڕای به‌خێر هێنانی به‌شداربوان له قسه‌کانیدا کوتی: ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی نمونه‌یه‌كه كه
هه‌مو دیارده مه‌ینه‌تباره‌كانی كۆن و نویێی دژ به ژنی له خۆیدا كۆكردوته‌وه. ئه‌و
رێژیمه ئێرانی كردۆته به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره كه تێیدا ژنان یه‌كه‌م قوربانین و
بارودۆخی ژیانیان له هه‌مو توێژێكی كه خراپتره. دیاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ژنانی كوردستانیش جگه له
هه‌مو ئه‌و مه‌ینه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردی دا هێناوه بریتی بوه له
هه‌ڵاواردن، بێكاری، "حجاب" و ته‌نانه‌ت سهنگه‌ساریش. بیری كۆنه‌په‌ره‌ستی دژی ژن له كۆمه ڵگادا به پشت
ئه‌ستوری جمهوری ئیسلامی توانیویه‌تی بمێنێته‌وه و په‌ره بستێنێ. له به‌رابه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی ژنان به‌تایبه‌تی له‌و ساڵانه‌ی
دواییدا وه‌ک یه‌كێک له گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌كانی دژی ڕێژیم له زۆر بواردا پاشه‌كشه‌ی
به ده‌سه‌ڵاتدارانی حاكم كردوه. له داهاتوی ئاڵوگۆڕ له ئێران‌دا ئه‌وه ژنان و
بزوتنه‌وه‌ی ژنانه كه یه‌کێک له ڕۆڵه سه‌ره‌كیه‌کانی ده‌بێ و هیچ هێزێكی سیاسی ناتوانێ بێ
له‌به‌ر چاوگرتنی ده‌وری ژنان وبێ داكۆكی له مافی ژنان سه‌ركه‌وتنێكی پایه‌دار به
ده‌ست بێنێ. مێژوی خه‌بات و تێکۆشانی کۆمه‌ڵه ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ تێکۆشانی
ژنانی کوردستان بۆ ڕزگاری، چ له نێو ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و چ له نێو
ڕێکخراوی نهێنی له شار و لادێکان ڕێژه‌یه‌کی زۆر له ژنانی تێکۆشه‌ر چالاکیان
نواندوه و به ده‌یانیش هه‌ر له‌و ڕێگایه‌دا گیانیان به‌خت کردوه، تێکۆشان و خۆڕاگری
ئه‌و نه‌سله له ژنان هه‌م له ڕۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌م له
به‌ندیخانه‌کانی جمهوری ئیسلامی‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی به مێژووی ڕزگاریخوازی ژنانی
کوردستان زیاد کردوه. كۆمه‌ڵه وه‌ک حیزبی سۆسیالیست و چه‌پی كوردستان هه‌ر وه‌ک له
رابردوشدا نیشانی داوه ئاڵا هه‌ڵگری به‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاوه، هانده‌ر و
بزوێنه‌ری خه‌بات و تێکۆشانی ژنانه بۆ ڕزگاری و له به‌رابه‌ر بیروبۆچۆن و کرده‌وه‌ی
دژ به ژن‌دا ڕاده‌وه‌ستێ. کۆمه‌ڵه بۆ وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ک تێ ده‌كۆشێ كه تێیدا
عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و له پێش هه‌موانه‌وه به‌رابه‌ری ژن و پیاو پێناسه بێ. ژنانی تێكۆشه‌ری کوردستان! با 8ی مارسی ئه‌وساڵ بكه‌ین به
ڕۆژی خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردن، له دژی پیاومه‌زنی و له دژی جمهوری ئیسلامی، له 8ی
مارسی ئه‌وساڵدا
حه‌ول بده‌ن له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی پچووک یان گه‌وره‌دا كۆبنه‌وه، شادی بكه‌ن، جێژن بگرن
و بنچینه‌كانی ڕێكخراوی سه‌ربه خۆی خۆتان دا بمه‌زرێنن. وه‌رن با پیکه‌وه ڕو
بكه‌ینه ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه له‌به‌ر داماوی‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی و له به‌رابه‌ر
زوڵم‌وزۆری جمهوری ئیسلامی و فشاری پیاوانی بنه‌ماله‌دا په‌نا ده‌به‌ن بۆ خۆسوتاندن
و خۆكوشتن و پێ‌یان بلێین كه ڕێگای دروست سه‌ر دانه‌نه‌واندن و ته‌سلیم نه‌بونه
نه‌ک خۆسوتاندن. مه‌ڕاسێمه‌که به موزیک و هه‌ڵپه‌ڕین تا درانگانێکی شه‌و
درێژه‌ی بۆ. پێویسته ئاماژه‌یه‌کیش به‌وه بکرێ که بابی انا لیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
پێشوی سۆئێد به یادی انا لیند و دۆستایه‌تی ئه‌و له گه‌ڵ گه‌لی کورد و ژنانی
کوردستان تابلۆیه‌کی جوانی پێشکه‌ش به یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان کردبو. پیرۆز بێ 8ی مارس ڕۆژی
جیهانی ژن! سه‌رکه‌وتوبێ خه‌باتی
به‌رابه‌ریخوازی نێوان ژن و پیاو! کۆمیته‌ی ڕێکخراوی
کۆمه‌ڵه له سۆئێد 2005-03-07 |