پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!
هاوپەیمانییەکان

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:39 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

 ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

    هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

ئێوارەى رۆژى دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی (١٩ی فێوریەی ٢٠١٨ی زایینی) لە لایەن هێزە ئینتزامی و بەسیج و لیباس شەخسییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کرایە سەر کۆبوونەوەی دەروێشە گونابادییەکان لە شەقامی پاستارانی تاران لە گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم.

بە پێی دوایین هەواڵەکان  لة ئەنجامى ئەو هێرش و پەلامارانەدا، ژمارەیەک کەس كوژراون و بريندار بوون، بەڵام ئاماری وردی ئەو کوژراو بریندارانە هێشتا ناڕوونە. بە قسەى وتەبێژی هێزی ئینتزامی تاران ٥ کەس لە بەسیج و لیباس شەخسی و هێزە ئینتزامییەکان کورژاون و باس لە دەستگیر کردنی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەو دەروێشانە لە لایەن دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکرێت.

کۆبوونەوە و خؤپيشاندانى دەروێشە گونابادییەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕێن بە کۆنترۆڵ کردنی ماڵی دوکتور “نوورعەلی تابەندە” سەرۆکی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی ناسراو بە “دەروێشە گونابادییەکان” بە بیانووی دروست کردنی ئیست و بازڕەسی (خاڵی پشکنین) و هەروەها ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی “نیعمەتوڵڵا ریاحی” یەکێک لە ڕێبەرانی دەروێشەکانی ئەم تەریقەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم لە باکووری تاران دەستی پێکرد. لە ماوەی ساڵانی دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تر لەم چەند ساڵەی دواییدا گوشارێکی زۆرتر بۆ سەر ئەم گرووپە ئایینییە لە ئێران هاتۆتە ئاراوە و بە هەزاران کەسیان لێ دەستگیر و راپێچی زيندانەكان كراوە و سزاى قورسی زيندان و دورخستنەوە و كوشتنيان بە سەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکووم کردنی دەستگیری، سەرکوت و داپڵۆسین، کوشتن و بڕین و هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕێڕەوانی تەریقەتی نیعمەتوڵڵای و باقی باوەڕمەندانی ئایین و ئاينزاكانيتر، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵ و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی جیهان، هەموو ئازادیخوازانی جیهانی و ئێرانی دەکات، دژی سەرکوت و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دەروێشە گونابادییەکان و باقی باوەڕمەندانی جیاواز لە ئایینی ڕەسمی ئێران، دەستگیری و کوشتن و بڕینیان بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت بەرامبەر بەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی بێ دەنگ نەبن.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی

٢٠ی فێورییەی ٢٠١٨ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 20/02/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?