پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: لەسێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > لەسێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!
هاوپەیمانییەکان

لەسێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 7:16 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

لەسێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم دەکەین!

بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ٢ بەندکراوی سیاسی خەڵکی مهاباد بە ناوەکانی “سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا” و “دیاکۆ ڕەسووڵزادە” لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران. ئەم ٢ بەندکراوە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “حسێن عوسمانی” بە تۆمەتی دانانی تەقینەوەیەک لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویی‌دا لە جەریانی مەراسم و رێژەیەکی دەوڵەتی لە شاری مهاباد، سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێنرا و کەسی سێهەم ٣٠ ساڵ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە.

هەر دوابەدوای تەقینەوەکە یەکێک لە گەورەبەرپرسانی ئەرتەش محەمەد پاکپور فەرماندە هێزی زەوێنی ڕایگەیاند کە بکەرانی تەقینەوەکەیان لە عەمەلیاتێکدا خستۆتە داو و کوشتویانن. سەرەڕای ئەو ڕاگەیاندنەش دوای سێ ساڵ سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ رەسوڵزادە دەگرن و تۆمەتی تەقینەوەکەیان دەخەنەپاڵ، لە حاڵێکدا سابیر شێخ عەبدوڵڵا لە رۆژی ڕوودانی تەقینەوەکە لە زانستگای تاران سەرقاڵی خوێندنی پۆلی کۆتایی مەستەر بۆوە. جگە لە هەموو ئەوانەش هەمووکەس و لەوانەش دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیش زۆر چاک دەزانن بزووتنەوەی کوردی لە خەباتی خۆی بە دژی داگیرکەران و سەرکوتکەرانی حکوومەت هیچ کات دەستی بۆ کاری لەم چەشنە واتە ئەنجامی تەقینەوە لە ناو شارەکان نەبردووە و ئەو کارانە بە تەواوی دوورە لە کولتوور و شێوازی خەباتی گەلی کورد.

ئەو ‌حوکمە نارەوایە هەر ئەو کاتیش لە لایەن حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە مە‌حکووم کرا و تۆمەتی ناڕەوای دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر جگە لە دانپێدانانی زۆرەملی ناوبراوان لەژێر زەخت و گوشار و ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان ڕەد کرایەوە.

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای بە ناڕەوا زانینی سزای سێدارە بە گشتیی، لەسێدارەدانی ئەم ٢ لاوە بە تایبەتی، بە پێچەوانەی هەموو یاساوڕێسا دادپەروەرانە و بنەماکانی مافی مرۆڤیدەزانێت و هەوڵ بۆ تۆقاندن و سەرکوت و پاکتاوکردنی لاوانی کوردستان بە توندی مەحکومی دەکات. هاوکات داوا لە خەڵک، ناوەندە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات بەرامبەر بە کردەوە دژەمرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەم شەپۆلە نوێیە لە توندوتیژی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ بێدەنگ نەبن.

ڕێکخستنە نەهێنیەکانی کۆمەڵە (زاگرۆس)

٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی

بەرامبەر بە ١٦ی جولای ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 16/07/2020
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٠
ڕۆژنامە 21/04/2025
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٨٩
ڕۆژنامە 27/03/2025
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دۆخی ورمێ
ڕاگەیاندن 24/03/2025
ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەمە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن 16/03/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?