پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هاوپەیمانییەکان

سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 5:54 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫1 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

پێشنیوەرۆی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی ١٤/٨/٢٠١٩، سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەكۆبوونەوەكەدا كە نوێنەرانی حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی تێیدا بەشداربوون، سەردێری كاروچالاكییەكانی دەورەی پێشووی ناوەند لەلایەن نوێنەری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانەوە خوێندرایەوە. پاشان هەر یەك لە بەشداربووان تێبینی‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو كاروچالاكییانەی دەورەی رابردوو دەربڕی و پێشنیاری پێویستیان بۆ چالاكییەكانی خولی داهاتووی ناوەندی هاوكاریی خستەڕوو.

قسەكردن لەسەر بارودۆخی كوردستان‌و ئێران‌و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە لایەنەكان لەگفتوگۆیەكی گەرم‌و گوڕدا، لێكدانەوە‌و شیكاری خۆیان بۆ دۆخی ئێستا خستەڕوو و جەختیان لەسەر چڕ‌وپڕتركردنی كارو ئەركەكانی ناوەندی هاوكاریی كردەوە. 

لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا ناوەندی هاوكاری پشتیوانی خۆی بۆ 14 هەڵسوڕاوی مەدەنی‌و 14 هەڵسوڕاوی بواری ژنان لە ئێران دەربڕی كە لەبەیاننامەیەی جیاجیا بە ئاماژە بە دژە ژنبوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێوازی هێمنانە‌و دوور لە توندوتیژی دژی كۆماری ئیسلامی دەوەستنەوە‌و  داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی خامەنەیی، رابەری رژیمیش دەكەن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەی ناوەندی هاوكاریی، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند كاروچالاكییەكانی دەورەی داهاتووی گرتە ئەستۆ‌و كۆبوونەكە پاش نزیكەی 6 كاتژمێر كۆتایی پێهات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 15/08/2019
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?