پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Notification Show More
Aa
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
خوێندنەوەی: ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات
بڵاوکردنەوە
پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Aa
Search
  • سەرەکی
  • وتار
  • ڕاگەیاندن
  • بەڵگەنامەکان
  • هاوپەیمانییەکان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • پەیوەندی
  • کوردی
    • کوردی
    • فارسی
Follow US
© Komala Party of Iranian Kurdistan
پێگەی فەرمی کۆمەڵە > هاوپەیمانییەکان > ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات
هاوپەیمانییەکان

ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوابەڕۆژکردنەوە: 2023/11/19 at 5:46 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
بڵاوکردنەوە
‫2 دەقەی پێویست بۆ خوێندنەوە

اوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات

خەڵكی خۆڕاگری كوردستان

ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ

لە درێژەی سیاسەتی پاكتاو‌ و سەركوتی كۆماری ئیسلامی، لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی رژیمەوە، دانیشتوانی شەش گوندی سەر سنوور، لەوانە گوندەكانی: (ئاشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر، نۆکان)  لە ناوچەی سەردەشت ئاگادار كراونەتەوە كە بەهۆی ئەوەی گوندەكانیان كەوتوونەتە “ناوچەی سور” دەبێت ئەو گوندانە چۆڵ بكەن.

بڕیاری دژە ئینسانیی چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، درێژەی هەمان سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە لەسەرەتای هێرش بۆ سەر كوردستان بە بیانووی یارمەتیدانی پێشمەرگە، دەیان گوند لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران خاپوور كران‌و خەڵكەكەی بە زۆر راگوێزران، ئێستاش بە داتاشینی دەستەواژەی جۆراوجۆر وەك “ناوچەی سور” ‌و “ناوچەی زەرد” هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن، كە ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤ دەچێتە خانەی گۆڕین و تێکدانی دێمۆگرافیای ناوچەکە و کۆچی زۆرەملێ و تاوانی دژە مرۆیی‌. بۆیە دەکرێ لەسەر ئەم تاوانە و تاوانی لەم چەشنە لەدادگا نێودەوڵەتییەكان سکاڵا لە دژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی تۆمار بكرێ. 

ئەم بڕیارەی رژیم لەكاتێكدایە كە كۆماری ئیسلامی لە قەیرانێكی سیاسی‌و ئابووری سەختدا بەسەر دەبات. رووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرخەری ئەو راستییەن كە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی تا دێت لە ناوچەكە بەرتەسكتر دەبێتەوە‌و گوشارە نێودەوڵەتییەكان بەهۆی سەرەڕۆییەكانی رژیم بۆ سەر ئێران زیادی كردوە، لەهەمانكاتدا گەلانی ئێران بەگشتیی‌و گەلی كورد بەتایبەتی لە خراپترین دۆخدا دەژین‌و هەژاریی ‌و بێكاریی‌و بێدەرەتانی تەنگی بەخەڵك هەڵچنیوە‌و لەهەموو ئیمكاناتێكی رەفاهی‌و خزمەتگوزاری بێبەشكراون. لەوەها بارودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی هەرجارە‌و بە دروستکردنی ئاژاوەیەک هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتیی خەڵكی ئێران‌و كوردستان دەدات.

ئێمە وەك ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكووم دەكەین‌و داوا لەخەڵكی كوردستان‌و ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین، لەبەرانبەر ئەم تاوانكارییە بێدەنگ نەبن‌و بەهەموو شێوازێكی گونجاو سیاسەتە دژە مرۆییەکانی رژیمی ئێران لەقاو بدەن.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

5ی رەزبەری 1399ی هەتاوی

26ی سێپتامبری 2020ی زاینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 19/11/2023 26/09/2020
Share This Article
Facebook Twitter Copy Link Print

کۆمەڵە لە سۆشیاڵ میدیا

Facebook Like
Twitter Follow
Instagram Follow
Youtube Subscribe

بابەتی زیاتر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ١٩٢ چاپ وبڵاوکرایەوە
ڕۆژنامە 08/06/2025
ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)
ڕاگەیاندن 04/06/2025
کوردە ناڕازییەکانی ئێران، بە مەبەستی “ڕووخان”ی حکومەت داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن
وتووێژ 01/06/2025
ژمارە ١٩١ی ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاو کراوه
ڕۆژنامە 22/05/2025
//

پێگەی  فەرمی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی  ئێران،  لە  لایەن ناوەندی  ڕاگەیاندنی  کۆمەڵەوە  بەڕێوە  دەچێت

پێگەی فەرمی کۆمەڵەپێگەی فەرمی کۆمەڵە
Follow US
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?