پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پشتیوانی لە مانگرتن و ناڕەزایەتی‌دەربڕینی شارە سنوورییەكان دەكەین!
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > پشتیوانی لە مانگرتن و ناڕەزایەتی‌دەربڕینی شارە سنوورییەكان دەكەین!
هاوپەیمانییەکان

پشتیوانی لە مانگرتن و ناڕەزایەتی‌دەربڕینی شارە سنوورییەكان دەكەین!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 7:12 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

 ماوەی چەند ڕۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵكی شارە سنوورییەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان دژی داخرانی سنوورەكان، درێژەی هەیە. ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینە مەدەنییە لە شێوەی كۆبوونەوە لە بەر دەركی فەرمانداریی شارەكانی جوانڕۆ و بانە و مەریوان و سەقز، هەر وەها لە شێوەی ڕاخستنی سوفرەی بە تاڵ و كۆبوونەوە لە دەوری ئەو سوفرەیە خۆی نواندوە. ئەم حەرەكەتە مەدەنییانە شارەكانی سەردەشت و پیرانشاریشی گرتووەتەوە  و چاوەڕوان دەكرێ  بۆ شارەكانی دیكەش پەل بهاوێ  و هەر وا درێژەی هەبێ.
 ئاشكرایە كە ژیانی ژمارەیەكی زۆرلە دانیشتوانی زەحمەتكێشی شار و ناوچە سنوورییەكان لە ڕێگای كۆڵبەرییەوە دابین دەبێ.  ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی بەربەرەكانی لە گەڵ هاتنی كەلوپەلی قاچاغ‌دا، سال بە ساڵ توند و تیژی و تاوان و سەختگیریی دژی كۆڵبەران  زیاتر كردوە. سەرەڕای كوشتن و برینداركردنی سەدان كۆڵبەر و دەستبەسەرداگرتنی بارەكانیان ولە نێوبردنی وڵاغی بارییان،  بەردەوام هەوڵی  پەكخستن و نەهێشتنی ئەم  تەنیا سەرچاوەی ژیان و داهاتی  دەیان هەزار بنەماڵەی  هەژار و دەسكورتی ئەو ناوچانەی داوە. بە تازەییش وێڕای داخستنەوەی سەر لە نوێی سنوورە كۆڵبەرییەكان، یاسا گومرگییەكانی لە زیانی هاوردەكاران و فرۆشەران گۆڕیوە و بەم جۆرە جارێكی دیكە ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵكەی خستووەتەوە مەترسی. راستییەك كە  ئەوەندەی دیكە تووڕەیی و بێزاریی خەڵكی ئەو ناوچانەی لێ كەوتووەتەوە ئەوەیە كە كاربەدەستان، هیچ  پڕۆژە و بەرنامەیەكی ئابوورییان  بۆ ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵكە نیە كە كۆڵبەری و هێنان و فرۆشتنی كەلوپەل لە سنوورەكانیان لێ قەدەغە كردوون.
 ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕێنی خەڵكی شارە سنوورییەكان، بە حەرەكەتێكی مەدەنیی هەڵگری داوا و داخوازی ڕەوا و ئینسانی دەزانێ و بە تەواوی پشتیوانیی لێ دەكا.  نیشاندانی سوفرەی بەتاڵ و دەنگهەڵبڕین دژی ئەو هەمووە  تاوان و قەدەغە و قۆڕغە كە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بۆ پەكخستنی  سەرچاوەی ژیانی زەحمەتكێشترین بەشەكانی خەڵك بەڕێوەیان دەبا، سەرەتاییترین مافی ئەو خەڵكەیە
. ئێمە لە كاتێك دا سڵاو بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی كۆڵنەدەرانەی مانگرتوان دەنێرین، داوا لە خەڵكی شار و ناوچەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین دەنگی خۆیان تێكەڵ بە دەنگی مانگرتووانی شارەكانی جوانڕۆ، بانە، سەقز، مەریوان، سەردەشت و پیرانشار بكەن. پاشەكشەی كاربەدەستان و ملدانیان بۆ داخوازە ڕەواكانی مانگرتوان و ناڕازییان، لە گرەوەی درێژەی ئەو حەرەكەتە و پشتیوانیی خەڵكی شارەكانی دیكە لە مانگرتنی شارە سنوورییەكان دایە.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

١٨/٤/٢٠١٨
٢٩/١/١٣٩٧

(پێكهاتوو لە:
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی دیموكراتی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان)

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 19/04/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?