پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ژنان و ئەركەكانیان لەم دەورە تازەدا
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > ژنان و ئەركەكانیان لەم دەورە تازەدا
وتار

ژنان و ئەركەكانیان لەم دەورە تازەدا

ناهید بەهمەنی
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/18 at 6:27 PM
ناهید بەهمەنی
بڵاوکردنەوە
‫6 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ئەو دەقەی لە خوارەوە پێشكەشتان دەكرێت دوا بەشی وتووێژێكی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتە لەگەڵ ناهید بەهمەنی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە سەبارەت بە وەزیفە و ئەركەكانی ژنان لە ئێستای بارودۆخی قەیراناویی ئێران و كۆماری ئیسلامی كە لە ڕۆژهەڵات تیڤیدا بە بۆنەی 28ی گەلاوێژەوە بڵاو كراوەتەوە.
بڵاو كراوەتەوەدەركردنی فەرمانی هێرش بۆ سەر كوردستان دواین پەلەقاژەكانی ڕژێمی تۆتالیتێری ئیسلامی بۆ سەر كورد و كوردستان بوو و دژ بە هەموو ئەو دەسكەوتە ئازدی‌خوازانەی كە كورد دەستەبەری كردبوو. كوردستان تەنیا شوێنێك بوو لە وڵاتی ئێراندا كە ڕێكخراوە پیشەیی و فەرهەنگی و سیاسییەكانی چالاك بوون و كاریگەرییان هەبوو لەسەر ڕای گشتی. یەكەم ڕێكخراوەی ژنان لە كوردستاندا دامەزرا، ڕێكخراوەی سنفیی كرێكاری، موعەلیمان و لاوان هەموو چالاك بوون و خۆیان سازمان دەدا بۆ گەشانەوەی ژینگەیەكی ئازاد. ئەوەی كە دەڵێن لە كاتی ئاسایی و ئارامیدا بە ساڵها دەستەبەر دەكرێت لە كاتی شۆڕش و هەساتانەوەدا  ئەوە لە كوردستاندا تەجروبەی كرا كە بە چەند مانگ هاتە دی. خەڵك وشیار ببوونەەوه و‌ ژنان هێزی سەرەكی بوون لە خزمەتی مرۆیی و لە زۆر بوارەكاندا وەكوو نەورۆزی خوێناویی سنە و حەرەكەتی جووتیاران و كۆچی مێژوویی مەریوان و هتد. ژنان تەنیا بە كەیسی مافی ژنانەوە سەرقاڵ نەبوون، هەروەها لە ڕێكخراوە سێنفی و سیاسییەكاندا بەشدار بوون. ڕژیم كاتێ كە هەموو شوێنێكی سەركوت كرد و دوایین نیشانەكانی ئازادیی خەفە كرد هاتە سەر كوردستان كە وەكوو ناوەندی ئازادی ناسرابوو. وەكیتر، ڕێكخروە دێمۆكراتیكەكان لەوێ چالاك بوون و ئەمە بۆ ڕژیم تەحەمول نەدەكرا و هەموو خەباتكارانی كورد دەیانزانی كە دەرگای ئازادی لە كورستانیش دادەخات و كۆمەڵە بەمەی زانی و ڕاگەیاندنی دەركرد و وتی دەبێ بە جۆرێكی دیكە خەڵك خۆیان سازمان بدەن و پێشبینییەكانی كۆمەڵە درووست بوون و هاتنەدی. ڕژیمی ئیسلامی كە زۆربەی شوێنیەكانی دیكەی هێنابوویەوە ژێر كونترۆڵی خۆیەوە، زۆر ئاسایی نەبوو ڕێگە بدات لە شوێنێكدا ئازادی و ئازادی‌خوازی هەبێت و بەردەام بێت و زۆر ئاسایی بوو ئەو حوكمە دەربكرێت و لەو ڕۆژە‌وە تاكوو ئێستا كورد خەباتەكەی بەردەوام بووە و نەچۆتە پەراوێزەوە.
ژنان هێزێك بوون كە ساڵهای ساڵ سەركوت و خەفە كرابوون و بەو شێوە كە دەبوو لە مەیداندا نەبوون، بەڵام كاتێك كە دەلاقەیەك كرایەوە بە هەزاران ژن هاتنە مەیدانی خەباتەوە و زۆربەیان پێشینەی كاری سیاسی و مافی مرۆییان نەبوو. ئەمانە‌ لە دەسكەوتەكانی دۆخی شۆڕشگێڕانەیە كە ناهێڵێت كەس لە پەراوێزدا بمێنێتەوە‌ و هەموو كەس چالاك دەكاتەوە و لە كوردستاندا ئەمە دیار بوو، ژنان لە هەموو بوارەكاندا هاتنە مەیدانەوە و لە حەرەكەتی یەكێتیی جوتیاران و دانانی ئیەكێتیی ژنان و یارمەتیدانی پیشمەرگە لە شەرەكاندا و ڕێپێوان بۆ مەریوان بۆ پشتیوانیی لە كۆچی مێژوویی مەریوان و فەعالییەت و چالاكی لە ڕێكخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەكاندا و هاتنیان بۆ ناو حیزبەكان و كاری سیاسی. ژنان هێزی بەرچاو بوون و زۆرینەی ئەو ژنانە بوون بە سەمبۆل و سیمای ئازادی‌خوازی و زۆریان بە داخەوە شەهید بوون و ئیعدام كران و جەوانترین ژن لە ئێران،  كە چووە پای ئیعدام و داری سێدارە ژنی كورد بوو. هەست بەوە كرابوو كە نەتەوەی سەركوت‌كراو ژنیشی ئازاد نابێت و بۆیە ژنانی كوردستان لە هەموو بوارێكدا بوونیان هەبوو، زۆرێك لەو ژنانە كە خەڵكی ناوچەكانی دیكەی ئێران دەهاتن، پێیان سەیر بوو كە ئەم ژنانە چۆن سازمان دراون كە لە چینی جیاوازی كۆمەڵگاش بوون. یەكەم كۆبوونەوەی ژنان لە گوندی ولەژێری مەریواندا كرا كە 50 بۆ 60 ژن لە هەموو چینێك كۆبوونەوه و‌ بڕیاری بەرەنگاری دژی ڕژیمیان دا و هەر واشیان كرد. ژنان ڕۆڵێكی زۆر سەرەكی و بەرچاو و باڵادەستیان هەبوو، كەس بە بیریدا نەدەهات ئەوانە ژنی ماڵەوە بوون؛ هیوادارم نموونەی ئەم زۆر بن.
لە بارودۆخی ئێستادا كەشەكە گونجاوە و ڕژیمی ئێران لاوازە و گوشاری لەسەرە و بە زۆر خۆی ڕاگرتووهە، ژنان چ وەك ژنی شەهید و دایك و خوشكی شەهید هەن و بە درێژایی ئەم چەند ساڵە كوردستان ناوچەیەكی گەمارۆدراو بووە  و ژنانێكی زۆر بە تەنیا ماونەتەوە و وەكوو دایك و باوك بوون و لە زەمینەی خوێندنیشدا بەردەوام بوون. لە هەموو بابەتێكەوە ئێمە كەممان نییە و لە ئاستی سەراسەریدا ئێستا وا دەخوازێت لە پەراوێزدا نەبین و ئەوان ئاشنا بە ئەزموونی خۆمان بكەین  و هەوڵ بۆ یەكێتیی ژنان بدەین لە هەر پێگەیەكی چینایەتی بێت. دەبێت ئێمە لەگەڵ ژنانی ئێران یەكدەنگ بین و هەوڵ بدەین جیا لە خەباتی نەتەوەیی جۆرێك لە یەكێتی و هەمبەستێگی لەگەڵ ژنان بپارێزین. هەرچەندە جۆرێك لە باڵادەستیی ژنانی نەتەوەی باڵادەست هەیە  كە دەبێت بكۆشین ئەوە لە قاو بدەین و هەوڵ بۆ یەكگرتوویی بدەین و ئەمە ئێستا زیاتر ڕەخساوە و دەبێت كەڵكی لێ‌وەربگرین و ڕێگە نەدەین كه وا‌ بزانن ژنی كورد تەماشاچین و دەیانەوێت بزانن چی دەبێت. ژنانی كورد هەمیشە هەوڵیان داوە و لە مەیداندا بوون و هەركات كە بارودۆخ باشترە دەبێت تێبكۆشین و ڕێكخراوە درووست بكەین و تێیدا یەك بگرین و بێینە مەیدان و لانیكەم لە ئاستی كوردستاندا ئەو كارە بكرێت و چەندە عەمەلی بێت ئەوە جێی لێكدانەوە و هەڵسەنگاندنە و ئێستا كەیسمان بۆ كار زیاترە و تەبعەن حیزبە سیاسییەكان ڕۆڵیان زیاترە‌ و تەنانەت خودی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات دەتوانێت گەڵالەی هەبێت بۆ یەكێتیی ژنانی كورد و دهەبێت ئەوە بكەین. سەرەڕای خەباتەی نەتەوەیی، یەكگرتوویی ژنان كاری هەموو ژنانە و پاڵپشتیی پیاوانی ئازادی‌خوازیش پێویستە و یەك‌ڕیزی لەگەڵ نەتەوەكانی دیكە ئەركی ژنانە و چالاكی ژنان نابێت تەنیا بە كەیسی ژنەوە بێت و دەبێت لە هەموو بوارەكاندا چالاك بن.

ناهید بەهمەنی 18/11/2023 15/09/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?