ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ماڵئاوایی لە ژیان کردنی تێکۆشەرینی دێرین کاک “جەلیل گادانی”
بە داخێکی زۆرەوە ئاگار بووین کە تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و ئەندامی پێشووی رێبەری حیزبی دیموکرات، دوای حەوتوویەک بەربەرەکانێ لەگەڵ وایرۆسی کۆرۆنا، ئەمرۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی، ڕێبەری و ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.
بێ گومان کاک جەلیل کەسایەتییەکی دیاری بزووتنەوەی کوردستان ڕۆژهەڵات بوو و چەندین دەیە تێکۆشانی سیاسی و حیزبی ناوبراو شایەتی بۆ ئەوە دەدەن کە چۆڵ بوونی جێگەی ئەو تێکۆشارانە و نەبوونیان لە نێومان چ خەسارێکی گەورە بە بزووتنەوەکەمان دەگەیەنێ، بەڵام دڵنیاین سەنگەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد هەر ئاوەدان دەمێنێ و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایە تا گەییشتن بە ئامانجەکانی هەموو تێکۆشەرە دێرینەکان هەر بەردەوام دەبن.
بەرز و بەڕێز بێت یاد و ناوی کاک جەلیل گادانی.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی