پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی سورییە
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی سورییە
هاوپەیمانییەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی سورییە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 5:50 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫0 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست

خه‌ڵكی ئازادیخوازی کوردستانی ئێران

هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێكی به‌ربڵاو له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان‌ له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌ پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان تا ئێستا سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نیش ناچار شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری کوردستانی ئێران، به هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و مه‌حكووم كردنی داگیركاری و شه‌ڕفرۆشی هاوخه‌می و هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا‌ دووپات كرده‌وه‌. كه‌شی خنكێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵات، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتکەره‌كانی داعش ئاسای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێ و نه‌یتوانی پێش به‌ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرێت بۆ پاڵپشتی كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ هه‌ر چوار به‌شی داگیركراوی نیشتیمانه‌كه‌یان.

ناوه‌ندی هاوكاری وێڕای ڕێز لێنان و پشتیوانی كردن له‌ ده‌نگی دلێر و خرۆشاوی ئازادیخوازانی كوردستان و هه‌موو جیهان بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌و شه‌ڕ و كوشتن و بڕینه،‌ له‌ پێناو ئاشتی و ئازادی و سه‌قامگیری، داوا له‌ كۆڕ و كۆمه‌ڵ و ناوه‌نده‌ مافی مرۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات دژی ئه‌م داگیركاری و شه‌ڕ و كوشتاره‌ بوه‌ستنه‌وه‌. هه‌روه‌ها داوا له‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌كات به‌رده‌وام بن له ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌باتی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رۆژئاوا‌ و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه‌ شانۆی وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیكتاتۆر و داگیركه‌ران، بۆئەوەی لە هەموو خۆپێشاندانەکان، دروشمەکان یەک دەست بن و لەو ڕێگایەوە یەک دەنگی و یەک هەڵویستی بە هەموو خۆپێشاندانەکانەوە دیار بێت پێویستە ئه‌م دروشمانه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا‌ی کوردستان و پرسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڵێنه‌وه‌؛

داگیركه‌ر بزانه‌، كورد هه‌مووی له‌ دژتانه‌

بژی پێشمه‌رگه‌

مه‌رگ بۆ داگیركەر ڕۆژهه‌ڵات تا ڕۆژئاوا، دیكتاتۆر جێی نه‌ماوه‌

ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

١٣ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 13/10/2019
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارەی ١٩٦ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 09/08/2025
ژمارەی ١٩٥ی ڕۆژنامەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 26/07/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی برینداربوون و گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزانی شاری سنە
ڕاگەیاندن 25/07/2025
ڕاگەیاندنی تەشکیلاتی زاگرۆس بە بۆنەی گیان لە دەستدانی هاوڕێ قادر ڕەسوڵپوور
ڕاگەیاندن 21/07/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?