پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان
هاوپەیمانییەکان

پشتیوانی ناوەندی هاوكاری لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی كاسبكاران و بازاڕییانی شارەكانی بانە و پیرانشار لە ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەكانی ئەم شارانە دوكان و بازاڕییان داخست.
ئاشكرایە لە ئێستادا بە هەزاران كەس لە خەڵكی ئەو شارانە لە ئەنجامی سیاسەتی دواكەوتوو ڕاگرتنی بواری ئابووری كوردستان لە لایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییەوە، بژیوی ژیانیان لەو سنوورانەوە دابین دەكەن. داخستنی سنوورەكان لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە بە هەر بیانوویەكەوە كاریگەری خراپی لە سەر ژیان و گوزەرانی ئەو هەزاران كەسە و بنەماڵەكانیان بووە.
خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە ناڕەزایەتی بەو بێ  مافییەی خەڵكی كوردستان دووكان و بازاڕەكانیان داخست و ئه م دوواییانه ش خەڵكی شاری مەریوان بۆ هاوپشتی لەگەڵ خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار دووكان و بازاڕەكانی داخست. پشتیوانی خەڵكی شاری مەریوان لە داخوازی و مانگرتنەكەی خەڵكی شارەكانی بانە و پیرانشار دەرخەری هاوچارەنووسی خەڵكی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا نیشانەیەكە لە پێگەیشتووی لە خەباتی مەدەنی خەڵكی كوردستان بۆ دەستەبەر كردنی ماف و داخوازییەكانیان.
ناوه ندی هاوكاری حیزبه كانی كوردستانی ئێران وێڕای مەحكووم كردنی داخستنی سنوورەكان و گوشار هێنان بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك لە لایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییەوە ئەم جووڵانەوە مەدەنییەی شارەكانی بانە، پیرانشار و مەریوان بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانی خۆی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی ئەو شارانە دەر دەبڕێت. جێی وەبیرهێنانەوەیە كە هاوپشتی و هاوخەباتی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان، سەركەوتن و دەستبەری مافەكانی خەڵكی كوردستان گەرەنتی دەكات.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 01/03/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?