پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ‎نەورۆز هێمای ژیانەوە و پێكەوە بوون
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ‎نەورۆز هێمای ژیانەوە و پێكەوە بوون
هاوپەیمانییەکان

‎نەورۆز هێمای ژیانەوە و پێكەوە بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:34 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫5 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە

‎خەڵكی خەباتگێڕی كوردستانی ئێران!
‎لە كاتێكدا بەرەو پیری نەورۆز و سەری ساڵی نوێ دەچین كە كوردستانی ئێران لە ژێر زەبر و زەنگ و سیاسەتی سێدارە و سەركوتی سیستماتیكی رێژیمی ئێران،ساڵێكی پڕ لە حەماسەتی ئەزموون كرد.
‎بەرچاوترین ڕووداوی سیاسی ئەم ساڵی خۆپیشاندان و نارەزایەتی سەرتاسەریی ئێران بوو كە  بەشێك لە شارەكانی كوردستانیشی گرتەوە. ئەوەی لە ئێران روویدا، دەرخەری وەڕێكەوتنی ڕاپەڕینیێكی راستەقینەی جەماوەری بە مانای وشە بوو. خۆپیشاندانەكان ریشەیان لەو ناڕەزاییانە‌دا بوو كە لە دژی هەژاری و بێ دەرەتانی و كارەساتی ژینگەیی هاتوونە كایەوە.
‎پێكهاتەی سەرەكیی ئەم راپەڕینە جەماوەرییە بریتی بوو لە خەڵكی ڕەش و ڕووت و هەژاری ناوچە پەراوێزخراوەكان . لەم ڕوویەشەوە دەكرێ بڵێین كە كۆماری ئیسلامی لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییەوە، تووشی هەرەس هێنان بووە.
‎بەرچاوترین تایبەتمەندیی ڕاپەرینی ئەم جارە، كردنە ئامانجی رێبەری و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو لە تەواوییەتی خۆیدا. هەر چەند سەرانی رژێمی ئێران هەوڵیان دا سەرەداوی ئەم خۆپیشاندانانە گرێ بدەن بە دەستی دەرەكییەوە، بەڵام ڕاستییەكەی ئەوەیە، كە حكوومەت بە تەواوی لە ئاستی ویست و داواكاریەكانی خەڵك دەستەوەستانە و توانای چارەسەركردنیانی نیە.
‎لایەنی دیاری ئەم خۆپیشاندانانە، بەشداریی خەڵكی شۆڕشگێڕی كرماشان لە خۆپیشاندانی سەراسەریی ئێراندا بوو ، بە جۆرێك كە قورسایی و سەنگی تایبەتیی هەبوو. خەڵكی ئەم بەشە لە نیشتمان بە دروشمی شۆڕشگێڕانە و هەڵوێستی نیشتمانییان، بەرەوڕووی هێزی داپلۆسێنەر و سەركوتكەری كۆماری ئیسلامی بوونەوە. لە راستیدا پارێزگای كرماشان ئەم جارە فاكتەرێكی كاریگەرو ئیلهامبەخشی ناڕەزایەتی و بزووتنەوەی ئێعترازیی كوردستان و ئێران بوو.
‎بوومە لەرزەكەی كرماشان، لە دەركەوتنی بوومەلەرزەی سیاسیی ئەم جارەدا كاریگەری هەبوو. ئەم ڕووداوە وەبیری گەلانی ئێرانی هێنایەوە كە پانتایی و قووڵایی گەندەڵی و دزی و ناكارامەیی كۆماری ئیسلامی تا چ رادەیەكە. پەیامێكی دیكەی ئەم بوومەلەرزیە ئەوە بوو، كە گەلانی ژێر ستەمی ئێران بەرامبەر بە كۆماری ئیسلامی هاوچارەنووسن.
‎هەر بەو پێیە، بینیمان كە خەڵكی كوردستانی ئێران دوای ڕوودانی بوومەلەرزەكەی كرماشان، بە چ هەستێكی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییەوە بە هانای هاونیشتمانانی لێقەوماوی خۆیان لە پارێزگای كرماشانەوە چوون. وەڕێخستنی كەمپەین و بەڕێكردنی كاروانی یارمەتی، بەشێك لەو هاوپێۆندییە بوو كە تەنانەت هاوسۆزی و یارمەتیی كوردانی دەرەوەی وڵاتیشی بۆ لێقەوماوان گرتەوە. ئەم هاوسۆزی و هاوپێوەندییە بەدەر لە لایەنی ئەخلاقی  ومرۆیی، وێنەیەكی دەگمەنی لە هاوخەباتی و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانی ئێران خستە روو، بە جۆرێك كە كارەساتی سروشتی و حەماسەی نەتەوەیی ئاوێتەی یەكتر بوون. ئەمەش وەك سەرمایەیەكی مەعنەوی و پڕبەهای ڕەوتی ڕزگاری نەتەوەییە.
‎لەم ساڵدا، سیاسەتی زەبروزەنگ و سەركوتی سیستماتیك وەك سیاسەتی هەمیشەیی و بەشێكی جیانەكراوە لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوام بوو. لە سێدارەدانی ئازادیخوازان ، زیندانیكردن و بێ سەروشوێنكردنی جیابیران و چالاكانی مەدەنی و تێكۆشەرانی  سیاسی، كوشتن و برینداركردنی خەڵكی كاسبكار لەناوچە سنووریەكان  بەشێك لەم سەركوتە سیستماتیكە بوو.
‎خاڵێكی دیكەی جێی سەرنج، هاتنە سەر شەقامی بەشێكی بەرچاو لە خەڵكی شارو ناوچەكانی كوردستانی ئێران بوو بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی باشووری كوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی، هەروەها دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە كوشتنی كاسبكاران كە دەزگا ئەمنییەتییەكانی ڕژیم بە هێزی سەركوت و توندوتیژی بەروڕوویان بوونەوە. لە ئەنجامی ئەم سەركوتەدا ژمارەیەكەی بەرچاو لە رۆڵەكانی نیشتمان دەستگیر و زیندانی كراون.لایەنی دیاری ئەم خۆپیشاندانە حوزوری بەرچاون كچان و ژنانی ئازادیخوازی كوردستان بوو كە مخابن ژمارەیەكیان دەستگیر و رەوانەی سیاچاڵەكانی رێژیم كران.
‎ئەمساڵ كە رابرد، دەستپێكەكەی نەورۆزی جامانەكان بوو. دوای ئەو هەموو حەماسەتە كە ئاماژەیان پێكرا، جێی خۆیەتی نەورۆزێك كە دادێ، بە هەمان شكۆوە و بە هەمان حەماسەوە بە جامانە و هەوری و لەبەركردنی جلوبەرگی كوردی و هەڵگرتنی گوڵی سوور بڕازێندرێتەوە و لە گەل ژیانەوەی سروشت، ژیانەوەی نەورۆزی جامەنەكان بۆ نیشتمان بكرێ بە دیاری.هەر بۆیە داواكارین یەك دەنگ  و یەك هەڵوێست، بەرەو پیری نەورۆز و سەری ساڵی نوێ بچن.
‎بێگومان هاوخەباتی و یەكڕیزیی نەتەوەكەمان، رەمزی سەركەوتنمانە. لەم روانگەیەشەوە داوا لە سەرجەم خەڵكی كۆڵنەدەر و نیشتمانپەروەی كوردستانی ئێران دەكەین بە هەمان ئیرادە و رۆحیەی هاوخەباتییەوە لە خەباتی نەتەوەیی-دێموكراتیكی خۆیان بەردەوام بن و ریزەكانی خۆیان بەهێزتر و پتەوتر بكەن و سەری ساڵی نوێ پیرۆز بكەن.
‎لە كۆتاییدا لە ئێستاوە پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی لە سەرجەم هاونیشتمانان و رۆلە ئازادیخوازەكانی دەكەین و هیوادارین ساڵی داهاتوو، ساڵی هاوخەباتی و دەستكەوتی زیاتر بێت بۆ نەتەوەكەمان.

سەركەوێ ئیرادەی نەتەوەیی و هاوخەباتیمان
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
۱۷/۱۲/۱۳۹٦
پێكهاتوو لە:
كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 09/03/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?