پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ڕۆژنامە
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ڕۆژنامە
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > Blog > ڕاگەیاندن > ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!
ڕاگەیاندن

ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/08 at 11:33 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫1 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

ساڵح شەریفی؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ» هیچ بەربەست و هۆکارێک بۆ دانیشتن، وت و وێژ و یەکگرتنەوە، نابینین!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ هاوڕێ ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕووداو باسی لەوە کرد کە؛ «کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» بەربەستێک بۆ دانیشتن و وت و وێژ و یەکگرتنەوە لەگەڵ «کۆمەڵەی زەحمەتکێشان» نابین. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هاوڕێ ساڵح باسی لەوە کرد لە پرۆسەی پێشووی هەوڵ بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کە تەنانەت کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پاش کۆنگرەی ١٤ی خۆی لێژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ ئەو مەبەستە پێک هێنا، هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی خستە ئەستۆی «کۆمەڵەی زەحمەتکێشان».

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ساڵی ٢٠١٣ بە مەبەستی یەکگرتنەوە لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان -کە ساڵی ٢٠٠٧ وەک کەمینەیەک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ جیا بوونەوە- گەڵاڵەی پێشنیاری ئامادە و ڕادەستی لایەنی بەرامبەری کرد، بەڵام بە داخەوە ئەو گەڵاڵەیە ولامی پێویستی وەرنەگرت و هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆتاییان بە پرۆسەی دانیشتنەکان دا.

هاوڕێ ساڵح شەریفی لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد؛ لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیایەتییەوە بەرامبەر بە خەبات و بزووتنەوەکەمان باشتر وایە کە خۆمان لە قسەی عامە پەسند و ویترینی لادەین و بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و لە پێناو بە سەرکەوتن گەیاندنی ئامانجەکانمان بۆ ڕزگاری بە شێوەی جیددی بچینە پای پرۆسەی یەکگرتنەوە و یەکخستنی هێزەکانمان.

ناوەندی ڕاگەیاندن 08/11/2023 02/08/2020
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

پوختەیەک لە وتاری كاك عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی كۆمەڵە لە سمیناری «ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی»لە شاری زوریخ-وڵاتی سویس
وتار 02/12/2023
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
وتار 25/11/2023
راگەیاندن سەبارەت بە دیداری رەهبەریی کۆمەڵە و دیموکرات
پەیوەندی و دیپلۆماسی ڕاگەیاندن 21/11/2023
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بەڵگەنامەکان ڕاگەیاندن 20/11/2023
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?