پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: بانگەوازیكی بەپەلە لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێرانەوە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > بانگەوازیكی بەپەلە لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێرانەوە
هاوپەیمانییەکان

بانگەوازیكی بەپەلە لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێرانەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 7:10 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ئەگەری ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی هەیە،
هەڵمەتێكی گستی و خێرا بۆ رزگاركردنی گیانی ئەو پێویستە!
لە ڕۆژی سێشەمە ١١ی بانەمەڕەوە، بەندیی سیاسیی كورد رامین حوسێن پەناهی بۆ قەرەنتینە راگوێزراوە. نیشانەكان ئەوە دەگەیەنن كە جەڵلادەكانی كۆماری ئیسلامی نیازی ئێعدامی ئەو لاوە كوردەیان لەم ١-٢ رۆژە دا هەیە. بە سەرنجدان بە تەئیدكرانەوەی حوكمی لە سێدارەدانی  ڕامین لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات و هەر وەها بە وەبەرچاوگرتنی ڕق و دوژمنایەتیی لەمێژینەی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر خەڵكی كوردستان و لەمانەش گرنگتر، پێویستیی ئێستای ئەو ڕێژیمە بە چاوترساندنی خەڵكی وەزاڵەهاتووی شارو ناوچەكانی كوردستان، نیگەرانی لە ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی زۆر جیددییە.

لەم دوا ساتانەی ژیانی ئەو لاوە كوردە دا، تەنیا شتێك كە دەتوانێ ئەم ڕێژیمە لە بڕیاڕی ئێعدامی ئەو پاشگەز بكاتەوە، بەرز بوونەوەی دەنگی نارەزایەتیی هاوزمانان و هاونیشتمانانی رامین و هەموو مرۆڤە بە ویژدان و بە هەڵوێستەكان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی كۆمەڵێك كەمپەین و چالاكی لە نێوخۆی رۆژهەلات و لە ولاتانی ئورووپایی بڵاو بوونەتەوە. ئێمە وێڕای پشتیوانی لە كۆبوونەوە و ڕێپێوان و هەر حەرەكەتێكی دیكە بۆ بەرگری لە گیانی رامین حوسێن پەناهی و مەحكوومكردنی بڕیار و نیەتی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە، لە هاونیشتمانان لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات داواكارین دوایین دەرفەتەكان بۆ دەنگ هەڵبڕین دژی ئەم تاوانە، لە دەست نەدەن. چاوەروانیمان ئەوەیە هەڵمەتێكی خێرا و گشتی بۆ راكێشانی سەرنجی بیرورای گشتی بۆ لای تاوانێك كە خەریكە روو بدا ، وەڕێ بخەن.

لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی بەرگری لە مافی مرۆڤیش داوا دەكەین هەولەكانی خۆیان بە مەبەستی نەجاتی گیانی رامین حوسێن پەناهی، زیاتر و خێراتر بكەن.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
پێكهاتوو لە:
حیزبی دیموكراتی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
١٢/٢/١٣٩٧
٢/٥/٢٠١٨

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 06/05/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?