پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: بۆ ئێمە زیندووین!
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > وتار > بۆ ئێمە زیندووین!
وتار

بۆ ئێمە زیندووین!

سامان ڕیشەساحێب
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/18 at 5:12 PM
سامان ڕیشەساحێب
بڵاوکردنەوە
‫6 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

یادداشتێک بە بۆنەی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکار

سامان ریشەساحێب

لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان بە هۆی ناکارامەیی دەوڵەت ئاماری گیرودە بوون و مردن بە نەخۆشی کڕۆنا بەردەوامە. چینی کرێکار بەرکەوتەی ئابووری یەکەمن، حەقدەستیان یان رۆژانەیە یان بە شێوەی گشتی بێکار و بێ پارەن. ئەم بارودۆخە وایکردووە کە بژاردەیک هەڵبژێرن، کارکردنی زۆرەملی لە شوێنی پیس واتە تووش بوون بە ویروسی کڕۆنا و تەنانە مردن یان بێکاری و برسیەتی تا ئاستی مردن. هەوڵی زۆر ئەدەن بە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لەم کارەساتە دەرباز بن بەڵام نەبوونی رێکخراوی سەربەخۆ بۆ داکۆکی کردن لەم داخوازییانەیان وایکردووە خاوەن کار لە قۆناغی پێش کڕۆنا زاڵتر بێت و ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی کرێکاران لە نێوان بازنە سەرەکی داخوازییەکانیان بمێننەوە.

ئێستاکە بە سەدان هەزار کرێکار بە هۆی ناکارامەیی حکومەت بۆ کنتڕۆڵکردنی قەیرانی کڕۆنا بێکار و یان دەرکراون. حکومەتی ئیسلامی ئێران بریار بوو بڕی پێنج ملیۆن تمەن تەرخان بکات بۆ بیمەی بێکاری. ئەمە لە کاتێکدایە بە ملیۆن کرێکار بە تایبەت کرێکارانی بیناسازی کە خاوەنی بیمە و کارفەرمای رەسمی نین شمولی ئەو بڕیارە نەبن. هەر وەها دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دەوڵەت وامی دۆ میلیۆن تمەنی بدات بەڵام ئەم شانۆیەش وەک رابردوو جێبەجێ نەکرا.

دەوڵەت و خاوەنکاران سەرەتای ساڵی 1399ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی شۆڕای باڵای کار بە بێ رەزامەندی ئەندامانی کرێکاری ئەم شۆرایە لانیکەمی حەقدەستی کرێکارانی بۆ ساڵی 99ی هەتاوی یەک ملیۆن و هەشت سەد و سی هەزار تمەن دیاری کرد کە نزیک بە یەک ملیۆن تمەن کەمترە لە لانیکەمی دیاریکردنی حەقدەستی پەسەند کراو لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی.

کومیتەی حەقدەستی شۆرای کار هەگبەی ژیانی بنەماڵەی چووار ملیۆن و نۆسەد و چل هەزار تمەن دیاری کردبوو و نرخی هەڵاوسان بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران 34/2 و بە پێی راگەیاندنی بانکی ناوەندی 41/2 بووە. بەم پێیە حەقدەستی ساڵی 99ی هەتاوی کرێکاران تەنانەت ناتوانێ 55% تێچووەکانی ژیانی کرێکارن دابین بکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران پێش ئەوەیکە بچێتە ژێر گوشاری گەمارۆ ئابووریەکان، بە هۆی ناکارامەیی لە بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات بارودۆخێکی زۆر گونجاوی نەبوو، بە گشتی ئابوورییەکی(رانتی) و نەخۆشی هەبوو و بگرە داسەپاندنی ئەو گەمارۆ ئابووریانە و سزا گشتیەکان کۆمەڵگای ئێرانی زیاتر هەژاند، داخرانی هەزاران کارگە و کارخانە و بێکاربوونی بە هەزاران کرێکار و نائۆمێد بوون و پەرەسەندنی هەژاری ئەمانە هەموو گەورەترین ئاکامی ئەو ئابڵوقە ئابوورییانە بوون کە بە سەر ئێران داسەپێندران.

بە خوێندنەوەیک لە سەر کارنامەی دەوڵەتانی پێشووی کۆماری ئیسلامی و هەر وەها  دەوڵەتی هەنوکەیی کە زۆر ئاڵۆزتر ئاراستەکانی خۆی ئەگۆڕێت، ئێمە چیدی ناتوانین ئاسۆیەکی پۆزەتیڤ لە پێوەند لە گەڵ بارودۆخی ژیانی کۆمەڵگای کرێکاری و حەقدەستی بنەماڵە کرێکارییەکان رەچاو بکەین. ئێمە ناتوانین ئەو چاوڕوانییەمان لە کۆماری ئیسلامی هەبێت کە ئاماری راستەقینە لە هەمبەر دۆسیەی چینی کرێکار رابگەیێنێت. ماڤی هەڵبژاردن بە فەرمی بناسێت، مافی پێکهێنانی سەندیکا و رێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان بە فەرمی بناسێت، هیچ رێککەوتن و تۆمار واژۆ کردنێکی کۆماری ئاخوندی ئێران ناتوانێت ئاڵوگۆڕێکی جیدی پێک بێنێت لە سەر کۆمەڵگا بە گشتی و ژیانی چینی کرێکاران بە تایبەتی تر. بۆیە کۆمەڵگای ئێران نابێت لە ژووری چاوەڕوانی بمێنێتەوە بە هۆی ئەوەیکە کارنامەی ئەم 4 دەیەی کۆماری ئیسلامی وای دەرخستووە کە ئەو چاوەڕوانییانە هەڵە و بێهودەن. دەوڵەتی روحانیش لە پێڕەوی لە هەمان سیاسەتی دەوڵەتانی پێشووتر بۆ مانەوەی حەیاتی کۆماری ئیسلامی لە پێوەند لە گەڵ بزووتنەوەی کرێکاری و چالاکانی، کەرەستەیەک جگە لە سەرکوتیان نییە و ناشبێت.

دابین کردنی ئاسایش و ژیانێکی نۆڕماڵی ملیۆنھا مرۆڤ بە چەنە لێدان چارەسەر ناکرێ، دەتوانین بڵێین چەوساوەترین توێژی کۆمەڵگای ئێران چینی کرێکارە کە ئێستاکەشی لە گەڵ بێت بە ماف و حەقدەستی واقێعی خۆیان نەگەیشتوون. بەداخەوە سیاسەتە ھەڵە ئابوورییەکان و بەتایبەت لە دەوڵەتی پێشووتر واتە کابینەی ئەحمەدی نژاد و چوونەسەرەوەی کت وپڕی نرخی دراو و ھەروەھا دواکەوتنی نەدانی یارانەی بەرھەم ھێنان، پشتی بەرھەم ھێنانی لە ناوخۆی وڵاتی شکاندوە و ئەمڕکە ھەم بەرھەمھێنەران و ھەم کرێکارانیش لە ژێر گوشاردان.

دەوڵەت رۆڵێکی گرینگی ھەیە لە بەروپێشچوونی گەشەی بەرھەم و ھەروەھا دابین کردنی ئاسایشی ژیان بۆ کرێکاران. تا ئەو کاتەی دەوڵەت نەتوانێت بەستەری پێویست بۆ سەرمایەگوزاری دابین بکات و پشتیوانی لە کارخانە ئابوورییەکان بکات، کارفەرماکان توانای ئەوەیان نییە کە حەقدەستی کرێکاران دابین بکەن و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵس و کەوتی ناشیاوی دەوڵەت کە کرێکاران ناچار دەکات بە حەقدەستێکی نا واقێعی و گرانی و بارودۆخێکی ئابووری داڕماو تەنانەت چەند پیشەیی(چند شغلە)ش ژیانیان بەسەر بەرن. بوونی ھاندەر یان پاڵ پێوەنەر بۆ باشتر کارکردن و چوونەسەرەوەی ئاستی کاری کە دەبێتە ھۆی زۆر بوونی چۆنیەتی(کیفیت) و بەرھەمھێنان پێوەندییەکی راستەوخۆی لە گەڵ حەقدەست و ئاسایشی کرێکاران ھەیە کە بە داخەوە سەرنج دان بەم بابەتە زۆر نزم و بی ھیواکەرەوەیە.

ھێزی مرۆیی لە ھەر کۆمەڵگایەک گرینگترین سەرمایەی ئەو وڵاتە بە ئەژمار دێت بە ھۆی ئەوەیکە رۆڵێکی گرینگی لە گەشە کردن ھەیە و لە واقێدا دەتوانین بڵێن رەمزی گەشە و بەرەوپێشچوونی ھەر کۆمەڵگایەک، ھێزی کارا، پڕ کار و داھێنەرە. لەم روانگەوە لە دەیەکانی رابردوودا ھێزی مرۆیی وەکوو توخمە(عنصر)یەکی ھوشمەند و کاریگەر لە دواھاتی وڵاتەکان ناوی لێبراوە. لەم نێوەدا کرێکاران وەکوو ھێزی وەچەرخانی ئابووری، رۆڵێکی بەرچاو و تایبەتییان لەم بوارەدا ھەیە. ئەم چینە (پیش نیاز)ی گەشەی ھەر کۆمەڵگایەک بە ئەژمار دێن. کرێکار کەسێکە کە لە کارگا یان کارخانە کار دەکات و حەقدەست وەردەگرێت و کار دەکات و لە بەرامبەر کارفەرمادایە.

سامان ڕیشەساحێب 18/11/2023 02/05/2020
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ژمارە١٩٣ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
ڕۆژنامە 22/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 21/06/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?