پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: خۆپیشاندانێک لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > ڕاگەیاندن > خۆپیشاندانێک لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو
ڕاگەیاندن

خۆپیشاندانێک لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/08 at 11:50 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

لە سەر بانگهێشتی كۆمیتەكانی نۆروێژی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی دیموكراتی كوردستان و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٣ی٩ی٢٠١٧ی زایینی لە بەردەم سەفارەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئۆسلۆ خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی‌ لە كۆڵبەران و خواستەكانیان، ئیدانەكردنی كوشتاری كۆڵبەران لە لایەن كۆماری ئیسلامی و داوای‌ ئازادی‌ بەندكراوانی‌ خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات سازدرا.
لەم خۆپیشاندانەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی سیاسی، نوێنەرانی كۆمەڵێك حیزب و ڕێكخراوی سیاسی، تێكۆشەرانی كۆمەڵە و حدك و سازمانی خەبات ئامادەبوون.
سەرەتا لە لایەن هاوڕێ ئیبراهیم كۆنەپۆشی وەك بەڕێوەبەری خۆپیشاندانەكە بە ناوی دەستەی ڕێكخەری ئەم خۆپیشاندانە بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و دواتر هاوڕێ ئیبراهیم مەبەستی لەو گردبوونەوەیە باس كرد و كورتەیەكی لە ژیان و دۆخی كۆڵبەرانی كوردستانی ڕۆژهەڵاتی بۆ ئامادەبووان باس كرد.
 بەڕێزان شەهاب مەحموودی و پەژار حوسەینی بە نوێنەرایەتی سێ حیزبی ڕێكخەری خۆپیشاندان  بە زمانەكانی فارسی و كوردی پەیامێكیان پێشكەش كرد، بەڕێز كارۆخ باوەجانی لە لایەن پارتی سەربەستی كوردستان پەیامێكی پێشكەش كرد.
بەڕێز زانیار سۆهرابی وەك چالاكی مافی مرۆڤ وتارێكی خوێندەوە، كاك فەرهاد مورادی لە لایەن سازمانی دیموكراتیكی یارسان وتەیەكی پێشكەش كرد، بەڕێز كاك كەریم ئەڵاوەیسی وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد. هاوڕێ ئازاد شەریفی یەكێكی دیكە لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەكە ناوە ناوە دروشمی لە بابەت ئیدانەكردنی كۆماری ئیسلامی‌ و پشتیوانی لە كۆڵبەران و خواستەكانیان دەدا و جەماوەری ئامادەبوو لە كاتێكدا پۆستەڕو پلاكاردی تایبەت بە كۆڵبەر و ژیانی كۆڵبەرانیان بە دەستەوە بوو دروشەمەكانیان بە دەنگی بەرز دووپات دەكردەوە.
بڵاو كردنەوەی سروودە شۆڕشگێرانەكان و سروودی تایبەت بە خرۆشانی جەماوەری و ژیانی كۆڵبەران بابەتێكی دیكەی خۆپێشاندانەکە بوون كە ناوە ناوە بڵاو ئەكرانەوە. خۆپیشاندان كاتژمێر ١٣ بە كاتی ئۆسلۆ دەستی پێكرد و تا كاتژمێر١٤ درێژەی‌ هەبوو.
لە كۆتاییدا هاوڕێ ئیبراهیم كۆنەپۆشی بە نوێنەرایەتی هەر سێ حیزبی ڕێكخەری ئەو خۆپیشاندانە سوپاسی سەرجەم ئامادەبووانی كرد و كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە هێنا، شایانی باسە كۆمەڵێكی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی كۆمەڵە بە ئاڵای كوردستان و ئاڵای سووری كۆمەڵە و پۆستەر و دروشمی تایبەت بە ژیانی كۆڵبەران و داخوازییەكانیان بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون.

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی نۆروێژ

ناوەندی ڕاگەیاندن 08/11/2023 24/09/2017
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کۆماری ئیسلامی جینایەتی دژی مرۆڤایەتیی دەکات
ڕاگەیاندن 16/01/2026
ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ی کۆمەڵە، سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی نارازی ئێران و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی
ڕاگەیاندن 14/01/2026
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرەکەکوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب
بەڵگەنامەکان ڕاگەیاندن 11/01/2026
ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کوردستان لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕێژیمدا بێدەنگ نابێ
ڕاگەیاندن 06/01/2026
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?