پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ئاگادارییەک لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ئاگادارییەک لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوپەیمانییەکان

ئاگادارییەک لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 6:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫4 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

بۆ بیروڕای گشتی
هاونیشتمانییانی بەڕێز، هۆگرانی تەبایی و یەکگرتوویی
هەروەک ئاگادارن ساڵی رابردوو دوای هەوڵ و بەدواداچوونی زۆربەی حیزبەکانی کوردستان و بۆ وڵامدانەوە بە ویست و داخوازیی ئێوەی بەڕێز سەبارەت بە هاوکاری و یەکگرتوویی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دامەزرا. دواتر و لە ڕەوتی پێکەوە کارکردن پێویست بوو کە ئەم ناوەندە بۆ لێک تێگەییشتن و هاودەنگی زیاتر، هێلە گشتی  و پرنسیپەکانی خۆی بە مەبەستی گەییشتن بە ئامانجەکانی ڕوو بە خەڵک و بیروڕای گشتی بخاتە روو. لەو بارەیه‌وە کۆمەڵێک بابەت لە چەند خاڵێکدا لە لایەن نوێنەرانی حیزبەکانی ئەندامی ناوەندەوە لە ژێر ناوی هێڵە گشتییەکان ئامادە کران و دوای باس وگۆرێنەوەی ڕوانگەکانی لایەنەکانی بەشدار لە ناوەند ئامادەی پەسند کردن بوو، بەڵام لە بەر ئەوەی کە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە تەنیا لە گەڵ چەند خاڵێکی بنەڕەتیی هێڵە گشتییەکاندا هاودەنگ نەبوو ناوەندی هاوکاری بۆ پاراستنی یەکڕیزی ناوەند و ڕێز گرتن لە بیروڕای سازمانی خەبات و دانی کاتی زیاتر بەوان چەندین مانگ لە بڵاو کردنەوە و ڕاگەیاندنی ئامانج و پره‌نسیپەکانی ناوەند خۆیان پاراست. بەڵام بەداخەوە ئەو سازمانە لە حاڵێکدا کە ئەندامانی ناوەند چاوەڕێی بەشداری ئەوان لە دەهەمین کۆبوونەوەی ناوەند کە ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز ۱۳۹۷ی هەتاوی به‌سترا و تەرخان کرابوو بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لە سەر بڵاوبوونەوەی هێڵە گشتییەکان بدرێ، بەشدارییان نەکرد لە دوای بەشداری نەکردنی سازمانی خەبات لەو کۆبوونەوەیە، بۆ نیازپاکی زیاتر ناوەند هەئیەتێک پێک هاتوو لە ئەندامانی ناوەند ڕاسپارد سەردانی سازمانی خەبات بکەن، بەڵام سەردانی وەڤدەکەش کاریگەری نەبوو و سازمانی خەبات هەر سوور بوون لە سەر قسەی خۆیان، کە نابێ چەمکی فیدڕاڵیزم بۆ ئیدارە کردنی سیستمی داهاتووی ئێران ببێتە ئامانجی ناوەندو تەنانەت بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر چەمکی سیکۆلاریزم و چەمکی وتووێژ وەک پره‌نسیپ لە خەباتی سیاسیی ناوندەی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وەڵابندرێ. بە داخەوە سازمانی خەبات دوای سەردانی وەڤدی ناوەند، لە ڕاگەیاندراوێکدا و پاشان لە پرێس کۆنفرانسێکدا یەک لایەنە چەند قسەیەکییان کرد کە بەم جۆرە لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە ڕاستییەکان دەخرێتە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز.

١. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا باس لە پێشێل کردنی تەوافوق دەکەن و یەک لایەنە ناوەندی هاوکارییان بە هەڵوەشاوە ناوبردووە کە ئەو قسەیە بە تەواوی دوورە لە ڕاستی و ناوەند لە کاری خۆی بەردەوامە.
٢. چوار حیزبەکەی دیکەی ناوەند جگە لە سازمانی خەبات لە سەر فیدڕاڵیزم بۆ داهاتووی ئێران کۆکن، بەڵام سازمانی خەبات لەو بارەوە پێشنیارێکی باشتر لە فیدڕاڵیزمیان پێ نییە و سوور بوونی ئەوان لەسەر ڕای رێکخراوی خۆیان لە کاری هاوبەش، بەدوور لە پره‌نسیپە دێمۆکراتیکەکان دەبیندرێ.
٣. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە گەڵ ئەوەی کە ڕووخان و نەمانی کۆماری ئیسلامی بە باشترین بژاردە دەزانێ و لەوە دڵنیایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات بە شێوەیەکی جیددی باوەڕی بە وتووێژ بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە ئێران دا نەبووە، بەڵام هاوکات بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان وتووێژ بە پره‌نسیپێک لە کاری سیاسییدا دەزانێ و هیچکات ڕەتی ناکاتەوە.
لە کۆتاییدا پێویستە بوترێ کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان ئێران سەرەڕای بڕیاری یەکلایەنەی سازمانی خەبات بۆ چوونە دەرەوە لە ناوەند، جەخت لە سەر هەرچی بەرینترکردنەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکاتەوە و لەو پێوەندیەدا لە کار و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێ.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 18/12/2018
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

وتووێژی “گرێتا پڕیڤیترا” لە ڕۆژنامەی “كوریرە دێلا سێرا”،  لە ناسراوترین و پڕخوێنەرترین ڕۆژنامەکانی  وڵاتی ئیتالیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
وتووێژی “نیوزنەیشن” تیڤی لە واشنگتۆن لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە
وتووێژ 28/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 26/06/2025
ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?