پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری
هاوپەیمانییەکان

پەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 5:57 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫3 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

جەماوەری تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!

هه‌روەك ئاگادارن له‌ رۆژانی رابردوو چەند لاوێكی كورد خەڵكی مەریوان و دەورووبەری کە بۆ بەدەست هێنانی بژێوی ژیان خۆیان و بنەماڵەکانیان بۆ کۆڵبەری روویان لە سنوورەکانی کوردستان كردبوو تووشی سەرماو بەفر و بۆرانی قورس دەبن کە بە داخەوە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.بەداخەوە تەنیا لە یەک حەفتەی ڕابردوودا ١٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، پیرانشار، سەردەشت و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی یان بەهۆی سەرما و بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە و بریندارکراون و چارەنووسی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی “فەرهاد خوسرەوەی” خەڵکی گەورە دێی “نێ” سەر بە شاری مەریوان هێشتاکە نادیارە. جێگای ئاماژەیە کە دامودەزگا حکومییەکان تا ئێستا لە پەیداکردنی ناوبراو و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ناوبراو کەمتەرخەمبوون و هەوڵەکان لەڕێگای خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانەوە بەردەوامە.
پێشهاتنی ڕووداوی لەم چەشنە لە كوردستان دیاردەیەکی نامۆ نییە و ڕەهەندەکانی هەتا دێت پەلوپۆی نوێی لێدەکەوێتەوەو رۆژ نییە ئێمە هەواڵی دڵتەزێنی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی كورد نەبیستین. هۆکاری سەرەکی کۆڵبەری‌کردن لەلایەن خەڵک و لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ سیاسەتی پشتگوێ خستن، هەڵاواردن و گەشەنەسەندنی ئابووری و ڕێژەیەکی بەرز لە بێکاری دەگەڕیتەوە کە وای کردووە تەنیا لە یەک بنەماڵەدا ٢ لاوی تەمەن ١٤ و ١٧ ساڵان بۆ بژێوی ژیان ڕوو بکەنە سنوورەکانی کوردستان. هاوکات ئەوەی کە جێگای سەرنجە هەڵوێست و تێڕوانینی ئەمنییەتی ڕژیم و دەستوپەیوەندییەکانیەتی کە لە جیاتی هەست بە بەرپرسایەتی کردن لەهەمبەر گیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان بەشێوەی کوێر و بێبەزەییانە دەیاندەنە بەر دەستڕیژ و گیانیان لێ دەستێنن و کاتێکیش کە کۆڵبەران تووشی ڕووداوێکی سروشتیی دەبنەوە کاربەدەستان و ئیداراتی پەیوەندیدار هیچ هەوڵێکی جیددی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان نادەن.
ئەگەرچی پرسی کۆڵبەران لەم ساڵانەی دواییدا جیا لە ڕای گشتیی و ناوەند و دامودەزگاکانی ڕژیم، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و لە ڕێکخراوەکانی جیهانیی مافی مرۆڤ و کۆڕوکۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان باسی لێدەکرێت بەڵام تا ئێستایش لە لایەن کاربەدەستانی ڕیژیمەوە ئاوڕێکی ئەوتۆی لێنەدراوەتەوە.
ئێمە ئەم کوشتار و کردەوانەی کۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحکووم دەکەین و سەرەڕای چڕ کردنەوەی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان بۆ گوشارخستنە سەر ڕژیمی ئێران و پاراستنی گیانی کۆڵبەران، هەستی هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی نان و ژیان دەردەبڕین هەروەها كۆماری ئیسلامی بە بەرپرس و هۆكاری سەرەكی ئەم چەشنە روداوانە دەزانین و هەر لەو پێناوەدا جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە پێویستە سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێ خستنی کوردستان کۆتایی پێبێت و دەسەڵاتی ناوەند لەبەرامبەر كێشەی كۆڵبەران و پاراستنی گیانیان بەرپرسیار بێت.


ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی
١٩ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 22/12/2019
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?