پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان
هاوپەیمانییەکان

پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:36 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫5 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

8ی مارسی هەموو ساڵێك وەبیرهێنەری مێژوویەك لە تێكۆشانی بێ وچانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ دابینبوونی مافەكانیان و گەیشتن بە یەكسانیی راِستەقینەی نێوان مرۆڤەكانە.
161 ساڵ لەمەوپێش، لە ڕێكەوتی 8ی مارسی 1857ی زایینیدا ژنانی كرێكاری كارگەكانی ڕستن و چنین لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ڕژانە سەر شەقامەكان و ویستی ڕەوای خۆیان لەمەڕ زیاتركردنی مووچە، كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كار و باشكردنی دۆخی نالەباری كاریان هێنایە گۆڕێ. ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن پۆلیسەوە بە توندی سەركوت كرا و ژنانی بەشدار لە خۆپیشاندانەكەدا كەوتنە بەر كوتان و لێدان. ساڵی 1975 ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو ڕۆژەی وەكوو ڕۆژی جیهانیی ژنان و بۆنەیەك بۆ داكۆكی لە مافی یەكسانیی ڕەگەزی لە هەموو بوارەكانی ژیانی تاكەكەسی و كۆمەڵایەتیدا دیاری كرد. لەو كاتە بە دواوە هەموو ساڵێك ژنانی جیهان 8ی مارس دەكەنە دەرفەتێك بۆ دەربڕینی دەنگی خۆیان دژ بە ستەم و هەڵاواردنی ڕەگەزی و هەوڵەكانیان بۆ یەكخستن و ڕێكخستنی تواناكانیان لە پێناوی وەدیهێنانی جیهانێكی باشتر و مرۆڤتەوەرانەتردا چڕ دەكەنەوە.
لەم نێوانەدا ژنانی كۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا خەبات و تێكۆشانێكی ماندوویی نەناسانەیان بۆ پاشەكشەكردن بە سیستمی كۆماری ئیسلامی و یاساكانی كە لەسەر بناغەی چەندین جۆر هەڵاواردن و یەك لەوانەش ستەم و هەڵاواردنی ڕەگەزی دژ بە ژنان بنیات نراوە، بەڕێوە بردووە. ئەو سیستمە سیاسییەی كە ئێستا وەكوو وەیشوومەیەك باڵی بەسەر وڵاتەكەماندا كێشاوە، هەم میراتگری كۆمەڵێك داب و نەریتی پیاوسالارانەیە كە خۆبەخۆ دژ بە ویستی ڕەوا و ئەمڕۆیی ژنانی یەكسانیخواز كار دەكات و هەم بۆ خۆی بەرهەمهێنەری كولتوور و عەقڵیەتێكی ئیدئۆلۆژیكە كە ژن لەو كولتوورەدا خاوەنی هیچ مافێك و هەڵگری هیچ بایەخێكی مرۆیی نیە و تەنیا وەكوو ئامراز و كاڵا و كۆیلەیەك بۆ خزمەتكردن بە پیاوان و دەزگای بەرهەمهێنانی حەشیمەتێكی گوێڕایەڵ و پەروەردەكردنی سەرباز بۆ بەردەوامی و مانەوەی سیستم چاوی لێ دەكرێت.
لە دیارییەكانی ئەو سیستمە بۆ ژنان دەتوانین ئاماژە بۆ هەڵاواردن لە بواری میرات، یاسای فرەژنی و یاساكانی دیكەی تایبەت بە پێگەی ژن لە بنەماڵە و ژیانی هاوبەشدا، قەساس و حەد و تەعزیر و خوێنبایی، ڕەواییدان بە قەتڵی نامووسی، دەستدرێژیی سێكسی لە زیندانەكاندا، بەردبارانكردن، گەشتی ئیرشاد، حیجابی زۆرەملی و بەربەست دانان بۆ بەشداریی چالاكانە و ئازادی ژنان لە بوارەكانی ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیدا بكەین كە لە دووتوێی هەواڵەكانی پێوەندیدار بە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان و كارەساتەكانی پێوەندیدار بە ژیانی ژنان وەكوو تووشبوون بە مادە سڕكەرەكان، خۆكوژی و خەمۆكیدا خۆی دەنوێنێت و بەشێكی زۆر كەم لەو ڕاستییانە لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ڕەنگ دەداتەوە.
لە وەها كۆمەڵگا و سیستمێكدا ژنان و پیاوانی یەكسانیخواز ئەركێكی زۆر قورسیان بۆ هەڵگرتنی بەربەستەكان لە ئەستۆیە و لەگەڵ هەڕەشە و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی كۆنەپارێز و دواكەوتووی كۆمەڵگا بەرەوڕوو دەبنەوە كە چاوی بە دیتنی پێناسەیەكی نوێ و مرۆڤسالارانە بۆ پێگەی ژن و پێكهێنانی هاوسەنگییەكی ڕاستەقینە لە نێوان ژن و پیاودا هەڵنایەت.
لەگەڵ ئەوەشدا ژنانی خەباتكاری ئێران و كوردستان بوێرانە بۆ داكۆكی لە مافەكانی خۆیان ڕاوەستاون و تێچووی قورسی ئەو خەباتە هەرگیز نەبۆتە هۆی ئەوەی كە ژنان لە داوا ڕەواكانی خۆیان پاشگەز ببنەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا خەباتی ژنان بۆ لابردنی كۆسپەكانی سەر ڕێگای وەدیهێنانی مافەكانیان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بۆتە بەشێكی دانەبڕاو و پێشەنگی خەباتی هەموو چین و توێژە ماف پێشێلكراوەكان بۆ بە چۆكداهێنان و ڕووخاندنی سیستمی سەرەڕۆ و دژەمرۆیی كۆماری ئیسلامی.
لە خۆپیشاندانە تابۆشكێنەكانی زستانی ئەم ساڵیشدا ژنان بە بەشداریی خۆیان لە ڕێكخستن و بەهێزكردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەكانی خەڵكدا توانیان ڕۆڵێكی ئازایانە بگێڕن و ببنە هێما و پێشەنگی بەشێك لە ناڕەزایەتییەكان. نموونەی هەرەدیاری ئەو هەوڵانەی ژنان، ڕووداوی لابردنی حیجابی زۆرەملی وەكوو یەكێك لە هێماكانی دەسەڵاتی ژنكوژی كۆماری ئیسلامییە كە لە هەنگاوی بوێرانەی كچێك لە شەقامی ئینقلابی تارانەوە دەستی پێكرد و سەرەڕای ئەوەی كە ڕێژیم هەوڵی داوە بە هەڕەشە و سەركوت و گرتن و لێدان، پێش بە پەرەسەندنی ئەو جۆرە ناڕەزایەتییانە بگرێت، لە ماوەیەكی كورتدا چالاكیی “كچانی شەقامی ئینقلاب” بوو بە نەریتێكی گشتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی ژنان دژ بە كۆماری  ئیسلامی و یاساكانی.
ئێمە وەكوو ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی 8ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بەتایبەتی ژنانی یەكسانیخوازی وڵاتەكەمان، پشتیوانیی خۆمان لە هەموو داوا ڕەواكانی ژنان بۆ پێكهێنانی كۆمەڵگایەكی بەختەوەر و ژیانێكی مرۆیی كە لە ڕاستیدا داواكاری و ویستی هەموومانە، دەردەبڕین، لە هەر دەرفەتێكدا و لە هەر تریبوونێكەوە كە لە بەردەستماندا بێت، دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاواری مافخوازانەی ژنانی بەندكراوی وڵاتەكەمان و خەبات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییەكانیان بە ئەركی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.

سڵاو لە ژنانی مافخواز و خەباتگێڕی وڵاتەكەمان

سەركەوتوو بێت خەباتی یەكسانیخوازانەی ژنان

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی کوردستانی ئێران
8ی مارسی 2018ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 05/03/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?