پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .
وتار

وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/18 at 7:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫0 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

میوانە بەڕێزەکان کەسایەتی و حیزبە سیاسییەکان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەخێربێن سەر چاوەکانم. ئێوارەتان باش.

بەدوای بەخێر هاتنی گەرم و گوڕی هەموو لایەکتان پێم خۆشە سپاسێکی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئەم بەرنامەش بکەم و هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو گەرم و گوڕتر بیگرین و لە ساڵانی داهاتوو لەسەر خاکی کوردستان  ڕۆژهەڵات بیگرین. پێم خۆشە لەم دەرفەتەدا سڵاوێکی دووبارە بنێرمەوە بۆ هەموو گیان بەختکردووان و ئیعدام کراوانی ڕۆژانی یەکەمی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کە بە دوای ٢٨ی گەلاوێژ دا هات، ڕێزیان لێ دەگیرێ و گومانم نییە رۆژێک دێ پەیکەریان لێ دروست دەکرێ. سپاسێکی زۆریش دەکەم بۆ ئەو هونه‌رمەندانەی کە بە دەنگی خۆش و پەنجەی رەنگینیان شەپۆلی زەوقی میللی کوردی یان بردە نێو هەست و هەناسەمانەوە و هاوپشتی خۆشیان لەگەڵ کوردستانی رۆژهەڵات نیشان دا.

بەڕێزان ٣٨ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێک دا ئایەتوڵڵا خومەینی فەرمانی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ کوردستان دەرکرد، ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە نوختەی وەرچەرخانێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێک هێنا و قۆنا‌غێکی بە تەواوی نوێی کردەوە. بەڵام لەوە گەورە تر و لەوە مێژوویی تر، بڕیاری وەستانەوە و بەرەنگار بوونەوە لەهەمبەر لێشاوی هێرشی گەورەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو کە لە ئێوارەی هەمان رۆژی فەرمانی هێرش لە لایەن شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمەوە دەرکرا. ئەو بڕیارە رەنگ دانەوەی ئاوات و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و ئازاد ژیان بوو. هەر بۆیەش “٢٨ی گەڵاوێژ” رۆژی تاوانکاری دڵتەزێن بە دژی گەلی کورد، رۆژی ئیعدامی بە کۆمەڵ، رۆژی تیرەباران کردنی بێ دادگایی، رۆژێکە کە داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی سەری بەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری بڕییەوە، بەڵام لە هەمانا کات دا رۆژی بەرنگاری نەتەوەیی خەڵکی کوردستانیشە. رۆژێکە کە ٣٥ساڵ پێش ئەوەی داعشی سونی هێرشی تێتروریستی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەم دیو بخاتە گەڕ، داعشی شێعە هێرشی دڕندانەی خۆی بۆ سەر  کوردستانی ئەو دیو دەست پێکرد. هەر وەکوو چۆن کوردی ئەم دیو بە خەباتی بێ وێنە و قارەمانانەی خۆیان بوون بە نموونەی بەرنگاری لە عێراق و جێی ستایشی هەموو جیهان و لە هەموو ناوچەکە، کوردی ئەو دیویش لە ئێرانێک دا کە خەریک بوو دەکەوتە ژێر چنگی دیکتاتۆرێکی دینی بێ بەزەیی، بوون بە نموونە و سمبولی مقاومەت و بەرخۆدان. بە بێ ئەو خەباتە هەمە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و پێشمەرگانەیە، کوردی ئێران هەرگیز نەیان دەتوانی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی ٣٨ساڵ لە دژوارترین بار و دۆخ دا زیندوو راگرن، کوانووی خەبات بە گەرم و گوڕی بهێڵنەوە و دەسەڵاتی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی بە دوای چوار دەهە داپڵۆسین و داگیرکاری لە کوردستان ئێستاش هەموو رۆژێک چاوەڕوانی تەقینەوەی گوڕکانی کوردستانی رۆژهەڵات بێ. هەر بۆیەش هەر تاکێک و هەموو بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات لەسەریەتی قەدری ئەو وەستانەوە و بەره‌نگاریە بزانن و فێری زارۆک و نەوەی نوێی بکەن.

جیاوازی ئەم دیو و ئەو دیو لە خەباتەکەیان دا لەم دوو قۆناغە دا لەوە دا بوو کە ئه‌و داعشانه‌ی هاتنە سەر ئێمە، گرووپێکی تێروریستی ئاماڵ چەتە نەبوون، بەڵکوو جێگرەوەی دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئێران بوون کە وەک داعشەکانی ئێرە لەترسی فڕۆکەی ئەمریکا ڕایان نەدەکرد، بەڵکوو بە فڕۆکەی دروست کراوی ئەمریکا شار و گوندی ئێمەیان دەکێڵا. نە جیهان بە فراوانی لە سەرمان هاتە دەنگ نە لەشکرێک پشتی گرتین، نە ئامرازی نوێ ڕاگەیاندن هەبوو کە سکاڵای خۆمانی پێ بکەین، نە تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئارادا بوون کە دەنگ مان بە دنیا بگەیەنن، بەڵام لە خۆبەخشی و لە گیانی شۆڕشگێڕانە هیچ مان کەم نەهێنا.

ئێستایش دەزانین کە ئەوان دەتوانن دەست درێژی بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و دەستی تێروریستی لە ئێمەمانان بوەشێنن، بەڵام ئەوانن کە دەبێ لە کوردی رۆژهەڵات بترسن، ئەوانن کە لە گەمارۆی دە میلیۆن کوردی رۆژهەڵات دا شەو و رۆژ دەبەنە سەر.

با دۆست و دوژمن بزانێ، “هەموو کۆرپەیەکی بەر مەمکانی ئەمرۆی کوردەواری پێشمەرگەیەکی سبەی رۆژی کوردستانە”، درەنگ یا زوو ئەوانن کە دەبێ لەحاست پرسی رەوای کورد سەر دانەوێنن.

بەڕێزان ئەم رۆیش کە لە جیهانێکی جیاواز دا دەژین و کە تیایدا دەنگی ئازادی و دادخوازی وەکوو جاران کپ ناکرێ، ئەمرۆش کە دیکتاتۆرەکان و رژیمە داپڵۆسێنەرەکان لە هەموو جیهان خەریکە جێگایان پێلەق دەبێ، ئەمرۆش کە کورد لە هەموو ناوچەكه‌ دەسکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ کە بە تایبەتی بە ئاواتین کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لاپەڕەیەکی گەش و نوێ لە مێژووی هەموو گەلی کورد دا بکاتەوە، بەڵێ لەوەها سەردەمێک دا ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی مان بە بووژانەوەی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتە، مەرجی سەرەکی ئەمەش بوونی یەکگرتوویی نێوخۆیی مانە. دەتوانین بە یەکگرتوویی هەموو هەڕەشەکان بەرپەرچ بدەینەوە و هەموو هەلەکان بقۆزینەوە، تەنیا لەو یەکگرتووییەش دایە کە دەتوانین سرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای کوردستانی رۆژهەڵات و خەباتەکەی و داخوازیەکەی رابکێشین. 

ناوەندی ڕاگەیاندن 18/11/2023 17/08/2019
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?