پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین
هاوپەیمانییەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 5:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

خەڵکی ئازادیخۆاز و عەداڵەت خۆازی ئێران !

جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!


لە سێھەمین ڕۆژی نارەزایەتییە بەربڵاو و گشتگیرەکانی جەماوەریی خەڵکی ئێران بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزێن، لە نێوان خەڵک و ھێزە سەرکوتکەرەکان و کاربەدەستانی ڕژیم، تێکهەڵچوون و پێکدادان هاتە ئاراوە و بە پێی دوایین ھەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە چەندین کەس لە خەڵکانی سڤیل گیانیان بەختکردووە,. ھەروەھا کە لە ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت لە ڕۆژانی ٢٤و٢٥خەزەڵوەر،لانیکەم خەڵکی ٥٢ شاری ئێران لەوانە تاران، مەشھەد، سیرجان، پولدوختەر، ئەھواز، ئابادان، خورەمشەھر، بێھبەھان، ماھشەھر، تەورێز ، شیراز، ئیسفەھان، بیرجەند، بەندەرعەباس، بووشێھر، شەھر قودس، دەماوەند، بیرجەند، بەندەرریگ، یەزد، بابول، رەشت، گەرمسار، نەیشابوور، چابەھار، ئەھەر، روودھێن، ئیسلام شەھر، گەچساران، زاھیدان، فەردیس کەرەج، قەزوین، ھەمەدان، خورەم ئاباد،قم و… بەم نارەزایەتیانەوە پەیوەست بوون ،لەکوردستانی ئێرانیش بە نیشانەی یەکگرتوویی لەگەڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی و عەداڵەتخوازی سەرانسەری، خەڵکی شارەکانی ئیلام،کرماشان،سنە،مەریوان،سەقز،ورمێ،جوانڕۆ، کامێران و سەرپێل زەھاو بە داخستنی جادە و شەقامەکان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەربڵاو لەم جووڵانەوە و هەڵمەت و نارەزایەتیانە بەشداریان کرد. بە پێی ھەواڵەکان تا ئێستا لەشاره كانی مەریوان و جوانرۆ گیان لە دەستدانی چەند کەس لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارانە پشت ڕاست کراوەتەوە.جێگای ئاماژەیە كەسانی زۆر لە نارازیان بە توندی بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە لەژێرچاودێری پزیشکیدان و بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە. دەرئەنجامی چوار دەیە دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی بەسەر ھەموو بەشەکانی ئابوری،سیاسی،کۆمەڵایەتی،فەرھەنگی،نیزامی و زانستی لە ئێراندا جگە لە ھەژاری و چەوسانەوەی کۆمەڵگا، هیچ ئاکامێکی نەبووە. زیاتر لە چل ساڵە خەڵک ماڵ و سامانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بارمتە گیراوە و لەم ساڵانەدا ئەمە خەڵک بوون کە تاوانی سیاسەتی دوژمنکارانە و زیانبار و ئاژاوەگێرانەی سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی و ناکارامەیی ڕژیمیان داوەتەوە. نارەزایەتی خەڵک بە بەرز بوونەوەی نرخی بێنزین لەم بارودۆخە خراپەیەدا کە ژیان و حاڵی چینی مامناوەند و ھەژاری کۆمەڵگای گرتووەتەوە، بە ھۆی زێدەخوازی و تاڵان کردنی دارایی و سامانی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوەیە. ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام خەڵکەکەی لەدەرئەنجامی سیاسەتگەلێکی نابەجێ، ھەلەی ئابووری و تەرخان کردنی میلیاردها دۆلار دراو لەسامانی خەڵک بۆ پرۆژەگەلی ناپێویست، ئیختلاس و دزی و بەتاڵان بردنی سامانە نەتەوەییەکانی، و پشتیوانی لە گرووپ گەلی تێرۆریستی و تەرخانکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بەم گرووپانە لەپاڵ دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە لەوەھا بارودۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن. ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە لەسەر ھاوچارەنووسی، یەکبوون، یەکییەتی و پێویستی یەکگرتوویی لە نێوان نەتەوەکانی ئێران جەخت دەکاتەوە و خۆی بە پشتیوانی ئەم نارەزایەتیە بەرحەق و ڕەوایانە دەزانێت و ڕێز لە ھەڵبژاردە و شێوازی گونجاوی خەباتی خەڵک بۆ نیشاندانی نارەزایەتی خۆیان دەگرێت.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاویی بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی نوامبری ٢٠١٩ی زاینیی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 17/11/2019
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?