پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > بەڵگەنامەکان > ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب
بەڵگەنامەکانڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب

komala_ojotyb
دوابەڕۆژکردنەوە: 2026/01/11 at 10:19 PM
komala_ojotyb
بڵاوکردنەوە
‫0 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

زۆر بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دوو گەڕەکی کوردنشینی شێخمەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کەوتونەتە بەر هێرش و پەلاماری توندئاژۆیانەی چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی سوریە.  جارێکی دیکە گیان و ئەمنیەتیی خەڵکی مەدەنی کوردیان کردووەتەئامانج و خەڵکی بێتاوانیان  ئاوارە کردووەتەوە.

بەشێک لەو خەڵکە بێتاوانە پێشووتر هەر لەژێر کاریگەری شەڕ ناچاربوون زێدی خۆیان لە عەفرین و کۆبانی بە جێبهێڵن و ئاوارەی حەلەببن و لەو دوو گەڕەکەی کوردان بگیرسێنەوە. بە داخەوە ئەمڕۆشسەرلەنوێ بە هۆی شڕ و ماڵوێرانی، ناچارن ئاوارە ببنەوە. ئەمدووپاتە بوونەوەی کارەساتی تاڵی ئاوارەیی، نیشانەی بەردەوامیسیاسەتگەلێکە کە دەوڵەت و دەزگای ئەحمەد الشەرع کەرامەتیئینسانی و مافی بنەڕەتی خەڵکی کورد لە کوردستانی رۆژاوا لەبەرچاو ناگڕێت و ژیانی خەڵکی مەدەنی بە تایبەت ژنان و منداڵان وبەساڵاچووانی بە بارمتە گرتووە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵکی گەڕەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە وگەلی کورد لە ڕۆژاوا، کوشتار و گەماڕۆ و کۆچی زۆرەملێ وپێشێلکردنی ئاشکرای مافی کورد مەحکوم دەکات و هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان و هاوسەنگەرانیان ڕادەگەیەنێ. 

لە روانگەی ئێمەوە ڕێگە چارەی دروست و گونجاو و کاریگەر بۆگرفتەکان، سەرکوت و کوشتن و دەربەدەرکردن نییە بەڵكوو دەبێت بەدیالۆگ و ڕێگاچارەی سیاسیی هەمە لایەنە، ڕێزگرتن لە فڕەچەشنیئایینی و نەتەوەیی و مسۆگەرکردنی مافی یەکسان بۆ هەمووپێکهاتەکانی سووریە، کێشەکان چارەسەر بکرێت. 

هەروەها خۆڕاگریی و بەرگری خەڵک و هێزەکانی هەسەدە بەرزدەنرخێنین و داوایان لێ دەکەین بە یەکگرتویی و پێداگری لەسەرچارەسەری سیاسی و دیالۆگ بەر بە زەرەر و زیانی زۆرتر لەمناوچانە بگرن و هەوڵ بدەن بۆ ئارام کردنەوەی گرژییەکان.

ئێمە پشتیوانیی خۆمان لە خەڵک و کوردانی دانیشتووی گەرەکەکانی شێخ مەقسوود وئەشرەفیە  وسەرجەم گەلی کورد لەڕۆژاوا  بۆ ژیانێکی پڕ لە ئاشتی و دادپەرەوەری ڕادەگەیەنین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

١١ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زاینیی

٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویی

komala_ojotyb 11/01/2026 11/01/2026
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارەی ٢٠٥ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە:
ڕۆژنامە 22/01/2026
ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کۆماری ئیسلامی جینایەتی دژی مرۆڤایەتیی دەکات
ڕاگەیاندن 16/01/2026
ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی
ڕاگەیاندن 14/01/2026
ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کوردستان لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕێژیمدا بێدەنگ نابێ
ڕاگەیاندن 06/01/2026
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?