وتەکانی هاوڕێ «ناهید بەهمەنی» بەرپرسی کەیسی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران، لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی بۆ پاش تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی ئێران
ناهید به‌همه‌نی؛ من و باقی هاوکارانم لە بەشی کارگرووهی هەڵاواردنی نەتەوەیی باوەڕمان…
ڕاگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی ٤ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی ١٥
ڕاگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی چواری كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پازده‌هه‌م دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌ندامان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ڕۆژانی ڕابردوودا پلینۆمی چواره‌می خۆی به‌ڕێوه‌برد و سه‌ركه‌وتوانه دوای ٢ ڕۆژ كاری چڕ‌وپڕ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا. سه‌ره‌تا پلینۆم به‌سروودی بانگه‌واز و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له‌سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخۆازی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد. به‌دوای ئه‌وه‌دا ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌كار و خشته‌ی كاری پلێنۆم له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی لێژنهكهوهپێشكهش كرا. دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری پلینۆم سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه هاورێ "عه‌بدوڵڵا موهته‌دی" ڕاپۆرتی سیاسی-ته‌شكیلاتی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م ڕاپۆرته كه له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌قی ته‌واوی بڵاو ده‌كرێته‌وه، لێكدانهوهیهكهی بابه‌تییه له‌سه‌ر گرینگ‌ترین ڕووداوه سیاسی و تهشكیلاتییهكانی نێوان پلینۆمی سێ و چواری كۆمه‌ڵه كه‌تێیدا ئاماژه به چوار پرسی زۆر گرینگ ده‌كرێت كه له‌نێوان ئه‌م دوو پلینۆمه‌دا ره‌هبه‌ری كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌به‌ری و مودیریه‌تی كردوون. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپۆرته لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌هبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی قۆناغی داهاتووی ئێران و كوردستان به‌لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ گرتبوو، قه‌یرانی ئابووری، كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌ت و ململانێی باڵه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك گرینگ‌ترین گرفته‌كانی به‌رده‌م حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌یان پێدراوه. ده‌ستنیشان كردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ده‌وری داهاتووی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌و خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه بوو. دوابه‌دوای ڕاپۆرتی سیاسی-ته‌شكیلاتی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، چه‌ند بڕیارنامه كه دوانیان بریتین له‌سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها كورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران، دوای لێكدانه‌وه‌و تێبینی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی په‌سه‌ند كران.…
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردن له كۆنفرانسی نیۆیۆرك
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران به‌م جۆره به ئاگاداری ڕای گشتی ده‌گه‌یێنێت،…
پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٩ی خەرمانان
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئازادیخوازان، روناكبیران بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری…
وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .
میوانە بەڕێزەکان کەسایەتی و حیزبە سیاسییەکان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەخێربێن سەر چاوەکانم. ئێوارەتان باش. بەدوای بەخێر هاتنی گەرم و گوڕی هەموو لایەکتان پێم خۆشە سپاسێکی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئەم بەرنامەش بکەم و هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو گەرم و گوڕتر بیگرین و لە ساڵانی داهاتوو لەسەر خاکی کوردستان ڕۆژهەڵات بیگرین. پێم خۆشە لەم دەرفەتەدا سڵاوێکی دووبارە بنێرمەوە بۆ هەموو گیان بەختکردووان و ئیعدام کراوانی ڕۆژانی یەکەمی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کە بە دوای ٢٨ی گەلاوێژ دا هات، ڕێزیان لێ دەگیرێ و گومانم نییە رۆژێک دێ پەیکەریان لێ دروست دەکرێ. سپاسێکی زۆریش دەکەم بۆ ئەو هونهرمەندانەی کە بە دەنگی خۆش و پەنجەی رەنگینیان شەپۆلی زەوقی میللی کوردی یان بردە نێو هەست و هەناسەمانەوە و هاوپشتی خۆشیان لەگەڵ کوردستانی رۆژهەڵات نیشان دا. بەڕێزان ٣٨ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێک دا ئایەتوڵڵا خومەینی فەرمانی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ کوردستان دەرکرد، ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە نوختەی وەرچەرخانێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێک هێنا و قۆناغێکی بە تەواوی نوێی کردەوە. بەڵام لەوە گەورە تر و لەوە مێژوویی تر، بڕیاری وەستانەوە و بەرەنگار بوونەوە لەهەمبەر لێشاوی هێرشی گەورەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو کە لە ئێوارەی هەمان رۆژی فەرمانی هێرش لە لایەن شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمەوە دەرکرا. ئەو بڕیارە رەنگ دانەوەی ئاوات و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و ئازاد ژیان بوو. هەر بۆیەش "٢٨ی گەڵاوێژ" رۆژی تاوانکاری دڵتەزێن بە دژی گەلی کورد، رۆژی ئیعدامی بە کۆمەڵ، رۆژی تیرەباران کردنی بێ دادگایی، رۆژێکە کە داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی سەری بەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری بڕییەوە، بەڵام لە هەمانا کات دا رۆژی بەرنگاری نەتەوەیی خەڵکی کوردستانیشە. رۆژێکە کە ٣٥ساڵ پێش ئەوەی داعشی سونی هێرشی تێتروریستی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەم دیو بخاتە گەڕ، داعشی شێعە هێرشی دڕندانەی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەو دیو دەست پێ‌کرد. هەر وەکوو چۆن کوردی ئەم دیو بە خەباتی بێ وێنە و قارەمانانەی خۆیان بوون بە نموونەی بەرنگاری لە عێراق و جێی ستایشی هەموو جیهان و لە هەموو ناوچەکە، کوردی ئەو دیویش لە ئێرانێک دا کە خەریک بوو دەکەوتە ژێر چنگی دیکتاتۆرێکی دینی بێ بەزەیی، بوون بە نموونە و سمبولی مقاومەت و بەرخۆدان. بە بێ ئەو خەباتە هەمە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و پێشمەرگانەیە، کوردی ئێران هەرگیز نەیان دەتوانی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی ٣٨ساڵ لە دژوارترین بار و دۆخ دا زیندوو راگرن، کوانووی خەبات بە گەرم و گوڕی بهێڵنەوە و دەسەڵاتی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی بە دوای چوار دەهە داپڵۆسین و داگیرکاری لە کوردستان ئێستاش هەموو رۆژێک چاوەڕوانی تەقینەوەی گوڕکانی کوردستانی رۆژهەڵات بێ. هەر بۆیەش هەر تاکێک و هەموو بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات لەسەریەتی قەدری ئەو وەستانەوە و بەرهنگاریە بزانن و فێری زارۆک و نەوەی نوێی بکەن. جیاوازی ئەم دیو و ئەو دیو لە خەباتەکەیان دا لەم دوو قۆناغە دا لەوە دا بوو کە ئه‌و داعشانه‌ی هاتنە سەر ئێمە، گرووپێکی تێروریستی ئاماڵ چەتە نەبوون، بەڵکوو جێگرەوەی دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئێران بوون کە وەک داعشەکانی ئێرە لەترسی فڕۆکەی ئەمریکا ڕایان نەدەکرد، بەڵکوو بە فڕۆکەی دروست کراوی ئەمریکا شار و گوندی ئێمەیان دەکێڵا. نە جیهان بە فراوانی لە سەرمان هاتە دەنگ نە لەشکرێک پشتی گرتین، نە ئامرازی نوێ ڕاگەیاندن هەبوو کە سکاڵای خۆمانی پێ بکەین، نە تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئارادا بوون کە دەنگ مان بە دنیا بگەیەنن، بەڵام لە خۆبەخشی و لە گیانی شۆڕشگێڕانە هیچ مان کەم نەهێنا. ئێستایش دەزانین کە ئەوان دەتوانن دەست درێژی بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و دەستی تێروریستی لە ئێمەمانان بوەشێنن، بەڵام ئەوانن کە دەبێ لە کوردی رۆژهەڵات بترسن، ئەوانن کە لە گەمارۆی دە میلیۆن کوردی رۆژهەڵات دا شەو و رۆژ دەبەنە سەر. با دۆست و دوژمن بزانێ، "هەموو کۆرپەیەکی بەر مەمکانی ئەمرۆی کوردەواری پێشمەرگەیەکی سبەی رۆژی کوردستانە"، درەنگ یا زوو ئەوانن کە دەبێ لەحاست پرسی رەوای کورد سەر دانەوێنن. بەڕێزان ئەم رۆیش کە لە جیهانێکی جیاواز دا دەژین و کە تیایدا دەنگی ئازادی و دادخوازی وەکوو جاران کپ ناکرێ، ئەمرۆش کە دیکتاتۆرەکان و رژیمە داپڵۆسێنەرەکان لە هەموو جیهان خەریکە جێگایان پێلەق دەبێ، ئەمرۆش کە کورد لە هەموو ناوچەكه دەسکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ کە بە تایبەتی بە ئاواتین کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لاپەڕەیەکی گەش و نوێ لە مێژووی هەموو گەلی کورد دا بکاتەوە، بەڵێ لەوەها سەردەمێک دا ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی مان بە بووژانەوەی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتە، مەرجی سەرەکی ئەمەش بوونی یەکگرتوویی نێوخۆیی مانە. دەتوانین بە یەکگرتوویی هەموو هەڕەشەکان بەرپەرچ بدەینەوە و هەموو هەلەکان بقۆزینەوە، تەنیا لەو یەکگرتووییەش دایە کە دەتوانین سرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای کوردستانی رۆژهەڵات و خەباتەکەی و داخوازیەکەی رابکێشین.
دیمانەی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەگەڵ بەرنامەی “ئەلمەشهەد” لە زنجیرە بەرنامەکانی بی بی سی عەرەبی
عەبدوڵڵا موهتەدی؛ داگیرکەرانی کوردستانناتوانن ڕزگاریان بێت لە ئیرادەی کۆمەڵگاکەمان له هێزەکانی پێشمەرگە و له چالاکییە دیپلۆماسییەکانمان! جیزال خوری؛ شەو باش بەخێربێن بۆ ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی (المشهد) لە کەناڵی بی بی سی عەربی. گفتوگۆی ئەم شەومان دیمانه‌یه‌كی نوێیە لە بەرئەوەی سه‌باره‌ت به کوردستانە و ناوچە کوردییەکان لە ئێران میوانەکەمان بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" یە سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی كوردستانی ئێران بەرهەڵستکاری ڕژیمی ئێستا لە ئێران به‌ڕێز موهتەدی لە شەستەکاندا لە ناو پۆلی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران چالاك بووە و لە لایەن دەسەڵاتی ''شا'' سئ جار دەستگیر کراوە حیزبەکەی بەشداری کردووە لە شۆڕشی دژ بە ڕژیمی پاشایه‌تی دواتر لە بەرامبەر خومەینی و کۆماری ئیسلامی و دووبارە دەست بەسەر کراوەتەوە بڕوانامەی لیسانسی لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە و تا ناوەراستی نەوەدەکان لە لەندەن بەردەوامی بە خوێندن دا، بەڵام بڕیاری دا کە خۆی بۆ سیاسەت و کێشەی کوردی ئیران تەرخان بکات ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئێران دەژی و هاتوچۆ دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و پایتەختە خۆرئاواییەکان و ئەوروپییەکان پشتگیری کوردانی ئێرانی کردووە بۆ شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایه‌تی بەڵام دەست بەسەرداگرتنی ئیسلامی بەسەر سیاسەتدا ڕەتکردەوە هەردوو لایەنەکە لە شەقام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە سەر مێزی گفتوگۆ هیچ ڕێکەوتنێكیان بەدەست نەهێنا ساڵی 1980 سپای پاسداران هەستان بە هێرشێك بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و سەرکردەکانیان دەستبەسەرکران. بی بی سی عەرەبی؛ کوردەکاندابەشدەبنلەنێوانسوریا،عێراق،ئێرانوتورکیالەدوایجەنگیجیهانییهكهمکوردەکانهەوڵیاندادەوڵەتیکوردیدروستبکەنساڵی١٩٤١ستالینودەوڵەتەهاوپەیمانهكانیئێرانساڵی١٩٤٦یەکییەتیسۆڤیەتپاڵپشتیکوردەکانیئێرانیکردبۆپێکهێنانیدەوڵەتیکوردیلەمەهابادئەمکۆمارەبۆماوەی١١مانگدرێژەیکێشالەدوایکشانەوەیسوپایسۆڤیەتشاکۆماریمەهابادیڕووخاندکوردەکانهێشتادیارترینبەرهەڵستکاریڕژێمنلەئێران لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاپرسیە(ڕێفراندۆم) بەناوبانگەکە دەربارەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردەکان تاکە بەش بوون لە کۆمەڵگای ئێرانی کە بایکۆتی ڕاپرسییەکەیان کرد و بەشدارییان نەکرد و حیزبەکەی ئێمە یەکەم حیزب بوو کە هەستا به‌و بایكۆته دواتر حیزبەکانی تریش دوای کەوتن هەروەك چۆن ڕێبه‌رێكی به‌ناوبانگی مه‌عنه‌ویمان هەبوو به‌ناوی (شێخ عزه‌دین حوسه‌ینی) و بایکۆتی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی کرد لە ئێران كه‌واته کوردەکان هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو دەربارەی ئەم ڕژیمە تازەیە هەرچەندە کوردەکان بەشداری شۆڕشەکەیان کرد. هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵی دژ بە شا. بەڵێ، چونکە ئارەزووی ژیانێكی باشتریان دەکرد و دەیانویست مافه‌كانیان بەدەست بهێنن هەروەها ئازادییە سیاسییەکان و مافی كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن، بەڵام ئارەزووی ڕژیمێکی سیاسی تازەیان نەدەكرد کە زۆردارتر و ستەمکارتر بێت لە ڕژیمی پێشوو هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو بۆیە بەشداری ڕاپرسییەکەیان نەکرد. جیزال خوری-كه واته لە ئابی (ئاگۆست) ١٩٧٩؟…
سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
پێشنیوەرۆی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی ١٤/٨/٢٠١٩، سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی…
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین: ١- حیزبه‌كانی پێكهێنه‌ری…
عەبدوڵڵا ئازەربار؛ هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێ پێوەندی نییە بە دەست بەکار بوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور.
وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئازەربار سەبارەت بە بۆردومانی مقەڕی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنوورەکانی…
راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! ناوەند و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ! تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان…