پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: نە پاشكۆ، نە كوێخا
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > نە پاشكۆ، نە كوێخا
وتار

نە پاشكۆ، نە كوێخا

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/18 at 7:21 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ئێمەی كوردی ڕۆژهەڵات هەرچی لە دەستمان هات بۆ كوردی باشوور و پرۆژەی گشپرسییەكەیان كردمان: بەحەق پشتگیریی سیاسیمان لە داخوازیی ئەوان بۆ دەربڕینی مافی دیاریكردنی چارەنووس بەشێوەی ڕێفراندۆم كرد، ڕاگەیاندمان لە سەر ئەو ویستە ڕەوایەی ئەوان دا، لە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەختترین بارودۆخدا كارناڤاڵی شادیمان بۆ ڕێك خستن (كە بۆخۆشمان زۆر درووست و به ‌قازانج بوو)، بەعزێكمان و لەوانە بەتایبەتی كۆمەڵە بە هێزی پێشمەرگەش لە شەڕەكانیشیان بەدژی داعش بەشداریمان كرد و بۆ بەرگری لە كەركووكیش هەر ئامادە بووین، لە كاتی گیرانەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەش بە دڵ و بە هەست لەگەڵیان بووین و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانمان لەو هەست و هەڵوێستەی خۆمان پڕ كرد. هەموو ئەوانەش هەستی ڕاستەقیەی كوردپەروەرانە و حەقخوازانە بوون و جێی ڕێز و پێزانینن.
بەڵام نابێ لەبیرمان بچێتەوە باشوور و هەرێم پارچە كوردستانی ئەوانە، ئەوانن كە بڕیاری لەسەر دەدەن و ئەوانیش لێی بەرپرسن. خۆ تێوەردانی ئێمەمانان سنوورێكی هەیە، خۆ لێ بەخاوەن كردنیان ئەندازەیەكی هەیە. بەعزێك لە دۆستان و دڵسۆزان لە فەیسبوك و لە دنیای مەجازی تەنانەت خۆیان لێ كردبوون بە فەرماندە و سەركردە و لە هەزاران كیلۆمێتر دوورترەوە بڕیاریان بۆ دەدان: لە ڕاپەڕینەكەی خانەقین وا بكەن و وا مەكەن (كە هەر ڕاپەڕینی تێدا نەكرابوو)، لە فڵان شوێن و فیسار شوێنیش ڕاپەڕین بكەن، لە جەبهەی پردێ مەكشێنەوە، فڵانە كەسە لە فڵانە حیزبەی خۆتان دەركەن و هتاد. من لە ڕۆژانی ڕابوردوودا لە زۆر كەسم ڕاسپارد كە ئەندازە ڕاگرن، خۆتان مەكەن بە بەرپرسی ئەوان چونكوو‌ نە واقیعیە و نە جێگە دەگرێ و نە بۆخۆشیان لێمان قبووڵ دەكەن، مەچنە ناو وردەكاریی كێشەی ناوخۆی حیزبەكان یان نێوان حیزبەكانی ئەوان چونكوو لە كوتاییدا هەر ئێمەی تێدا پیاوخراپ دەبین. بەڵكوو بەگشتی لە یەكڕیزی پشتیوانی بكەن كە بەڕاستیش هەر ئەوە لە بەرژەوندی گەلی كورد دایە.
بێگومان ڕووداوەكانی هەفتەكانی ڕابوردوو لە هەرێمی كوردستان لە زۆر ڕووەوە تەجرەبەی زۆر گەورەیان تێدابوو كە حەقە ئێمەی كوردی ڕۆژهەڵات بەوردی تاوتوێی بكەین و دەرسی لێ وەرگرین و بۆ داهاتووی خۆمان بەكاری بهێنین. وەكوو هەمیشە پشتیوانیی لە پارچەكانی دیكەش بكەین، بەڵام هەر وەك نابێ ببین بە پاشكۆی هیچ پارچەیەكی دیكە، ناشبێ ببین بە كوێخایان. بەكورتی، هەموو ئەزموونەكان ڕاست و ڕەوا بوونی ڕۆژهەڵات تەوەریمان بۆ دەردەخەن و دەیسەلمێنن.

ناوەندی ڕاگەیاندن 18/11/2023 09/11/2017
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?